ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەوەرزی هەناردا، بەقاچاخ هەنار لەسووریاوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، وێڕای‌ قەدەغەکردنیان، بەڵام هەنار لە سنوری‌ سوریا،و کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو لە سنوری‌ ئێرانەوە داخڵی‌ بازاڕەکانی‌ کوردستان دەبێت، بەمەش جوتیارو باخەوانی‌ هەژاری‌ کوردستان‌ زیانی‌ گەورەیان‌ بەردەکەوێت.

 

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە پێی‌ بەدواداچوونەکانی، وێڕای‌ قەدەغەکردنیان، بەڵام هەنار لە سنوری‌ سوریا،و کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو لە سنوری‌ ئێرانەوە داخڵی‌ بازاڕەکانی‌ کوردستان دەبێت، بەمەش جوتیارو باخەوانی‌ هەژاری‌ کوردستان‌ زیانی‌ گەورەی‌ بەردەکەوێت، بێجگە لە ئابوریی هەرێم‌و چوونە دەرەوەی‌ پارە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، بە پێی‌ ڕێنمایی‌و بڕیارەکان، بە درێژایی‌ ساڵ هێنانی‌ کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو قەدەغەیە، بەڵام یەک بەڕادی‌ ترێلە لە مەرزی‌ باشماخەوە بە بڕی‌ (٤٠٠٠ – چوار هەزار) دۆلار بۆ کڕیار دەهێننە سلێمانی‌، بە باری‌ تایبەت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لە ئێستەدا کە وەرزی‌ پێگەیشتنیەتی‌، هێنانی‌ هەنار قەدەغەکراوە، بەڵام بە بڕی‌ (٢٨٥٠ – دوو هەزارو هەشت سەدو پەنجا) دۆلار بارهەڵگرێکى ٢٤ تەنی لە مەرزی‌ فیشخابوورەوە بۆ کریار دەهێننە هەولێر، بەباری‌ تایبەت.

 

باس لەئەوەشکراوە، حکومەت‌و بەرپرسەکانی‌ هەمیشە دەڵێن:”سەرچاوەکانی‌ داهات لەکوردستان هەمەچەشن دەکەین‌و گرنگی‌ بەکشتوکاڵ دەدەین و بەرهەمی‌ ناوخۆ دەپارێزین”، بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە بە ڕۆژی‌ ڕووناک‌و بە چاوپۆشی‌ دەزگای‌ فەرمی‌‌و بە پاسەوانی‌ هێزی‌ فەرمی‌، حکومەت نەوەک سەرچاوە هەمەچەشنەکانی‌ داهات زۆر ناکات، بەڵکو ئەو چوار فلسەی‌ لەهەر وەرزێکدا دەچێتە گیرفانی‌ باخەوان‌و جوتیاری‌ هەژارو دەستقڵیشاوی‌ کوردەوە ئەوەش وێران دەکات، تەنهاو تەنها بۆ گیرفانی‌ حزب‌و کۆمپانیاکانی‌‌ ئەم‌و ئەو!

 

ئەوەشی نوسیوە، هەڵەبجە پارێزگایەکی‌ فەرامۆشکراوە، بە ئەستەم نەبێت هیچ پڕۆژەیەکی‌ نیمچە گەورەی‌ گەشتیاری‌، بازرگانی‌، پیشەسازی‌، تێدا نییە کە هەلی‌ کار بۆ گەنجەکان‌و خەڵکەکەی‌ بڕەخسێنێت، لەم وەرزەشدا کە هەناری‌ هەڵەبجە وەک مارکەیەک وایە لە باشی‌‌و جوانی‌‌و تەندروستیدا، کەچی‌ سیاسەتی‌ خراپی‌ بەرێوەبردن‌و یاساشکێنی‌ نایەڵێت باخەوانی‌ هەژاری‌ هەڵەبجە چوار فلسی‌ دەستبکەوێت.

 

دەشڵێت: هەناری‌ هەڵەبجە چۆن دەتوانێت بە ڕێگەیەکی‌ خراپ‌و دوورو درێژدا بە تێچوویەکی‌ زۆر بگاتە دهۆک‌و هەولێرو لەوێشەوە پارێزگاکانی‌ تری‌ عێراق‌و کێبڕکێی‌ هەناری‌ سوریا بکات لە نرخدا؟

 

وتوشیەتی: ئەگەر هەریەکە لە بەڕێزان وەزیری‌ کشت‌و کاڵ‌و وەزیری‌ ناوخۆ ئینکاری‌ ئەم زانیاریانەیان کرد، ئەوە من ئامادەم هەریەکە بارێک لە کاهوو کەلەرم‌و قەڕنابیت و هەنارى سورى و ئێرانیان بۆ بنێرم، بۆ ئەوەی‌ دڵنیابن لەوەی‌ سیاسەت‌و بڕیاری‌ پاراستنی‌ بەرهەمی‌ ناوخۆی حکومەت تەنها لە ژووری‌ دیوانی‌ وەزارەتەکانیان بەباشی‌ جێ بەجێ دەکرێت.

 

ریکلام

ئابوری

عیراق ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە ئاشكراكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای‌ ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی‌ ئەیلول زیاتر لە 2 ترلیۆن دیناری‌ بۆ حكومەتی‌ هەرێم خەرج كردووە و دەشڵێت: “خەرجییەكانی‌ ئەمساڵ‌ تا ئەو بەروارە زیاترە لە 51 ترلیۆن و 734 ملیار دینارە”.

وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری‌ عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە 29-11-2020 بە خشتەیەك بودجەی‌ سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و وەزارەتەكان و پارێزگاكان و حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانی بۆ 9 مانگی‌ ئەمساڵ‌ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، كۆی خەرجییەكانی ئەمساڵ تا مانگی 9 زیاترە لە 51 ترلیۆن و 734 ملیار دینار بووە.

ڕاشیگەیاندووە، خەرجییەكانی‌ وەزارەتی‌ دارایی زۆرترین بووە كە 14.3 ترلیۆن دینار بووە و دوای‌ ئەو وەزارەتی‌ ناوخۆ كە 8.5 ترلیۆن دینار بووە و وەزارەتی‌ بەرگری‌-ش لە پلەی‌ سێیەمدا دێت كە 5 ترلیۆن دینار بووە.

هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی عیراق، “لەو ماوەیەدا 2 ترلیۆن دیناری‌ ڕەوانەی حكومەتی‌ هەرێم كردووە و بودجەی‌ گشتی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانیش 313.6 ملیار دینار بووە”.

بڵاوكردنەوەی ئەو خشتەیە لەكاتێكدایە، كە بڕیار بوو حكومەتی هەرێم نامەیەك بۆ حكومەتی هەرێم بنێرێت و داوای مووچەی 4 مانگی ئەمساڵ بكات.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەک شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لە زێڕنگەری پێشین وەرگیراوە:

 

زێڕ:

Oz: 1786$
24K: 360,000
21K: 315,000
18K: 270,000
Lira 22K= 378$

نەوت:

BRENT: 48.3$
WTI: 45.5$

دراوەکان:

100$= 125,500
100€= 150,000
100£= 167,000
100$=785 لیرەی تورکی
100$= 2,435,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,530,000 تمەن (حەواڵە)

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشێک لەپەرلەمانتاران هۆشداری بەسەرۆکایەتى پەرلەمان دەدەن

خەڵک – بەشی هەواڵ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە حاڵەتی جێگیرنەکردنی بڕگەی موچەى هاوڵاتییان لە بەرنامەی کاری سبەینێ پەرلەماندا، یاخود دەرفەت نەدان بە گفتوگۆ لەسەر موچەی ھاوڵاتی، ھەڵوێستی کردارییان دەبێت.
شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی ٢٠٢٠/١١/٣٠ داناوە، بڕگەی کێشەی موچەی ھاوڵاتیانی تێدا نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران واژوویان کردووە ، بۆ زیادکردنی بڕگەی موچە بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی: دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی خراپی موچەی ھاوڵاتیان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، دەبێ لە پێشینەی ئەرکی پەرلەمان بێت.
دەشڵێت: لە حاڵەتی جێگیر نەکردنی ئەو بڕگەیە لە بەرنامەی کاری سبەینێ، یاخود دەرفەت نەدان بە گفتوگۆ لەسەر موچەی ھاوڵاتی، ھەڵوێستی کرداریمان دەبێت.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان