ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“لەئێستادا كوردستان لە ڕوانگەی پێكەوەژیاندا نمونەیەكی جوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان دەكەین و داوا دەكەن ئاكار و ژیاننامەی پێشەوای موسڵمانان بكرێتە بنەمایەك بۆ پێكەوەژیان و خزمەتكردن بە هاووڵاتیان.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان لەكاتی كردنەوەی مزگەوتێكدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەكەنەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكەن و بەپێویستی دەزانن ئاكار و ژیاننامەی پێشەوای موسڵمانان بۆ خزمەتكردنی بە مرۆڤ، پێكەوە ژیان، دانایی بۆ چارەسەری كێشەكان، یەكڕیزی و ئاشتەوایی سوودی لێوەربگیرێت.
وتیشی”لە هەرێمی كوردستان پێكەوەژیانی ئاینەكان بەشێوەیەكی كرداری جێبەجێكراوە و لەئێستادا كوردستان لە ڕوانگەی پێكەوەژیاندا نمونەیەكی جوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە.

ئاشكراشیكرد، لەو بوارەدا ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی بەرز دەنرخێنن”.

کوردستان

ناوەندی هاوكاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی بەرەوپێش دەبات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو كە حیزبەكانی ئەندام لە ناوەندی هاوكاریی بەشێوەی ئۆنلاین بەشداربوون.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بە بەشداریی بەرپرسانی یەكەمی هەر چوار حیزبی ئەندام لە ناوەندی هاوكاری بەڕێوە چوو، چەند پرس‌ و بابەتی جۆراوجۆر لەبارەی كاروباری سیاسی، پێوەندی و ڕۆتینی ناوەندەوە قسە و باسیان لەسەركرا.

یەكێك لە تەوەرەكانی باسەكانی ئەم كۆبوونەوەكە بابەتی كاروچالاكیی ناوەندی هاوكاری بوو لە بواری پێوەندیی نێودەوڵەتی كە لایەنەكان هاوڕا بوون لەسەر كاراتركردنی ئەو پێوەندییانە و دۆزینەوەی میكانزیمی گونجاو بۆ بردنە پێشێی كاروباری پێوەندییەكان لە هەلومەرجە نەخوازراوەكانی وەك بارودۆخی كۆڕۆنادا.

چەندی‌و چۆنیی كار و پێوەندیی ناوەندیی هاوكاریی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی یەكێكی دیكە لە باسە سەرەكییەكانی ئەم كۆبوونەوەكە بوو كە بەشداران تێبینی ‌و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە خستەڕوو تا ناوەندی هاوكاری بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بە یەكدەنگی و هاوڕایی زیاترەوە وەك نوێنەری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بكەوێتە دانوستانەوە یان هاوپەیمانییان لەگەڵ پێك بێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێرشدەكرێتەسەر نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی رابردوو ژمارەیەك كەس بە چەكەوە هێرشیانكردەسەر نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، كەسوكاری نەخۆشێكی بە تەمەنی كۆرۆنا بوون كە كۆچی دوایی كردووە.

ئەو كەسانە چونە نێو نەخۆشخانەكە و ئازاری ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندروستییان داوە.

هاوكات زیانی مادییان بە نەخۆشخانەی رزگاری گەیاندووە، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر لەوبارەیەوە رونكردنەوەیان نەداوە.

نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێكدا وتی: ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوویدا لەدوای ئەوەهات کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو و باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەمشەو کاتژمێر (٣) بە داخەوە گیانی دەسپێرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دوای گیان لەدەستدانی نەخۆشەکە کەس و کاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلوپەل و ئامێرو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەگەیەنن و دوو کارمەند زامدار دەکەن.

جەختیش دەکەنەوە لەوەی، بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکی تر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن، و هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆیان بپارێزن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن.

هاوكات شەوی رابردوو لە شەڕێكدا كە چەكی تێدا بەكارهات، 2 كەS كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خۆپیشاندەران گەیشتنە سەرای سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

خۆپیشاندەران لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانیەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و بە رێپێوان چونە بەر دەركی سەرا لەنێو بازاڕی شارەكە.

ئەمڕۆ چوار شەممە خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژەكان لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی دەستیپێكرد.

هاوكات ئەمڕِۆ لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك بۆ داواكردنی موچە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و موچەخۆران بەدەست قەیرانی دارایی و بێ موچەییەوە تادێت زیاتر دەبێت، هەر بۆیە دوێنێ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا، ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر ١٠ لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

نزیكی دوو مانگە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و موچەی 5 مانگی دیكەی ئەمساڵیشیان بۆ پاشەكەوتكراوە.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشكرایكرد بەیانی دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەن و چاوەڕێن كازمی 320 ملیار دینارەكەیان بۆ بنێرێت، لە كاتێكیشدا نەگات بە قەرز كورتهێنانەكە پڕدەكەنەوە و دواتر لە پارەكەی بەغدا قەرزەكە دەدەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان