ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەی یەكلادەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بڕیار بوو سەرەتای مانگی داهاتوو بزووتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەی 12ی خۆی بە بەشداری 350 ئەندام ببەستێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی كۆرۆنا و دۆخی نێوخۆی حزبەكە بڕیارە كۆنگرەكە دوابخرێت.
سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی كۆدەبێتەوە و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر بەستن یاخود دواخستنی كۆنگرەی 12ی حزبەكە دەدات.

سەرچاوەكەی خەڵك ئاشكرایكرد، هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و كۆنفڕانسەكانی قەدەغە كردووە، بەڵام وەك بەشێك لە سەركردایەتی بزووتنەوە ئاماژەی بۆ دەكەن ژمارەیەك كادیر و فەرماندەی بزووتنەوە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوەو هاوكات بەشێكی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ئەمەش دەبێتە كێشە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەكە.

ڕوونیشیكردەوە، كێشەی نێوخۆیی حزبەكەش كاریگەری لەسەر بەستن یاخود دواخستنی كۆنگرەی حزبەكە هەیە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پرسە یەكلایی دەكرێتەوە.

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی باران بارینی لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڕی باران بارینی لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیەی خواروەیە:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانی 5.3 ملم
پیرمام 0.4 ملم
چەمچەماڵ 7.7 ملم
بازیان 5.6 ملم
دەربەندیخان 9.2 ملم
دوكان 4.8 ملم
هەڵەبجە 1.8 ملم
هەڵشۆ 3.4 ملم
كەلار 3.2 ملم
مەیدان 10.8 ملم
قەڵادزە 5 ملم
چۆمان 0.8 ملم
خانەقین 1 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: گەنجێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا گەنجێك لە كافتریایەكی سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا پۆلیس لە ڕووداوێك كە لە یەكێك لە كافتریاكانی سلێمانی ڕوویداوە ئاگادار كرایەوە و تیمەكانی پۆلیس و بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵگرتنەوەی بەڵگەنامەكان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتیشی: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت ڕووداوەكە خۆكوژی بێت و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە و تەرمی گەنجەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی لەسلێمانی كراوە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڕیار لە كەمكردنەوەی كرێی خوێندی خوێندنگە ئەهلییەكان دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە ھاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كرێی خوێندنی خوێندنگە ئەھلییەكان 15% تا 25% كەم بكرێتەوە.

گەلاوێژ عوبێد بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە:”دوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە كە ھاوشێوەی زانكۆ و پەیمانگاكان كرێی خوێندنی خوێندنگە ئەھلییەكان 15% بۆ 25% كەم بكرێتەوە”.

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی: “چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەكەین بڕیار لەوبارەیەوە بدات و بڕیارە ئەوانیش تاووتوێی داواكارییەكە بكەن و وەڵامی ئێمە بدەنەوە، بەڵام گەشبینین كە وەڵامیان ئەرێنی دەبێت و كرێیەكە بەھۆی ئەو دۆخەوە كەم دەكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان