ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆرۆنا كاریگەری لە دەرونی خەڵك دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی توێژینەوەیەك لە زانكۆی لویزانا ئەنجامدراوە، خەڵك دادەنیشن بە زیادبوونی 21 خولەك لە رۆژانی هەفتەدا و لە بەرامبەردا چالاكی جەستەیی بۆ 17 خولەك كەمبووەتەوە.

بەپێی توێژینەوەكە 44%ی بەشداربووان وتوویانە تووشی كێشەی خەوتن بوون لە ماوەكانی قەدەغەی هاتووچۆدا بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا.

75%ی بەشداربووان لە توێژینەوەكە كە هەزاران نمونە وەرگیراوە، وتویانە، هەست بە نیگەرانی و ترس دەكەن لە تەندروستی كەسانی نزیكیان لەگەڵ بڵاوبونەوەی كۆرۆنا و توشبوونی دەیان ملیۆن كەس لە جیهاندا.

زۆرێك هەست بە نیگەرانی دەكەن لە كۆرۆنا بەتایبەت بەهۆی كاریگەرییە ئابورییەكان و بێكاربوونی ملیۆنان كەس.

ئیمیلی فلاگان توێژەری بەشداربووی توێژینەوەكە، دەڵێت: پێویستە پشكنینی دەرونی بكرێت، هەر نیشانەیەك دەربكەوێت دەبێت چارەسەر بكرێت.

جیهان

لە ئەفغانستان دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئەفغانستان دەیان كەس كوژران و بریندار بوون لە چەند هێرشێكدا.

بەپێی هەواڵی كەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی، بە لایەنی كەمەوە 34 كەس كوژران لە دوو تەقینەوەدا كە هێزە سەربازییەكانی كردبووە ئامانج لەگەڵ سەرۆكی هەرێمێك.

لە رۆژهەڵاتی هەرێمی غەزنی 31 سەرباز كوژران لەگەڵ برینداربوونی 24ی دیكە لە رۆژی یەك شەممە لە هێرشێكدا.

هاوكات لە هێرشێكدا لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان كە سەرۆكی هەرێمەكەی كردبووە ئامانج، بەلایەنی كەمەوە 3 كەس كوژراون و 12ی دیكەش بریندار بوون كە منداڵیان لەنێودان، بەڵام سەرۆكی هەرێمەكە رزگاری بوو.

لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 50 كەس كوژران لە كابوڵی پایتەخت، لە هێرشێكی موشەكی و دەستدرێژییەك بۆ سەر سەنتەرێكی پەروەردەییدا.
سەرچاوە/aljazeera

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەسیوپیا پایتەختی هەرێمی تیگرای كۆنترۆڵ كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئەسیوپیا ئەبی ئەحمەد رایگەیاند، هێزەكانی حكومەتەكەی توانیویانە بە تەواوی پایتەختی هەرێمی تیگرای لە باكوری ناوچەكە كۆنترۆڵ بكەن.

هێزەكانی حكومەت چوونە نێو شاری مێكیلاوە وەك هەنگاوێك بۆ چونە پێشەوە لە دژی رێكخراوی رزگاریخوازی گەلی تیگرای لە روبەڕوبونەوەكاندا.

سەركردەی گرووپی رزگاریخوازی گەلی تیگرای بۆ رۆیتەز وتی: پێویستە بەردەوام بن لە بەرگری لە مافەكانمان و پشتیوانیكردن لە شەڕكردن.

سەدان كەس كوژران و هەزارانی دیكەش بریندار و ئاوارە بوون بە هۆی شەڕەوە.

بەر لەمانگێك سەرۆك وەزیران ئەبی ئەحمەد رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنێك دەستپێدەكەن لە دژی تیگرای، ئەوانی تۆمەتبار كرد بە هێرشكردنەسەر سوپای ئەسیۆپی لە باكوری وڵات لە مێكیلا.

هاوكات دوای راگەیاندنی كۆنترۆڵكردنی پایتەختی هەرێمی تیگرای، شەش تەقینەوە ئەسمەرای پایتەختی ئەریتریای دراسێی ئەسیوپیای هەژاند.

پێشتر نەیارانی حكومەت لە هەرێمی تیگرای ژمارەیەك موشەكیان ئاڕاستەی شاری ئەسمەرا كردبوو.
سەرچاوە/ BBC World

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

قائانی: ئیسرائیل باجی قورس دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: دەبێت ئیسرائیل باجی قورس بدات.

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی كوشتنی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەكەی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند: ئەو دوژمنانەی زانا ئەتۆمییەكەیان كوشت ناتوانن شەڕی ڕووبەڕووی ئێران بكەن.

قائانی هەڕەشەی توندیشی لە ئیسرائیل كرد وئاماژەی بەوەدا، دەبێت ئیسرائیل باجی قورسی ئەو كارەی بدات.

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی، مەرگی ئیسرائیل نزیكە و ئەمەی كردوویانە دوایین هەناسەی دوژمنكارانەیانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان