ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی پەنابەرە كوردە دەستگیركراوەكانی میسرەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لەڕێگەی پەیوەندیەكانیەوە بەردەوامە لەبەدواداچوون و زانیاری زیاتر لەسەر ئەو كۆچبەرە كوردانەی هەرێمی كورستان كە لە (٢١-١٠-٢٠٢٠) لەدەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن هێزی دەریایی میسریەوە ڕزگار كران و دواتر لەو وڵاتە دەست بەسەركراون.

دەزگای لوتكە لە راگەیەنراوێكدا وتی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەپەیوەندیەكدا ئەوەیان پێڕاگەیاندین كەوا ڕەوشی ئەوكۆچبەرانە زۆرباشن و هیچ كێشەیەكی تەندروستی و جێگای و ڕێگایان نییە،
تەنها لەڕووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبوون و چاوەڕوانی ئەوەین لەڕووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەكان كۆتایی بێت و دواتر ئاسانتر دەتوانین كار بۆ گەڕاندنەوەیان بكەین بۆ وڵات .

وتیشی: كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە دڵنیادەكەینەوە، ڕۆڵەكانیان بێ كێشەوگرفتن و سەلامەتن، لەئایندەیەكی نزیك هەواڵی گەڕانەوەیان پێڕادەگەیێنین.

کوردستان

كارەبای سلێمانی؛ بەستنی پێوەری زیرەكی دوو فیدەر تەواو دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری ئەو گەڕەكەكانە دەكات كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (3) ‌و (7)، سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لەسلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری ئەو ماڵانەی تا ئێستا پێوەری زیرەكیان بۆ نەبەستراوە و دەكەونە سەر فیدەرەكانی (3) ‌و (7)، سبەینێ دووشە‌ممە (30/11/202) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

دەشڵێت، “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت ، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەڕەشەی جوڵاندنی شەقام دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شایستە داراییەكانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران پێی ناوەتە دۆخێكی دژوارەوە، لەبەرامبەردا حكومەت زۆر بێ باك و خەم ساردە و هیچ ڕێگا چارەیەكی جدی ناگرێتە بەر بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ترسناكە.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنى یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هەرچی زووترە پێویستە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ڕێككەوتنی تەواو لەگەڵ حكومەتی عیراق لە پێناو دەستەبەركردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران.

ڕاشیگەیاندووە، یەكگرتوو هەموو هەوڵ و تواناكانی دەخاتە كار بۆ دەرچوون لەم قەیرانە دژوارە و لەو پێناوەدا هەموو ڕێ و شوێن و میكانیزمێكی پێویست دەگرێتەبەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەر بە گشتی.

دەقەكەی :
بسم الله الرحمن الرحیم
راگەیاندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردن
ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری 29/11/2020 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ساز كرد بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی نەخوازراوی هەرێم و پرسی مووچەی فەرمانبەران دوای دەرچوونی یاسای قەرز و راگرتنی شایستە داراییەكانی پەیوەست بە موچەی فەرمانبەران پێی ناوەتە دۆخێكی دژوارەوە، لەبەرامبەردا حكومەت زۆر بێ باك و خەم ساردە و هیچ رێگا چارەیەكی جدی ناگرێتە بەر بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ترسناكە.. ئەمەش نیشانەی نەبوونی ئیرادەی راستەقینەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و شكستی سیستەمی حوكمڕانیە لەم هەرێمەدا..
لەو سۆنگەیەوە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە پێویستی دەزانین هەرچی زووترە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و رێككەوتنی تەواو لەگەڵ حكومەتی عێراق لە پێناو دەستەبەركردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و مووچە خۆران بە شێوەیەكی مانگانە بەبێ هیچ جۆرە لێ بڕین و دواخستنێك .
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەموو هەوڵ و تواناكانی بخاتە كار بۆ دەرچوون لەم قەیرانە دژوارە و لەو پێناوەدا هەموو رێ وشوێن و میكانیزمێكی پێویست دەگرێتە بەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەر بە گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دەروازەی ڕاپەڕین خۆپیشاندان دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شاری ڕانیە دژی نەبووی خزمەتگوزاری و بێ‌ مووچەیی هاووڵاتیان ڕژانە سەر شەقام و ڕێگای سەرەكی شارەكەیان بەرەو سلێمانی داخست.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لە گرجانی سەر بە شاری ڕانیە هاووڵاتیان دژی نەبووی خزمەتگوزاری و مووچە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و تا ئێستا بەردەوامە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران شەقامی سەرەكی نێوان ڕانیە- دوكان بەرەو سلێمانی-یان داخستووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان