ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حکومەتی هەرێم، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی هەرێم دەکات

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، ئیدانەی هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی هەرێم دەکات و پێی وایە ئەم هەوڵانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات.

لەڕاگەیەنراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەداوە: بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.

ئەوە خراوەتەڕوو، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێم ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی تیاخراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

کوردستان

یەكێتی و گۆڕان سێ‌ بڕیاریان دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی دەباشان لە سلێمانی كۆتایی هات و هەردوو حزبەكە سێ‌ بڕیاریان دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، “بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی ھەرێم پێكبهێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجە و مووچەی ھەرێمی كوردستان”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ئەمڕۆ یەكشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو .

تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو ، لەسەر دواین گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەكانی ھەرێم و عێراق ، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم ، كەبەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووە ، دواتریش بەدیاركراوی دوای دەركردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پەیوەندیدار بە كورتھێنانی بودجە و وەرگرتنی قەرز قەیرانەكە قوڵتربووەتەوە .

سەڕەڕای جەختكردنەوە، لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا ، بەپێویست زانرا ھەنگاوی كرداری خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بنرێت ، ھەروەك ھاوڕابووین لەسەر ئەم ھەنگاو و بڕیارانەی خوارەوە.

1- بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی ھەرێم پێكبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی كوردستان ، لەھەمانكاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەكی پتەو بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢١ فیدڕاڵی

2- پێشوازی لەھەنگاوەكانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی دەكەین ، ھەروەك لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمدا ھاتووە.

3- زەمینەخۆشكردن بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە .

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بزووتنەوەی گۆڕان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەمترین ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 304 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 539 كەسیش چاكبوونەتەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4380 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 98 كەس و سلێمانی 72 كەس و لە گەرمیان 18 كەس و دهۆك 105 و هەڵەبجە 9 و ڕاپەڕین 2 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 539 كەس چاكبوونەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی هات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و گۆڕان لەدەباشان کۆتایی هات.

 

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەبارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى نێوان یەکێتی و گۆڕان بڵاوبکرێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەكان یەكێتی و گۆڕان لە كۆبونەوەكەیاندا تاوتوێی رەوشی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و قەیرانی موچە و كێشەی نێوان هەرێم و بەغدایان کردووە.

هاوكات بڕیارە دوای كۆبونەوەكە، یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ هەریەكە لە كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامیدا كۆببنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان