ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خانەقین.. پەلامارێكی داعش تێكشكێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنییەكانی عیراق پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین تێكشكاند.

هومام تەمیمی نوێنەری پارێزگای دیالە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی غایەی سەر بە شارۆچكەی خانەقینیان دا و لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە بەرپەرچدرانەوە.

هومام تەمیمی ڕوونیشیكردەوە، پەلامارەكەی داعش نزیكەی دوو كاتژمێری خایاند و تێیدا دوو چەكداری حەشد بریندار بوون.

ئەو نوێنەری دیالە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕەخنەی لە سوپای عیراق گرت بەوەی نەچوون بە هانای هێزەكەی حەشدی شەعبییەوە و بەرپرسیاریەتی ئەوەشی خستە ئەستۆی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە.

عێراق

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عیراق بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1614 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2366 كەسیش چاكبوونەتەوە، كە لە 90% نزیك دەبێتەوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە سلێمانیە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 872 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1614 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 98 و دهۆك 105 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2366 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 14 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پڕۆسەی خوێندن لە عیراق دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 لە سەرجەم شارەكانی عیراق بە شاری كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكانەوە دەستی پێكرد و ڕێكاری توند بۆ خۆپارێزی گیراوەتەبەر.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 29-11-2020، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم خوێندنگەكانی عیراق دەستی پێكرد، بەڵام بەڕێكارێكی توندی خۆپارێزی و سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان دەمامك بەكار دەهێنن.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە بەشداری 10 ملیۆن خوێندكارە و ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی ساڵی خوێندنی 2020- 2021 دەبێت.

پەروەردە داواشی لە خێزانی پەروەردەیی لە (مامۆستایان و كەسوكاری خوێندكاران) كردووە، كە هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن تاوەكو كەشی خوێندن بۆ خوێندكاران لەباربێت و پاكوخاوێنی و خۆپارێزی ئەنجام بدەن تاوەكو بەدووربن لە تووشبوون بە كۆرۆنا.

بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق، خوێندكاران یەك ڕۆژ لە ناو پۆل وانە دەخوێننن و ڕۆژەكانی دیكە بە ئەلیكترۆنی وانە دەخوێنن تاوەكو ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ترەمپ: تۆڵە دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی ئاشكرایدەكات، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توندی داوە سەبارەت بە كوژرانی سەربازانی وڵاتەكەی لە عیراق.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری لێپرسراوانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توندی داوە لە كوژرانی سەربازی وڵاتەكەی لە عیراق و ڕایگەیاندووە: لەكاتی كوژرانی سەربازانی ئەمریكی لەعیراق دەستبەجێ وەڵامی توندی دەبێت، ئەو هۆشدارییەی سەرۆكی ئەمریكاش هاوكاتە لەگەڵ كوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەلایەن لێپرسراوانی ئەمریكاوە گوشارێكی زۆری لەسەر دروستكراوە بۆ ئەوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە چەكدارە شیعییەكان فراوانتر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان