ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای لیرە گەیشتە داشكانێكی مێژوویی

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بەهای لیرە گەیشتە داشكانێكی مێژوویی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا.

ئەمڕۆ یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 8 لیرە مامەڵەی پێوەكرا.

ئەو دابەزینە بێوێنەیە بەلای ئابوریناسانەوە تێپەڕاندنی بەربەستێكە كە بە ئەوپەڕی لاوازی دراوی توركیا دەناسرێت.

بۆ نۆهەمین هەفتەیە دراوی توركی بەردەوامە لە پاشەكشە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا.

ئەو داشكانەی ئەمڕۆ تۆماری كرد لە ماوەی 21 ساڵی رابردوودا بە خۆیەوە نەبینیوە.

ئابوری توركیا تادێت خراپتر دەبێت لەگەڵ چاوەڕوانی سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا بۆ سەر ئەو وڵاتە و فراوانبوونی بەرەكانی جەنگی توركیا لە سوریا و عێراق و لیبیا و قەرەباخ و كێشە ناوخۆییەكانیشی.

ئابوری

لە بانكێك بڕی 100 هەزار دینار بەسەر كەمدەرامەتان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ بڕی 100 هەزار دیناری كەمدەرامەتان لە بانكی شێروانە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەموو خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی (شارەدێی ڕزگاری) كە لەمانگی ئاب-ی ڕابردوودا ناوەكانیان لەلایەن لیژنەكانمانەوە تۆماركراوە پارەی كەمدەرامەتییان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سبەی چوار شەممە ۲ی ۱۲ی ۲۰۲۰ سەردانی بانكی شێروانە بكەن لەشاری كەلار بەمەبەستی وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێم كە برەكەی (١٠٠) هەزار دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت هاوولاتیان ڕەگەزنامە و فۆڕمی خۆراك لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە هاوكارییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی خانەنشینان دەكرێت.

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.

ڕاشیگەیاندووە، مووچەی مانگی كانوونی یەكەم (12)یە و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی 11دا حكومەتی عیراق دوو مووچەی مانگی 10 و 11ی دابەشكرد، بەلام فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی 10 دەكەن لەكاتێكدا بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم مانگانە لەگەڵ عیراق مووچە دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە دیاری دەكات

خەڵك- ئارام سەردار
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیران دوابڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، بەمنزیكانە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی تایبەت دەكات بە مووچە و بڕیاری تایبەت دەدات سەبارەت بە مووچە.

جەختیشی كردەوە، هەر كاتێك حكومەت بە گونجاوی زانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بچێتە بەغدا و لە بەرژەوەندی هەرێم بوو ئەو كات شاندەكە دەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دواكەوتنی پێدانی مووچە نزیك دەبێتەوە لە دوو مانگ و هێشتا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان