ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە، لە شاری هەولێر بەمشێوەیە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاری قەڵاو منارە وەك نەریتی هەموو ساڵێكی، یادی لەدایكبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێعەمەر محەمەد (د.خ) دەكاتەوە.

شاری هەولێر، جیاواز لە شارەكانی تری هەرێم و عیراق، هەموو ساڵێك بە شایستەترین شێوە، یادی لەدایكبوونی پێغەمەر محەمەد (د.خ) دەكاتەوە، لەمساڵیشدا بە چەندان شێوەی جیاواز، دانیشتوانی شارەكە لە گەڕەكەكان و بازاڕە گشتییەكاندا، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت”.

یادكردنەوەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لە سەردەمی فاتمییەكاندا لە میسرەوە سەریهەڵداوە و لەو دمەشەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، بەشێوازیی جیاجیا ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە سازدەكرێت و بە وتنەوەی سرودی ئاینی و بەخشینەوەی خواردن لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و مەراسیمی تر، يادى ئەو  بۆنە پیرۆزە دەكرێتەوە.

 

 

کوردستان

لە دەروازەی ڕاپەڕین خۆپیشاندان دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شاری ڕانیە دژی نەبووی خزمەتگوزاری و بێ‌ مووچەیی هاووڵاتیان ڕژانە سەر شەقام و ڕێگای سەرەكی شارەكەیان بەرەو سلێمانی داخست.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لە گرجانی سەر بە شاری ڕانیە هاووڵاتیان دژی نەبووی خزمەتگوزاری و مووچە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و تا ئێستا بەردەوامە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران شەقامی سەرەكی نێوان ڕانیە- دوكان بەرەو سلێمانی-یان داخستووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی و گۆڕان سێ‌ بڕیاریان دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی دەباشان لە سلێمانی كۆتایی هات و هەردوو حزبەكە سێ‌ بڕیاریان دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، “بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی ھەرێم پێكبهێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجە و مووچەی ھەرێمی كوردستان”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ئەمڕۆ یەكشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو .

تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو ، لەسەر دواین گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەكانی ھەرێم و عێراق ، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم ، كەبەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووە ، دواتریش بەدیاركراوی دوای دەركردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پەیوەندیدار بە كورتھێنانی بودجە و وەرگرتنی قەرز قەیرانەكە قوڵتربووەتەوە .

سەڕەڕای جەختكردنەوە، لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا ، بەپێویست زانرا ھەنگاوی كرداری خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بنرێت ، ھەروەك ھاوڕابووین لەسەر ئەم ھەنگاو و بڕیارانەی خوارەوە.

1- بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی ھەرێم پێكبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی كوردستان ، لەھەمانكاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەكی پتەو بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢١ فیدڕاڵی

2- پێشوازی لەھەنگاوەكانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی دەكەین ، ھەروەك لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمدا ھاتووە.

3- زەمینەخۆشكردن بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە .

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بزووتنەوەی گۆڕان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەمترین ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 304 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 539 كەسیش چاكبوونەتەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4380 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 98 كەس و سلێمانی 72 كەس و لە گەرمیان 18 كەس و دهۆك 105 و هەڵەبجە 9 و ڕاپەڕین 2 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 539 كەس چاكبوونەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان