ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لیژنەی دارایی: ڕێكەوتن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، بوونی ڕێكەوتنێك بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن لەدوای ئەنجامدانی چەند دەستكارییەك لە یاساكەدا، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاویكردەوە:”یاسای تەمویلكردنی كورتهێتنانی دارایی خوێندنەوەی یەكەمى بۆكرا و ڕێكەوتنیش هەیە بۆ تێپەڕاندنی یاساكە، بەڵام لەدوای ئەنجامدانی چەند دەستكارییەك لە شێوازیی ئەو پرۆژەیەی لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەكراوە”.

بە وتەی جەمال كۆچەر:”لیژنەكەیان بڕیاریداوە چەند دانیشتنیَك سازبكات و وەزیری دارایی میوانداریی بكات لەگەڵ بانكەكان كە پەنایان بۆ دەبەین بۆ قەرزكردن”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسی فەرمی لەزاری یەحیا عیساوی ئەندامی پەرلەمانەوە بڵاویكردەوە:”پەرلەمان خۆپارێزی هەیە بەرانبەر بە یاسای كورتهێنانی دارایی، بەو پێیەی بڕی پێویست بۆ پڕكردنەوەی دەگاتە 41 ترلیۆن دینار، ئەمەش بڕێكی زۆر گەورەیە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە:”ئەو كورتهێنانەی كە دەكرێت لێوەی مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت، 3 ترلیۆن دینار بۆ یەك مانگ تێناپەڕێنێت كە دەكاتە نزیكەی 9 بۆ 10 ترلیۆن دینار”، پێشبینیشی كرد پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بڕە بدات.

شەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عیراق، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای تەمویلكردنی كورتهێنانی دارایی كرد.

ئابوری

لە بانكێك بڕی 100 هەزار دینار بەسەر كەمدەرامەتان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ بڕی 100 هەزار دیناری كەمدەرامەتان لە بانكی شێروانە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەموو خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی (شارەدێی ڕزگاری) كە لەمانگی ئاب-ی ڕابردوودا ناوەكانیان لەلایەن لیژنەكانمانەوە تۆماركراوە پارەی كەمدەرامەتییان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سبەی چوار شەممە ۲ی ۱۲ی ۲۰۲۰ سەردانی بانكی شێروانە بكەن لەشاری كەلار بەمەبەستی وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێم كە برەكەی (١٠٠) هەزار دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت هاوولاتیان ڕەگەزنامە و فۆڕمی خۆراك لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە هاوكارییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی خانەنشینان دەكرێت.

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.

ڕاشیگەیاندووە، مووچەی مانگی كانوونی یەكەم (12)یە و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی 11دا حكومەتی عیراق دوو مووچەی مانگی 10 و 11ی دابەشكرد، بەلام فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی 10 دەكەن لەكاتێكدا بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم مانگانە لەگەڵ عیراق مووچە دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە دیاری دەكات

خەڵك- ئارام سەردار
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیران دوابڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، بەمنزیكانە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی تایبەت دەكات بە مووچە و بڕیاری تایبەت دەدات سەبارەت بە مووچە.

جەختیشی كردەوە، هەر كاتێك حكومەت بە گونجاوی زانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بچێتە بەغدا و لە بەرژەوەندی هەرێم بوو ئەو كات شاندەكە دەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دواكەوتنی پێدانی مووچە نزیك دەبێتەوە لە دوو مانگ و هێشتا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان