ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی، هۆكاریی بەرزبوونەوەی رێژەی مردن بە كۆرۆنا تاوتوێ‌ دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاندێكی پەرلەمانی عیراق، لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی پارێزگەی سلێمانی، هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لەنێوان تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاوتوێ‌ دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە هۆڵی دیوانی پارێزگەی سلێمانی، شاندێكی پەرلەمانی كە لە پەرلەمنانتاران ڕێزان شێخ دلێر و ڕێبوار كەریم و بەهار مەحمود و بەختیار شاوەیس پێكهاتبوو، تەواوی پرسەكانی تایبەت بە تەندروستییان لەگەڵ هەریەك لە سەباح هەودرامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و دلێر حسێن بەڕێوەبەری ئیدارەی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ و ڤارین تۆفیق بەرپرسی كۆنترۆڵی pcr و ئاری عوسمان بەڕێوەبەری تاقیگەی كۆرۆنا و ئازاد محەمەد غوڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ و ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی لە پارێزگەكە، تاوتوێ‌ كرد و گفتووگۆیان لەسەر هۆكارەكانی زیادبوونی ڕێژەی مردن كرد بە كۆرۆنا لە پارێزگەكە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ لەسەر هۆكاریی زیادبوونی ژمارەی قوربانییەكان و تووشبووان بە پەتای (كۆڤید 19) لە پارێزگەی سلێمانی كرا، بەرپرسانی تەندروستی پارێزگەی سلێمانی بەشێوەیەكی تێوتەسەل ڕوونكردنەوەیان لەو بارەیەوە پێشكەش كرد و كەموكوڕییە لۆجستی و ئیداریی و مرۆییەكانیان خستەڕوو”.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، شاندەكەی پەرلەمانی عیراق، جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی كردۆتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی لەپێناو پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و تێپەڕاندنی حاڵەتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، دەربڕی.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، 3691 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3244 كەسیش چاكبوونەتەوە و 48 كەسیش مردوون، كە بەتەنیا 15 كەسیان لە سلێمانی بوون، وێڕای تۆماركردنی 345 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ كە لە پارێزگەكەدا تۆماركراوە.

کوردستان

یەكێتی و حكومەت پرسی لامەركەزی لە هەرێم تاووتوێ‌ دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانيی كوردستان پێشوازیكرد لە لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەرجەستەكردنی پرسی لامەركەزی لە هەرێمی كوردستان.

كەناڵی گەلی كوردستان بڵاویكردەوە، لە دیدارێكدا لیژنەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایانگەیاند: مەبەستی سەردانەكەیان بۆ وەرگرتنی ڕاوبۆچوون و تێروانین و پڕۆژە و پەیرەوی لایەنە سیاسییەكانە بە تایبەت (یەكێتیی و پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان) بۆ پرسی لامەركەزی لە هەرێمی كوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا یەكەم لایەن سەردانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانیان كردووە.

لای خۆیانەوە وەفدی یەكێتیی نیشتمانيی كوردستان جەختیانكردەوە كە پرسی لامەركەزییەت كە داواكاری یەكێتی بووە و یەكێكە لە خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەیان بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامانجەكەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاترە بە میللەتەكەمان، نەك تەنیا لە یەك پارێزگا بەڵكو بۆ سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

وەفدی یەكێتی دووپاتیانكردەوە، پێداگرییان لە سەر جێبەجیكردنی پرسی لامەركەزی، نابێتە مایەی لێكترازان و لاوازی حكومەت، بەڵكو پایەكانی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات و قەوارەی هەرێم پارێزراوتر دەبێت.

وەفدەكەی یەكێتیی داوایكرد كە دەبێت هەنگاوەكانی ئەو پرسە خێراتر بكرێن، چونكە زۆر بابەتی ستراتیژیی و گرنگتر هەیە كە پێویستە حكومەت و لایەنە سیاسییەكان پێوەی سەرقاڵبن، حكومەتی هەرێم دەبێت متمانە دروست بكاتەوە لەگەڵ هاووڵاتیان، دەبێت ئەولەویەتی ئێستای حكومەت دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بێت، چونكە هیچ بابەتێك ئەمڕۆ لە بابەتی مووچە گرنتر نییە.

وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئامادەیی خۆیان دەربڕی كە ئەو پەیڕەو و پڕۆژەیەی كە وەك یەكێتیی ئامادەیان كردووە پێشكەشی حكومەتی بكەن بۆ ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ پرسی لامەركەزییەت بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەردانەكەی لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوای دوو كۆبوونەوەی هاوبەشی ڕابردووی نێوان یەكێتی و پارتی بوو كە تیایدا یەكێتیی پڕۆژەی لامەركەزی پێشنیاركردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێمن هەورامی: دەبێت پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنەكانی حزبەكەی لەگەڵ لایەنەكان بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێمن هەورامی ڕایدەگەیەنێت: سەبارەت بە ڕێككەوتنی حزبەكەی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان ڕایگەیاند” ئەو ڕێككەوتانە دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بكرێت”.

هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری سەرۆكی پەرلەمانى كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕووداو سەبارەت بە ڕێككەوتنی حزبەكەی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان ڕایگەیاند” ئەو ڕێككەوتانە دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بكرێت، بەرپرسیاریەتی هاوبەشمان هەیە و باوەڕمان بەوە نییە لەكاتی قەیراندا قۆڵی یەكتر بادەین و تەنیا لەكاتی خۆشییەكاندا پابەندی ڕێككەوتنەكان بین”.

هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەشكرد:”بڕیاری پارتی ئەوەیە تا ئیمكان بكرێت بە تەوافوق كارەكان لەناو پەرلەمان بكەین و نایانەوێ زۆرینەی پەرلەمان بەكاربهێنن”.

سەبارەت بە ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ گۆڕانیش هێمن  هەورامی دەڵێت:”ڕێككەوتنی باشمان لەگەڵ گۆڕان كردووە و هەردوولامان پابەندین، بەشیكی باشی لێ جێبەجێ كراوە، داوا دەكەین پابەندی ڕێككەوتنەكان بین، ئاگاداری دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان هەین، بەڵام دەبێت هەموو لایەك پابەندی ئەو ڕێككەوتنانە بین كە هەیە بۆ ئەوەی لە قازانجی خەڵكی كوردستان بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. دوو برا كوژران و دوو كەسی تریش برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە یەكێك لە ترافیك لایتەكانی شەقامی 40 مەتری شاری هەولێر، بەهۆی شەڕە تەقەوە دوو برا كوژران و دوو كەسی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ڕووداوەكە لە گەڕەكی مامۆستایانی هەولێر نزیك بازاڕی لەنگە بووە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە نزیكەی 20 گولـلە بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانەوەیە، ناسنامەی ئەوانەی كوژراون و تەقەكەرەكانیش نادیارە و هۆكاری تەقەكردنەكەش ناڕوونە. تیمەكانی لێكۆڵینەوەی پۆلیسیش گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكانی ڕووداوەكە، ئۆتۆمبێلەكەی تر هەوڵیداوە پێش بەو (بی ئێم دەبلیو)ە بگرێت و تەقەی لێكردووە و دواتر هەڵاتووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان