ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، هێزەكانیان لە ٢٨ی ئەم مانگە لە ناوچەی باگۆكی شاری مێردین لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش چالاكییەكیان ئەنجامداوە و لەو چالاكییەدا بۆری نەوتەكە بە تەواوەتی لەناوچووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەێنراوێكیدا ئاماژەی بەوە كرد، كە سوپای توركیا لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێكی سەربازی كردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەكە بێ ئەنجام كۆتایی پێهاتووە.

لەراگەیێنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە:
“هێزەكانمان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین چالاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاكیەدا بۆری نەوتەكە بە تەواوەتی لەناو چووە.

ئۆپڕاسیۆنەكە بێئەنجام كۆتایی پێهات
دەوڵەتی داگیركەری تورك لە بەرواری ١٤ی تشرینی یەكەمدا لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ لە گوندی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەرەش، سرتا هەلوەسیسێ و سرتا پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن كردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەكە لە ٢٤ی تشرینی یەكەمدا بێئەنجام كۆتایی پێهات.

هێرشە ئاسمانیەكانی سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا
سوپای داگیركەری تورك هێرشی ئاسمانی كردە سەر هەرێمەكانی پاراستنی میدیا. زانیاریەكان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەكانەوە بەم شێوەیە؛

-٢٤ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی بەرگاری سەر بە هەرێمی گارێ فڕۆكە جەنگیەكانی گوندی یەكمالەیان بوردومان كرد.

-٢٤ی تشرینی یەكەیم لە كاتژمێر ١٨:٣٠ خولەك لە ناوچەی كۆلتێی سەر بە هەرێمی خواكورك خەڵكی مەدەنی بوو بە ئامانجی بوردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك. دواتر بە ئۆبوس و هاوەن هەمان ناوچەی تۆپباران كرا. تۆپباران و بوردومانەكە هیچ زیانێكی گیانیی خەڵكی مەدەنی بەدواوە نەبوو، بەڵام ئۆتۆمبیلەكانیان لەناو چوون و زیانێكی زۆر مادیان بەركەوت.

-٢٥ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەك لە ناوچەی مەیرۆكێی سەر بە هەرێمی گارێ، گوندی چەمرۆبۆتكی بوردومان كرا.

-٢٦ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٢:٥٠ خولەك لە هەرێمی زاپ، ناوچەی تی بوردومان كرا.

-٢٦ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی زاپ، ناوچەی چەمچو بە فڕۆكەی جەنگی بوردومان كرا.

-٢٧ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەك لە هەرێمی گارێ، ناوچەی سیانێ و دەوروبەری گوندی كانی ئۆهران بوردومان كرا.

-٢٨ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٦:٣٠ خولەك لە ناوچەی مەیرۆكێی سەر بەر هەرێمی گارێ، گوندی ستێڤری خوارووی لە كانتی كۆنترا بە فڕۆكەی جەنگی بوردومان كرا.

-٢٨ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر ١٨:٤٠ خولەك ناوچەی چەمچوی سەر بە هەرێمی زاپ و هەمان رۆژ ناوچەی سیدای سەر بە هەرێم زاپیش بوردومان كران.
ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێكی هێزەكانمانی بەدواوە نەبوو.”

کوردستان

وەفدێكی تەكنیكی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەفدێكی تەكنیكی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوت كە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوورى هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.

هەر یەكە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامانی وەفدەكەن. بڕیارە لەگەڵ حكومەتی عیراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە، بودجەی ساڵی 2021 و گفتوگۆ بكەن.

ڕۆیشتنی وەفدە تەكنیكییەكەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گفتوگۆكردنە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی دارایی و حكومەتی عیراق بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قاسم ئەعرەجی: سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك و شارەكانی تری عیراق.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە میانی پێشوازیكردن لە ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی ڕایگەیاند، كاری لەپێشینەیان چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی گیانی تۆڵەسەندنەوەیە لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان.

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد:”سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەزموونە لە كەركوك و شارەكانی تری عیراق. حكومەتی عیراقیش هەموو هەوڵێكی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە بۆ سەرانسەری وڵات”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، مەجدوولین جیر ئاردۆ، لێپرسراوی ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی داوای لە ئەعرەجی كردووە كار بكەن بۆ ڕێكخستنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان و ڕێكخراوەكەشیان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی شەنگال.

ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران چاودێریی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگالی كرد كە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێزدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

د.جوان ئیحسان: ئەگەر هەرێم ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت دەست بۆ بژاردەی تر دەبەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”تا ڕێككەوتنی سیاسی هەرێم و بەغدا نەكرێت ئێمەی پەرلەمانتار ناتوانین هیچ بكەین، چونكە ئێستا نەریتی عیراق بە شێوەیەكە دەبێت پێشتر ڕێككەوتنی سیاسی كرابێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی یاسا دەربكرێت و دەنگی پێویست بهێنێت بەتایبەت پڕۆژە یاسای بودجە”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی: ئەگەر ئەمجارە حكومەتی هەرێم نەیەتە پێشەوە و ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت، دەست بۆ بژاردەی تر بەرین كە لە وانەیە بەدڵی هێزە سیاسییەكانی هەرێم نەبێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان