ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند خواردنێک کە دژە ڤایرۆسەو سستمی بەرگریت زۆر بەهێز دەکات

خێزان

چەند خواردنێک کە دژە ڤایرۆسەو سستمی بەرگریت زۆر بەهێز دەکات، هەر بۆیە دەتوانیت لەم کاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا سوودی لێوەربگریت و بیکەیتە سستمی خواردنتەوە:

 

-بادەم

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین E و کالیسیۆم و سستمی بەرگری جەستە زۆر بەهێز دەکات

 

-گوڵەبەڕۆژە

وادەکات دڵ باشتر کاربکات و سستمی بەرگری جەستە بە بەهێزتر دەهێڵێتەوە

 

-کێوی

بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی وەک  C و K و  E ، سستمی بەرگری جەستە بە بەهێزی دەهێڵێتەوە

 

-سپێناغ

ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆمی تێدایە و دەمارەخانەکان بە بەهێزی دەهێڵێتەوە و وادەکات کە سستمی بەرگری جەستەش بەهێز ببێت.

 

-ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C

ڤیتامین C هۆکارە بۆ ئەوەی خڕۆکە سپیەکانی جەستە تەندرووستبن و سستمێکی بەرگری زۆر باشت هەبێت.

 

شوتی

سستمی هەرسکردن چالاک دەکات و وادەکات باشتر سوود لە خۆراک وەربگریت و سستمی بەرگری جەستەت بەهێز بێت

 

 

ریکلام

تەندروستی

پەڵەی مەنگوڵی لە منداڵدا چییە؟ ئایا چارەسەری هەیە؟

خێزان

لە ٢% منداڵی تازە لەدایک بوو پەڵەی مەنگۆلی ( Mongolian Spot) هەیە کە بریتیە لە پەڵەێکی رەنگ شینی مەیلەو رەش یان شینی مەیلەو رەساسی، ئەم پەڵانە لە هەموو بەشەکانی لەش روودەدەن بەڵام بە زۆری لەسەر بەشی خوراوەی پشت و سمت زۆر روو دەدەن.

یەکسەر دووای لە دایک بوو یان چەند رۆژێک دوواتر دەردەکەون، لە وڵاتانی ئەفریقاو ئاسیا زۆرتر روودەدات ، لە کور و کچ وەک یەک روودەدات ، لە تەمەنی ١ ساڵی زۆر بە روونی دەردەکەون لەگەڵ تەمەن ئەگەری هەیە نەمێنێـــت .

هۆکاری ئەم پەڵەیە ئەوەیە لە کاتی دروست بوونی کۆرپەلە ئەو خانانەی کە رەنگی میلانین دەردەدەن ( میلانین ئەو مادەیە کە رەنگی قژ و پێست دیاری دەکات)کۆدەبنەوە لەو شوێنە بە هۆکارێکی نادیـــار.

ئەم پەڵانە نە ئازایان هەیە نە خوروو ، هیچ کێشەێک دروست ناکەن و چارەسەری ناوێت , لەگەڵ تەمەندا دیار نامێنیت ، بە زۆری لە ٣ -٥ ساڵیدا نامێنێت بەڵام هەندێ جار لە کاتی بالغبووندا نامێنێت.

پێ دەوترێ پەڵەی مەنگۆڵ بەڵام بە هیچ شێوەێک پەیوەندی بە نەخۆشی مەنگۆلیەوە نییە تەنها ناوەکەیان لە یەک دەچێــــت.

ئامـادەکــردنــی :
دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پـزیشکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان و هەرزەکاران

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج هۆڕمۆن گەر ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆڕمۆنی گرنگە کە  گەر لە جەستەی خانماندا ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات:

 

ئێسترۆجین

-ئێستڕۆجین  ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات، گەر کەم بێت دەبێتە هۆی لاوازی کۆلاجین و ئیلاستین و ئەوەش جەستە چرچ دەکات، توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کە خواردنی گۆشت دەردانی ئێستڕۆجین لاواز دەکات و پێویستە خانمان کەمی بکەنەوە.

 

هۆڕمۆنی گەشە somatotropin

-گەر ئەم هۆڕمۆنە لە خوێندا کەمی کرد، چەوری زیاتر کۆدەبێتەوە و ناوچەکە چرچ دەبێت، پێویستە بە وەرزشکردن و خواردنی تەندرووست ڕێگری لە ڕوودانی ئەوە بکەیت.

 

هۆڕمۆنی مێلاتۆنین

-مێلاتۆنین  ھۆڕمۆنێکە لەلایەن ڕژێنی کاژی بەرھەمدەھێنرێت، لە شەواندا. بەشداری دەکات لە ڕێکخستنی سووڕە زیندەیییە دیاریکراوەکانی وەکو شێوازەکانی نووستن (خەوتن)، کەمی هۆڕمۆنەکە دەبێتە هۆی لاوازی قژ و چرچی پێست و پەڵە لە ڕوخساردا، خواردنی تەندرووست بخۆ و لە جگەرە و مەشروب دووربکەوەرەوە، دەتواندرێت بە کەپسوول هۆڕمۆنەکە دەستبخرێت.

 

هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ

-کاری سەرەکی ئەم هۆرمۆنە زیادکردنی ڕێژەی شەکرە لە خوێندا، زیادبوونی دەبێتە هۆی شکاندنی خانەکانی کۆلاجین و وشکبوونی پێست و چرچبوونی، قەلەوی هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی هۆڕمۆنەکەیە.

 

هۆڕمۆنی ئەنسۆلین

-ئەنسۆلین ھۆرمۆنێکە کە لەلایەن پەنکریاسەوە دروست دەکرێت. کاری سەرەکی دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی ڕێژەی گلووکۆزە لە خوێندا، نەبوون یان کەمی ھۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکانی شەکرە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی کاریگەر بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ ڕێگایی کاریگەرە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت:

 

– هۆکاری توڕەییەکەت بنوسە و دواتر بیدڕێنە.

– بچۆرە پەنای ڕوەکێک یان دارێک و هەناسە هەڵمژە.

– بنێشت بجوو.

– بچۆ دەرەوە پیاسەیەک بکە یان کەمێ ڕابکە.

– فوو لە پەنجە گەوەرت بکە!

– شتێک بخۆ کە خرمە خرمی بێت.

– گۆرانیەک بڵێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان