ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داناغاز دوو كێڵگەی نەوتی لە میسر فرۆشت بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوتی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمە نەوتییەكان ڕایدەگەیەنێت ، ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی دوو كێڵگەی نەوت و گاز لە وڵاتی میسر بەڵام لە هەرێمی كوردستان پەرە بە وەبەرهێنانەكانیان دەدەن.

كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمەنەوتییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە ئامانجی كۆتایی پێهێنانی فرۆشتنەكانی چارەكی یەكەمی ئەمساڵ ،كە بەهۆی كۆرۆناوە پەكی كەووت دوو كێڵگەی نەوت و گازیان لە وڵاتی میسر فرۆشتووە بە بەهای 236 ملیۆن دۆلار، كە بڕی 153 ملیۆن دۆلاری بە كاش وەردەگرێت.

پاتریك ئەڵمان، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمەنەوتییەكان لە بەیانێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو، كە ئەو دوو كێڵگەیان بۆیە فرۆشتووە بۆ ئەوەی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان پەرەی پێ بدەن، عیراق و هەرێم بۆ ئەوان ناوچەی سەرەكی كارەكانیانە.

باسی لەوەشكردووە، هەرێمی كوردستان یەدەگێكی گەورەی نەوتی هەیە، كە دەتوانێت پشكەكانیان بگەیەنێتە زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوت، بڕێكی باش خامی هایدرۆكاربۆنی تێدایەكە لە داهاتوودا دەدۆزرێتەوە .

ئابوری

لە بانكێك بڕی 100 هەزار دینار بەسەر كەمدەرامەتان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ بڕی 100 هەزار دیناری كەمدەرامەتان لە بانكی شێروانە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەموو خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی (شارەدێی ڕزگاری) كە لەمانگی ئاب-ی ڕابردوودا ناوەكانیان لەلایەن لیژنەكانمانەوە تۆماركراوە پارەی كەمدەرامەتییان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سبەی چوار شەممە ۲ی ۱۲ی ۲۰۲۰ سەردانی بانكی شێروانە بكەن لەشاری كەلار بەمەبەستی وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێم كە برەكەی (١٠٠) هەزار دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت هاوولاتیان ڕەگەزنامە و فۆڕمی خۆراك لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە هاوكارییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی خانەنشینان دەكرێت.

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.

ڕاشیگەیاندووە، مووچەی مانگی كانوونی یەكەم (12)یە و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی 11دا حكومەتی عیراق دوو مووچەی مانگی 10 و 11ی دابەشكرد، بەلام فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی 10 دەكەن لەكاتێكدا بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم مانگانە لەگەڵ عیراق مووچە دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە دیاری دەكات

خەڵك- ئارام سەردار
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیران دوابڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، بەمنزیكانە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی تایبەت دەكات بە مووچە و بڕیاری تایبەت دەدات سەبارەت بە مووچە.

جەختیشی كردەوە، هەر كاتێك حكومەت بە گونجاوی زانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بچێتە بەغدا و لە بەرژەوەندی هەرێم بوو ئەو كات شاندەكە دەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دواكەوتنی پێدانی مووچە نزیك دەبێتەوە لە دوو مانگ و هێشتا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان