ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران؛8293 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 8 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 399 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

سیما سادات لاری ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2020 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشیكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8293 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 399 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 34 هەزار و 113 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 596 هەزار و 941 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 5055 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 472 هەزار و 598 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

ریکلام

جیهان

سێ سەرۆكی ئەمریكا ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەر خۆیان تاقی دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سێ سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا پێش هاووڵاتیانی وڵاتەكەیان ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەر خۆیان تاقی دەكەنەوە.

هەریەك لە بێل كلینتۆن و جۆرج دەبلیو بۆش و باراك ئۆباما سەرۆكانی پێشووتری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئامادەییان نیشانداوە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی گەلی وڵاتەكەیان بەكاریگەری پێشكەوتنە تەندروستییەكان، لەبەردەم میدیاكان ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەر جەستەیان تاقیبكەنەوە، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی بۆ گەلی ئەمریكای بسەلمێنن بەكارهێنانی ڤاكسینەكە بێزیانە و هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر جەستە جێناهێڵێت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەر سێ سەرۆك ڕایانگەیاندووە: ئامادەن لەبەردەم چاوی كامێراكاندا ئەو پڕۆسەیە ئەنجامبدەن، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی متمانەی گەلی ئەمریكا بەڤاكسینەكە بەدەستبهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سزای نوێی بەسەر دامودەزگاكانی ئێران سەپاند و ئەم جارە گرووپێكی كردووەتە ئامانج كە لە توێژینەوەكانی دروستكردنی چەكی كیمیایی كاردەكات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: گرووپی”شەهید میسامی” و سەرۆكی گرووپەكە مێهران بابری سزا بەسەریاندا دەسەپێنرێت بەهۆی بەشدارییان لە توێژینەوەكانی تایبەت بە دروستكردنی چەكی كیمیایی.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیاندنەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، گرووپی ناسراو بە شەهید میسامی سەر بە دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەرگری ئێرانە كە بە فارسی پێی دەوترێت “سازمان پژوهشهای نوین دفاعی” یان كورتكراوەكەی “سازمان سپند”. ئەم گرووپە بە ملیۆنان دۆلاری بۆ تەرخانكردەكرێت تا بۆ توێژینەوە و بەرهەمهێنانی كەرەستە كیمیاییەكان خەرجی بكات.

لایخۆیەوە، ستیڤن منوچن وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دروستكردنی چەكی كۆمەڵكوژ لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیەكە بۆ سەر دراوسێكانی و تەواوی جیهان، بۆیە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێكی ئێران بۆ دروستكردنی چەكی كیمیایی كە لەوانەیە ئێران یان ئەو گرووپانەی بە وەكالەت كاری بۆ دەكەن بەكاری بهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی: ڤاكسینەكان هیوایەكی گەورەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، گەشبینی بەرانبەر بە سەركەوتنی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا دەردەبڕێت و دەڵێت، هیواكان بە ڤاكسینەكان گەورەن و “ئەگەر هەیە بنەمای گەمەكە بگۆڕن”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، هانز كلوج بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پێشبینی دەكرێت لە قۆناغەكانی سەرەتاوە گەیاندنی ڤاكسینەكان زۆر سنورداربن، پێویستە وڵاتان بڕیاربدەن كە كێ‌ لە سەرەتاوە پێویستە ئەو ڤاكسینە وەربگرێت”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ڕێكخراوەكە ڕایگەیاندبوو، كۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی بەساڵاچووەكان و تیمە پزیشكییەكان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە، لە سەرەتاوە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان بدرێتێ‌.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەریتانیا مۆڵەتیدا بە ڤاكسینی فایزەر- پیونتیك لە دژی كۆرۆنا، ئەمەش بە هەنگاوێكی بێ‌ پێشینە دادەنرێت لەنێو وڵاتانی جیهان، لەپێناو دەستكردن بە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەرگرتنی بەكۆمەڵی ڤاكسینەكە كە بە گرنگترین لە مێژوودا دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان