ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەرمیان؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای كەلار-دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو، بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای كەلار-دەربەندیخان لەنزیك گوندی سەید محمود ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا ئەلنترا كۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، جگە لە زیانی ماددی شۆفێرەكەی برینداربوو، كە بەڕەگەز عەرەبە.

ڕاشیگەیاندووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە شارەدێی باوەنور، لەلایەن تیمی هاتوچۆشەوە وە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستی پێكردوە.

کوردستان

وەفدێكی تەكنیكی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەفدێكی تەكنیكی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوت كە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوورى هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.

هەر یەكە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامانی وەفدەكەن. بڕیارە لەگەڵ حكومەتی عیراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە، بودجەی ساڵی 2021 و گفتوگۆ بكەن.

ڕۆیشتنی وەفدە تەكنیكییەكەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گفتوگۆكردنە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی دارایی و حكومەتی عیراق بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قاسم ئەعرەجی: سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك و شارەكانی تری عیراق.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە میانی پێشوازیكردن لە ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی ڕایگەیاند، كاری لەپێشینەیان چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی گیانی تۆڵەسەندنەوەیە لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان.

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد:”سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەزموونە لە كەركوك و شارەكانی تری عیراق. حكومەتی عیراقیش هەموو هەوڵێكی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە بۆ سەرانسەری وڵات”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، مەجدوولین جیر ئاردۆ، لێپرسراوی ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی داوای لە ئەعرەجی كردووە كار بكەن بۆ ڕێكخستنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان و ڕێكخراوەكەشیان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی شەنگال.

ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران چاودێریی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگالی كرد كە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێزدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

د.جوان ئیحسان: ئەگەر هەرێم ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت دەست بۆ بژاردەی تر دەبەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”تا ڕێككەوتنی سیاسی هەرێم و بەغدا نەكرێت ئێمەی پەرلەمانتار ناتوانین هیچ بكەین، چونكە ئێستا نەریتی عیراق بە شێوەیەكە دەبێت پێشتر ڕێككەوتنی سیاسی كرابێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی یاسا دەربكرێت و دەنگی پێویست بهێنێت بەتایبەت پڕۆژە یاسای بودجە”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی: ئەگەر ئەمجارە حكومەتی هەرێم نەیەتە پێشەوە و ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت، دەست بۆ بژاردەی تر بەرین كە لە وانەیە بەدڵی هێزە سیاسییەكانی هەرێم نەبێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان