ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یارییە چوپەكانی منداڵان لە سلێمانی قەدەغە كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەبەر نەبونی مەرجەكانی سەلامەتی و دوبارە نەبونەوەی روداوە نەخوازراوەكانی و گیان لەدەستدانی مناڵ تیایاندا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی یارییه چوپیەكانی داوە، سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت: “لەلایەن هەركەسێكەوە دانرێتەوە‌ دەست بەسەر یاری و كۆندێسەرەكاندا دەگیرێت”.

ئاوات عەلی، سەرۆكی لیژنەی سەلامەتی لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لەبەرنەبونی مەرجەكانی سەلامەتی و دروستبونی مەترسی بۆسەر ژیانی ئەو منداڵانەی یارییە چوپیەكان دەكەن، قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان بڕیاری لابردنی داوە و ڕێگری لە دانانەوەیان دەكات.

وتیشی، “پێشتر و چەند جارێك خاوەن یارییە چوپەكان ئاگادار كراونەتەوە ئەو جۆرە یارییە مەترسی بۆسەر ژیانی منداڵ دروست دەكات، بۆیە پێویستە دانەنرێت”.

ڕاشیگەیاند، چەند جارێك دەست بەسەر یاریەكاندا گیراوە، خاوەنەكانیان بەڵێننامەیان پڕ كردەوە بە لابردن و دانەنانەوەی، بەڵام سەرپێچیان كردوە، بۆیە لیژنە هاوبەشەكان دەستی بەسەر تەواوی یاری و كۆندێسەركاندا گرتوە و ناگەڕینرێتەوە بۆ خاوەنەكانیان.

رو‌نیشیكردەوه، بەهۆی ڕوداوی نەخوازراوەوە لە یارییە چوپەكان منداڵ گیانی لەدەست داوە، لیژنە هاوبەشەكانیش بە دەست بەسەردا گرتنیان ڕێگری لە دوبارەبوونەوەی ڕوداوە نەخوازراوەكان دەكەن.

ئاماژەی بەئەوەشكرد؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو یاری و كۆندێسەر و مۆلیدانەی دەستی بەسەردا گیراوە ناگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكانیان و هەركەسێكیش بیەوێت یاریەكان دابنێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان