ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەمریكا 40 ملیۆن دۆلاری لە نەوتەكەی ئێران دەستكەوتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری وەزیری دادی ئەمەریكا رایگەیاند زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە لە دووبارە فرۆشتنەوەی ئەو نەوتە ئێرانییەی كە لە ڕێگادا بۆ ڤەنزوێلا دەستی بەسەرداگرت.

جۆن دیمەرز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەستیان بەسەر 1.1 ملیۆن بەرمیل نەوتدا گرتووە كە بڕیاربوو بە ڤەنزوێلا بفرۆشرێت و پارەكەشی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران بگەڕێتەوە.

وتیشی: ئێستا دەتوانین بڵێین ئەمەریكا ئەو نەوتەی فرۆشت و ڕادەستی لایەنی سێیەمی كرد. بەنیازین ئەو پارەیەی دەستمان كەوتووە بیدەینە سندوقی قوربانیانی تیرۆری ئەمەریكییەكان.

ئابوری

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەک شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لە زێڕنگەری پێشین وەرگیراوە:

 

زێڕ:

Oz: 1786$
24K: 360,000
21K: 315,000
18K: 270,000
Lira 22K= 378$

نەوت:

BRENT: 48.3$
WTI: 45.5$

دراوەکان:

100$= 125,500
100€= 150,000
100£= 167,000
100$=785 لیرەی تورکی
100$= 2,435,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,530,000 تمەن (حەواڵە)

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشێک لەپەرلەمانتاران هۆشداری بەسەرۆکایەتى پەرلەمان دەدەن

خەڵک – بەشی هەواڵ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە حاڵەتی جێگیرنەکردنی بڕگەی موچەى هاوڵاتییان لە بەرنامەی کاری سبەینێ پەرلەماندا، یاخود دەرفەت نەدان بە گفتوگۆ لەسەر موچەی ھاوڵاتی، ھەڵوێستی کردارییان دەبێت.
شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی ٢٠٢٠/١١/٣٠ داناوە، بڕگەی کێشەی موچەی ھاوڵاتیانی تێدا نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران واژوویان کردووە ، بۆ زیادکردنی بڕگەی موچە بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی: دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی خراپی موچەی ھاوڵاتیان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، دەبێ لە پێشینەی ئەرکی پەرلەمان بێت.
دەشڵێت: لە حاڵەتی جێگیر نەکردنی ئەو بڕگەیە لە بەرنامەی کاری سبەینێ، یاخود دەرفەت نەدان بە گفتوگۆ لەسەر موچەی ھاوڵاتی، ھەڵوێستی کرداریمان دەبێت.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق كەمیكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند سەعاتەكانی كارەبا لە بەغدا و شارەكانی دیكە نەتوانراوە زیاد بكرێت بەهۆی كەمبوونەوەی بڕی غازی هاوردەكراو لە ئێرانەوە بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەم و كاری سیانە لەگەڵ كردنە ئامانجی تاوەرەكانی گواستنەوەی وزە لە باكور.

ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، وەزارەت هەوڵ دەدات بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنان لە وزە و زیادكردنی بەرهەم لە وێستگەكانی بەرهەم هێنان ، بەڵام سیستمی كارەبا لە دوو رۆژی رابردوو 3565 مێگاواتی لە ناوچەكانی باشور و ناوەڕاست و بەشێكی باكور لە دەستدا بەهۆی كەمبونەوەی بڕی غازی هەناردەكراو لە ئێرانەوە.

رونیشیكردەوە هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ ئەو ناوچانە 10 ملیۆن مەتر چوار گۆشە لە رۆژێكدا كەمیكرد كە پێشتر 25 ملیۆن مەتر چوارگۆشە بوو، كە كاریگەری كرد لە وێستگەكانی بسمایە، سەدر، قودس، كەربەلا، حەیدەریە، نەجەف، مەنسوریە، شەتی عەرەب، حلە، دیوانیە، نەجیبیە، واست، باشوری بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد لە هەمان كاتدا سیستمی كارە روبەڕووی كردنەئامانجی هێڵەكانی گواستنەوە بووە لە چەند ناوچەیەك لەوانە هێڵی رەشید، بسمایە و گەیارە، موسڵ و گەیارە، كەركوك، كە بەهۆی بەشێك لە تاوەرەكانی گواستنەوە لەكار كەوتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان