ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی: نابێت ئەفسەرەكانی ناوخۆ سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ڕێگری لە سەفەركردنی ئەفسەرەكان دەكات بە پلەی عەمید و بەرەو ژوور بۆ دەرەوەى وڵات، تا ئەو كاتەی ڕەزامەندی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی كردووە مۆڵەت و ڕەزامەندی بۆ هیچ ئەفسەرێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆ نەكرێت (عەمید و بەرەوژوور)، بۆ مەبەستی سەفەركردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، تا ئەو كاتەی ڕەزامەندی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەردەگرن”.

سەرچاوەكە وردەكاریی لەبارەی هۆكارەكانی ئەو بڕیارەوە نەخۆستۆتەڕوو، بەڵام بە وتەی شارەزایان لە كاروباریی سەربازی، ڕێوشوێنەكان ڕۆتینین و دەكەونە چوارچێوەی ڕێكارەكانی دامەزراوەی سەربازییەوە.

عێراق

كازمی: دەبێت مووچە بەدووربگیرێت لە ململانێى‌ سیاسى

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەپێوستی دەزانێت پرسی مووچە بەدووربگيرێت لە ململانێى‌ سیاسى و یاساكان و ململانێكانی نێو پەرلەمانیش زیان بە قوتی ڕۆژانەی خەڵك نەگەیەنن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، حەسەن نازم وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕِایگەیاند”پێویستە مووچە بەدووربگرێت لە ململانێ‌ سیاسییەكان و نابێت یاساكان و ململانێكانی نێو پەرلەمانیش زیان بە قوتی ڕۆژانەی خەڵك بگەیەنن”.

لەلایەكی ترەوە، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئاماژەی بە دواخستنی دانیشتنی تەرخانكراوی بۆ گفتووگۆكردن لەسەر بودجەی 2021 كرد بۆ شەممەی داهاتوو.

هەروەها  ڕِایگەیاند” كازمى فەرمانی كردووە بە وەزیرەكان، تا هەموو تواكانیان بۆ بەدیهێنانی داواكارييە ڕەواكانی خەڵكی زیقار بخەنەگەڕ”، جەختیشی لەسەر پێداگری حكومەت كردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە كەركوك باندێك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەفرزەكانی ئاژ انسی هەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری كەركوكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەنی فیدراڵ، دەستگیركردنی باندێك ڕادەگەیەنێت كە لە چوار كەس پێكهاتبوون و گێچەلبَییان بە هاووڵاتیان دەكرد لەڕێی هەڕەشەوە و  پارەیان لێدەستاندن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگريیەوە بڵاوكرایەوە”مەفزەكانی ئاژانسی هەواڵگری كەركوك توانیان باندێك دەستگیربكەن كە لە چوار تۆمەتبار پێكدێن و گێچەڵییان بە هاووڵاتیان دەكرد و دواتر لەڕێی هەڕەشەوە پارەیان لێدەستاندن، بۆیە یاداشتی دەستگیركرنیان بۆ دەرچوو، بەپێی ئەحكامەكانی ماددەی 4ی تیرۆر”.

هەر لە بەیاننامەكەی ئاژانسی هەواڵگریدا هاتووە”دەستگیركردنی باندەكە لەڕێی نانەوەی بۆسەیەك بوو لەكاتی وەرگرتنی بڕی (10000) دۆلار لە یەكێك لە قوربانییەكانیان، بۆیە دەستبەجێ‌ لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا دەستگیركران، وێڕای دەستگرتن بەسەر وێنەی قەید و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل و كارتی نیشتەجبێبوونی بەتاڵ و سەنەدی خانووبەرەی ساختە”.

ئاژانسی هەوالگری كەركوك دەڵێت”تۆمەتبارەكان وتەیان لێوەرگیرا و دانیاننا بە تاوانەكانیان، بۆیە دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بەپێی ماددەكانی (456 و 289 و 298) ق. ع، ڕابگيرێن و ڕێكاریی یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمان دوایین بڕیاری دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆبووەوە و جەختی كردەوە، كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت و دواناخرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەنجوومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكان كۆبووەوە و بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە داوای ئەوە كراوە، كە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمان دوابخرێت بۆ كۆتایی مانگی 9ی 2021.

كەناڵی (العربیە) لە زاری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاویكردەوە، كە مستەفا كازمی لە وەڵامی دواخستنی كاتی هەڵبژاردن جەختی كردۆتەوە، كە 6-6-2020 هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سوورن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە و زۆر گرنگە پەڕلەمان بەزووترین كات یاسای دابینكردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەكان پەسەند بكات تاوەكو كۆمسیۆن كاتی تەواوی لەبەردەست بێت بۆ ئامادەكاری و دابین كردنی پێداویستییەكانی هەڵبژاردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان