ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان یاداشتی ناڕەزایی دەدەنە كونسوڵخانەی فەرەنسا

خەڵک-ئارام سەردار
ژمارەیەک ئەندامی پەڕلەمان بەنوێنەرایەتی کۆمەڵێک ئەندامی پەڕلەمان یاداشتێکیان ئاڕاستەی کونسوڵخانەی فەڕەنسا کرد و نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانمان گەیاند لەسەر ئەو سوکایەتی و بێڕێزیانەی بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا کراوە،داوالەکۆنسوڵی فەڕەنسا کراوە بچێتە پەڕلەمان.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لەبارەی یاداشتەکەیان ڕایگەیاند، بەنوێنەرایەتی زیاتر لە ٢٦ ئەندامی پەڕلەمان یاداشتێکمان ئاڕاستەی کونسوڵخانەی فەڕەنسا کرد و نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانمان گەیاند لەسەر ئەو سوکایەتی و بێڕێزیانەی بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا کراوە، پێمان ڕاگەیاندن فەڕەنسا بۆ ئێمە گرنگە و لەڕابردوو هاوکار و پشتیوانی کورد بووە، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات پێمان ناخۆشە و نیگەرانین.
دەشڵێت، ئێمە دژی هەموو جۆرە توندڕەویەکین بەهەرناوێکەوە بکرێت چ عەلمانی بێت یان ئیسلامی، جەختیشمان کردەوە پەیامەکەمان بگات بەبەرپرسانی فەڕەنسا و ئەوانیش خۆشحاڵبوون بەم شێوەیە کێشەکان باس بکەین، هیواداریشن ئەوە دوبارە نەبێتەوە.
لای خۆشیەوە شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو وتی، داوامان کرد میوانداری بکەین لەپەڕلەمان و لەبەردەمی نوێنەرانی گەل ڕوونکردنەوە بدات لەپەخشی ڕاستەوخۆ لەسەر قسەکانی سەرۆک کۆمار، چونکە ئەوەی کرا قابیلی قبوڵکردن نیە بێڕێزیکردن بەرامبەر بە عەقیدەمان، ئاشتەوایی و مافی مرۆڤ گرنگە و ڕێزگرتن لەهەموو پێغەمبەران گرنگە.
لەبارەی هاتنی بۆ هۆڵی پەڕلەمان ئەوەی خستەڕوو، ئامادەیی هەیە بێت، بەڵام لەڕووی دیبلۆماسیەوە هەندێ ڕێکاری پێویستە و هەوڵی بۆ دەدەین.
هاوکات شایان عەسکەری پەڕلەمانتاری گۆڕان باسی لەوەکرد، بردنی یاداشتەکە دەرخەری ئەوەیە موسڵمانان باوەڕیان بەگفتووگۆ و ئاشتی هەیە، بڕوامان بەپەرچەکرداری توندووتیژی نیە، لێیان ڕادەبینین بەدەم داواکانمانەوە بین وئەو سوکایەتی کردنە کۆتایی بێت.

کوردستان

كارەبای سلێمانی؛ بەستنی پێوەری زیرەكی دوو فیدەر تەواو دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری ئەو گەڕەكەكانە دەكات كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (3) ‌و (7)، سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لەسلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری ئەو ماڵانەی تا ئێستا پێوەری زیرەكیان بۆ نەبەستراوە و دەكەونە سەر فیدەرەكانی (3) ‌و (7)، سبەینێ دووشە‌ممە (30/11/202) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

دەشڵێت، “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت ، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەڕەشەی جوڵاندنی شەقام دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شایستە داراییەكانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران پێی ناوەتە دۆخێكی دژوارەوە، لەبەرامبەردا حكومەت زۆر بێ باك و خەم ساردە و هیچ ڕێگا چارەیەكی جدی ناگرێتە بەر بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ترسناكە.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنى یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هەرچی زووترە پێویستە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ڕێككەوتنی تەواو لەگەڵ حكومەتی عیراق لە پێناو دەستەبەركردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران.

ڕاشیگەیاندووە، یەكگرتوو هەموو هەوڵ و تواناكانی دەخاتە كار بۆ دەرچوون لەم قەیرانە دژوارە و لەو پێناوەدا هەموو ڕێ و شوێن و میكانیزمێكی پێویست دەگرێتەبەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەر بە گشتی.

دەقەكەی :
بسم الله الرحمن الرحیم
راگەیاندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردن
ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری 29/11/2020 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ساز كرد بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی نەخوازراوی هەرێم و پرسی مووچەی فەرمانبەران دوای دەرچوونی یاسای قەرز و راگرتنی شایستە داراییەكانی پەیوەست بە موچەی فەرمانبەران پێی ناوەتە دۆخێكی دژوارەوە، لەبەرامبەردا حكومەت زۆر بێ باك و خەم ساردە و هیچ رێگا چارەیەكی جدی ناگرێتە بەر بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ترسناكە.. ئەمەش نیشانەی نەبوونی ئیرادەی راستەقینەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و شكستی سیستەمی حوكمڕانیە لەم هەرێمەدا..
لەو سۆنگەیەوە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە پێویستی دەزانین هەرچی زووترە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و رێككەوتنی تەواو لەگەڵ حكومەتی عێراق لە پێناو دەستەبەركردنی بودجەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و مووچە خۆران بە شێوەیەكی مانگانە بەبێ هیچ جۆرە لێ بڕین و دواخستنێك .
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەموو هەوڵ و تواناكانی بخاتە كار بۆ دەرچوون لەم قەیرانە دژوارە و لەو پێناوەدا هەموو رێ وشوێن و میكانیزمێكی پێویست دەگرێتە بەر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەر بە گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دەروازەی ڕاپەڕین خۆپیشاندان دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شاری ڕانیە دژی نەبووی خزمەتگوزاری و بێ‌ مووچەیی هاووڵاتیان ڕژانە سەر شەقام و ڕێگای سەرەكی شارەكەیان بەرەو سلێمانی داخست.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لە گرجانی سەر بە شاری ڕانیە هاووڵاتیان دژی نەبووی خزمەتگوزاری و مووچە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و تا ئێستا بەردەوامە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران شەقامی سەرەكی نێوان ڕانیە- دوكان بەرەو سلێمانی-یان داخستووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان