ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دوو ژن دەستگیركران كچێكی منداڵیان بە 20 ملیۆن دینار دەفرۆشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵگری عیراقی، دەستگیركردنی دوو داواكراو بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤەوە لە بەغدا، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ و لەڕێی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ سنوری بەرپرسیارێتییان، مەفرەزەكانی هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و تاوانی ڕێكخراوی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، توانییان دوو تۆمەتباری ژن دەستگیربكەن كە داواكراون بە ئەنجامدانی تاوانی بازرگانی بە مرۆڤەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پرۆسەی دەستگیركردنەكە لە ناوچەی حسێنییەی بەغدا و لەكاتی ئەنجامدانی تاوانی فرۆشتنی كچێكی منداڵی تەمەن پێنج ساڵاندا بووە بە بڕی 20 ملیۆن دیناری عیراقی”.

ئاژانسی هەواڵگری عیراق دەڵێت”پرۆسەكە لەدوای پێكهێنانی تیمێكی تەكنیكی پسپۆڕ و نانەوە بۆسەیەكی تۆكمە بوو كە دوو تۆمەتبارەكە دەستگیركران كە كچێكی تری تەمەن هەشت ساڵانیان لەگەڵدا بوو، لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوت كە ئەوییان بە بڕی 3 ملیۆن و پێنج سەد دینار كڕیوە، تۆمەتبارەكانیش بۆ مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان و گرتەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لەدژیان، دەستبەسەركران”.

عێراق

هاوپەیمانییەكەی عامری بۆ سەدرییەكان: خەونەكەتان نایەتەدی

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لایەنی سیاسی هەوڵدەدەن لە لە دوای هەڵبژاردنی داهاتوو بە تەنیا حكومەتی نوێی عیراقی پێكبهێنن، ئەمەش بە بۆچوونی هاوپەیمانییەكە “خەونە و نایەتەدی”.

موعین كازمی سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هیچ فراكسیۆنێكی سیاسی چەند خاوەنی زۆرینە بێت لە پەرلەمانی عیراق، ناتوانێت بە تەنیا حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنێت، ئەوە خەونێكە و نایەتەدی”.

بە وتەی كازمی”ئامانج لە پڕۆپاگەندەكردنی هەندێك لایەن، هەڵمەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە و بۆ جۆشدانی لایەنگرانییەتی، بە تایبەت كە بێ‌ ئومێدییەك دەبینرێت لای جەماوە بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو”.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەركردەكانی ڕەوتەكە، ئاماژەیان بە خۆئامادەكردن كرد بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و باسیان لە دەستەبەركردنی زۆرینەی پەرلەمانیش كرد لە خولی داهاتوودا كە بە بۆچوونی ئەوان”لێوەی بە تەنیا حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر بۆ (خەڵك): ئێمە حكومەتی داهاتوو پێكدەهێنین

خەڵك- ئیدريس جەبار
سەركردیەكی ڕەوتی سەدر پێیوایە، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەدرییەكان زۆرینەی پەرلەمانی دەستەبەردەكەن و لێوەی حكومەت پێكدەهێنن و سەرۆك وەزیرانی داهاتووش دیاریی دەكەن.

جەمال فاخر، سەركردەی ڕەوتی سەدر و پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”ئاشكرایە ڕەوتی سەدر لە هەموو كاتێكدا ئامادەیە بۆ پێشبڕكێی هەڵبژاردن، لەمجارەشدا چاومان لە دەستەبەركردنی زۆرینەی هەرەزۆری كورسییەكانی پەرلەمانی داهاتووە، ئەمەش لە سۆنگەی ئەوەی ڕەوتەكە خاوەنی بنكەیەكی فراوانی جەماوەرییە لە عیراق”.

بە وتەی سەركردەكەی ڕەوتی سەدر:”ڕەوتی سەدر، پرۆژەیەكی نیشتمانییە و بەدوورە لە كێشمەكێشى حزبی و نەتەوەیی و تایەفەگەریی، لەمڕوانگەیەشەوە داوای پێكهێنانی حكومەتێكی سەربەخۆ و تەكنۆكرات و پیشەوەر دەكەین كە بەدوور بێت لە پشكداریی، بۆیە بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە خۆمان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە ئامادە دەكەین”.

جەمال فاخر دەڵێت:”لەئێستادا بە تەواوەتی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادەكردووە، پشتیوان بە خوداش دەتوانیین زۆرینەی هەرە زۆری كورسییەكانی پەرلەمانی داهاتوو دەستەبەر بكەین”.

سەبارەت بە دەستنیشانكردنی كەسێتییەك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران لەلایەن سەدرییەكانەوە، جەمال فاخر وتی:”ئەو بابەتە بۆ كاتی خۆی هەڵدەگرین و لەئێستادا كەسێتییەكی دیاریكراو نییە كە لەلایەن ڕەوتەكەوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكرابێت”.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا ئاماژەی بە خۆئامادەكردنی ڕەوتەكەی كرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كە وابڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا سازبكرێت و باسی لە دەستەبەركردنی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی داهاتووش كرد كە لێوەی بە قسەی ئەو”دەتوانن بە تەنیا حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنن”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، سزای  لەسێدارەدان بەسەر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەردا سەپێنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای تاوانەكان لە دیالە، سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكاندا دەسەپێنێت كە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانییە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕ‌ۆ پێنج شەممە لەلایەن ڕاگەیاندنی پۆلیسی دیالەوە بڵاوكرایەوە”دادگای تاوانەكان لە دیالە، حوكمی لەسێدارەدانی بەسەر تۆمەتبار (ع.ج.أ)دا سەپاند كە هەڵگری ڕەگەزننامەی بیانییە، بەو هۆیەی هەوڵیداوە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر بهێنێتە پارێزگەكە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی كاروباری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە دیالە، دەستگیراكرا”.

بەكارهێنان و بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكان لەم چەند ساڵەی دواییدا لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبۆتەوە، ئەمەش بە بۆچوونی هەندێك تیرۆرێكی ترە و ڕووی لە وڵات كردووە و هیچی وەهای لە تیرۆری داعش كەمتر نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان