ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە، 29ی تشرینی یەكەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 39 دۆلار و 69 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 37 دۆلارو 37 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئابوری

ئەندامانی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس لەسەر زیادكردنی 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا ڕێككەوتن و دەڵێن، لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە ڕێككەوتنەكە جێبەجێ دەكرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەر لە زاری سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەكانی ئۆپێك پڵەس بڵاویكردەوە: عیراق، ڕوسیا، نایجیریا و ئیمارات ئارەزووی خۆیان بۆ خستنەبازاڕی نەوتی زیاتر لە 2021 دەربڕیوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، نرخی نەوت لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی شكستی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێك لەسەر چۆنییەتی خستنەڕوویی نەوت لە ساڵی داهاتوودا دابەزیبوو. دوای سێ ڕۆژ لە دابەزینی بەردەوامیش، نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزبووەوە دوای ئەوەی سعودیە و روسیا لەبارەی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتەوە یەك هەڵوێست نەبوون لەبارەی ئەو كەمكردنەوەی لەگەڵ سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە بەهاری ڕابردوودا دیارییانكرد.

نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت بە ڕێژەی 0.4% بۆ 48.46 دۆلار بۆ بەرمیلێك بەرز بووەوە.

نرخی نەوتی ئەمریكی 11 سەنت بە ڕێژەی 0.2% بۆ 45.39 دۆلار بۆ بەرمیلێك بەرز بووەوە دوای بەرزبوونەوەی پێشووی بە ڕێژەی 1.6%.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ پەسەندكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەلایەن بەریتانیا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ڕێژەی 1.75% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 48.25 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساس، بەڕێژەی 1.64% بەرزبۆوە و گەیشتە 45.28 دۆلار.

ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ (ئۆپیك+) دەكەن كە لە وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك و ڕوسیا و هاوپەیمانەكانی تر پێكدێت، چاوەڕوانی وتوێژەكان دەكەن بۆ دانانی سیاسەتی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2021، وتوێژەكانیش كە وابڕیار بوو ئەمڕۆ سازبكرێن، بۆ سبەینێ‌ هەینی دواخران.

نرخی نەوت لە ساڵی 2020، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاوەستانی كاری پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە ڕووی لە دابەیزن كرد، لەئێستاشدا كە هیواكان ڕوو لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە پەتاكەن، خەریكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دەبوژێتەوە و ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ ئۆپێك و روسیا گفتوگۆ لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرز بووەوە دوای ئەوەی سعودیە و روسیا لەبارەی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتەوە یەك هەڵوێست نەبوون لەبارەی ئەو كەمكردنەوەی لەگەڵ سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە بەهاری رابردوودا دیارییانكرد.

نەوتی خاوی برێنت 21 سەنت بە رێژەی 0.4% بۆ 48.46 دۆلار بۆ بەرمیلێك بەرز بووەوە.

نرخی نەوتی ئەمریكی 11 سەنت بە رێژەی 0.2% بۆ 45.39 دۆلار بۆ بەرمیلێك بەرز بووەوە دوای بەرزبوونەوەی پێشووی بە رێژەی 1.6%.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئۆپێك و روسیا گفتوگۆ دەكەن بۆ رێككەوتن لەسەر سیاسەتی 2021 دوای ئەوەی لە گفتوگۆكانی پێشوو نەگەیشتنە ئەنجام لەبارەی چۆنێتی چارەسەركردنی كەمبونەوەی خواست لەسەر نەوت بەهۆی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە.

چاوەڕێدەكرێت ئۆپێك 7.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمبكاتەوە بە رێژەی 8% لە بەرهەمی جیهانی بەلای كەمەوە تا مانگی ئاداری 2021.

لە دوای دروستبوونی هیواكان بەهۆی پەسەندكردنی ڤاكسینی كۆرۆناوە نرخی نەوت لە كۆتایی مانگی رابردوو بەرز بووەوە، بەڵام ئەو پرسیارە دەكرێت ئایا رێوشوێنی نوێ بۆ نەوت پێویستە كە سعودیە سەركردەی ئۆپێك پشتیوانی دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان