ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەوێنە..وەرزی بەرهەمی شێلم لە شارەزوور

خەڵك – یەحیا حبیب

 

جووتیارانی دەشتی شارەزوور، بەرهەمی شێلمیان پێگەیشتووە و سەرقاڵی هەڵكەندنی بەرهەمەكەن.

شێلم، بە دوو شێواز دەخورێت، لە زستاندا لەگەڵ دۆشاوی خورمادا دەكوڵێنرێت و بەشێوەی تەرەساسیش وەك شۆربا دەخورێت.

ریکلام

ئابوری

لە گەرمیان 100 هەزار بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیان دەكات سەردانی بانكی گەورە لە كەلار بكەن بۆ وەرگرتنی 100 هەزار دیناری تایبەت بە ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكان.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەموو خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی (گەڕەكی شێروانە، گەڕەكی بنگرد، گەڕەكی شارەوانی، گەڕەكی ڕزگاری لەكەلار، گەڕەكی ئاوارەكان) ئاگاداریان دەكەینەوە، كە سبەینێ‌ دوو شەممە سەردانی بانكی گەورە لە كەلار بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو خێزانە هەژارانە سەردانی بانك بكەن، كە لەمانگی ئابی ڕابردوودا ناوەكانیان لەلایەن لیژنەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتیمانەوە تۆماركراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێم، كە بڕەكەی خۆی لە ۱۰۰ هەزار دینارە دابەش دەكرێت و دەبێت ڕەگەزنامە و فۆڕمی خۆراك لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە هاوكارییەكە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە پارەكەی بەغدا بگات یان نا، بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاندووە، “بەمزووانە مووچە دابەشدەكرێت، ئەوەش یەكێكە لە ئەولەویاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

وتیشی، “ئێمە سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەین و پارەكەی بەغدا بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین”.

ئاشكراشی كرد، لە چوار شەممەی رابردوو لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەران كردووە، یەكێك لە راسپاردەكانی سەرۆكی حكومەت ئەوەبووە، كە بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمزووانە مووچە دابەشدەكات.

بەڵام وتەبێژەكەی حكومەتی هەرێم میكانیزم و كاتی دابەشكردنی بە تەواوی دیاری نەكرد و ئەوەشی باس نەكردووە، كە لێبڕین لە مووچە دەگرێت یان نا، ئەگەر لێبڕین بكرێت ڕێژەكەی چەند دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارەی هاندان بە فەرمانبەرانی وەزارەتێك دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی خەرج كردنی پارەی هاندانی داوە بە وەزیری شارەوانی، كە لە داهاتی فەرمانگەكان پارەی هاندان بدرێتە فەرمانبەران.

بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، كە واژۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە دەسەڵات دراوە بە وەزارەتی شارەوانی لەسەر خەرجكردنی ڕێژەیەك لە داهاتەكانی (15%ی شارەوانی، 15%ی گەشتوگوزار و 17%ی ئاو، %ی داهاتی فرۆشتنی زەوی) بۆ وەزارەتەكە.

وەك لە بابەتی نووسراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە، لەو داهاتە پارەی هاندان دەدرێتە فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان