ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هەسارۆچكەیەكی گەورە خۆی دەكێشێت بە سوڕگەی زەویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەسارۆچكەیەك بە قەبارەیەكی گەورەتر لە هەرەمەكان، خۆی بە سوڕگەی زەویدا دەكێشێت.

ناوەندی ناسا بۆ توێژینەوەی تەنە نزیكەكان لە زەوی كە چاودێری هەسارۆچكەی 2020 QD5 دەكات ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 26ی تشرینی یەكەم، هەسارۆچكەكە بەسەر زەویدا فڕیوە.

مەزەندە دەكرێت پێوەری ئەو هەسارۆچكەیە لەنێوان 60 بۆ 130 مەتردا بێت، ئەمەش هەمان بەرزی خەمڵێنراوی گەورەترین هەرەمە لە جیزە لە میسر.

هەرەمەكان كەمێك بچوكن لەئێستادا بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا، لەكاتێكدا ڕۆژێك لە ڕۆژان و 2551 ساڵی پێش زایین و تەنانەت لە ساڵی 1300، بەرزترین باڵەخانە بوون لە جیهاندا.

هەسارۆچكەكه بە 2020 QD5 پۆلێن دەكرێت و لە جۆری هەسارۆچكەكانی ئەپۆڵۆیە (بەو هەسارۆچكانە دەوترێت كە نزیكن لە زەوییەوە)، بەهۆی خزانیییەوە لە ئاسمان بەر سوڕگەی زەوی كەوت.

ناسا دەڵێت، هەسارۆچكەكە بە خێرایی 8.57 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا تێپەڕیوە، ئەو تاوێرە ئاسمانییەش نزیكەی 10.03 میلی مانگی لە زەوییەوە دوور بووە كە دەكاتە 2395738 میل.

ناسا چاودێری سەدان هەسارۆچكە دەكات، 2020 QD5 بەشێوەیەكی سەلامەت بە نزیك زەویدا تێپەڕی، هەرچەندە بە گەورەترین تاوێرە ئاسمانییەكان دادەنرێت.

چاودێرانی ئەستێرەكان، تووشی هیوابڕان بوون كاتێك زانییان تاوێرەكە لە زەوییەوە نابنرێت كە كاتژمێری 3.13 بەپێی كاتی خۆرهەڵات، واتا 8.13ی بەیانی بە كاتی هاوینەی بەریتانیا تێپەڕی.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

كەشناسی ئاشكراشیدەكات، نزمترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ 2020.11.30 لە ژێر سفری سیلیزییەوە تا سنووری 7 پلەی سیلیزی لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەڤیدیۆ: چەند گیانلەبەرێكی سەیر لە كەنارەكانی ئەفریقای باشوور دەدۆزرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكێك لە كەنارئاوەكانی نزیك لە كیپ تاون لە ئەفریقای باشوور، بوونی دەیان گیانلەبەری دەریایی سەیر بەخۆوە دەبینێت كە ڕەنگییان شین باوە و لە ئەژدیها دەچن و شەپۆلی ئاو بەرەو كەنارەكان ڕاپێچی كردوون.

ئەو گیانلەبەرانە لە كەنارئاوەكانی Fish Hoek Beach دۆزرانەوە و لە لایەن ماریا ڤاگنەرەوە وێنەیان گیراوە و لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوكراونەتەوە.

ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی لە زاری ڤاگنەرەوە بڵاویكردەوە، نزیكەی 20 گیانلەبەری لە كەنارئاوەكان دۆزیوەتەوە كە پێشتر ئەو گیانلەبەرانەی نەبینیوە، وێڕای ئەوەی زۆربەی ژیانی لە نزیك كەنارئاوەكان بەسەربردووە، بەپێی ڕەنگوبوی گیانلەبەرەكانیش پێدەچێت مەترسیداربن، بۆیە نەیوێراوە دەستییان

لێبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە چەند ناوچەیەی هەرێم پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر دابەزیون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور.

كەشناسی ئاشكراشیدەكات، نزمترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ 2020.11.30 لە ژێر سفری سیلیزییەوە تا سنووری 7 پلەی سیلیزی لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان