ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نزیکەی ٣٢ ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی 31 ملیۆن  و 916 هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە 43 ملیۆن و 375 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکەی 31 ملیۆن  و 916 هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکەی ملیۆنێک و 160 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.
ریکلام

جیهان

ژنێك 30 ساڵ كوڕێكی خۆی لە ماڵەوە زیندانی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سوید، ژنێكی تەمەن 70 ساڵان دەستگیردەكات بەو هۆیەی كوڕێكی خۆی بۆ ماوەی 30 ساڵ لە ماڵەوەدا زیندانی كردووە.

ئیما ئۆڵسۆن، داواكاریی گشتی لە دادگای ستۆكهۆڵی پایتەختی سوید ڕایگەیاند”پیاوێكی زیندانی كراوی تەمەن چل ساڵان دۆزرایەوە كە لەسەر زەوی لە ژورێكدا ڕاكشابوو، ڕەوشی ژیانی لە بارێكی زۆر خراپدایە و برین و قڵیشاوی بە جەستەیەوە دەردەكەون”.

بەپێی میدیاكانی سوید”زاری پیاوەكە ددانی تێدا نییە و ناتوانێت قسان بكات و لە تەمەنی دوو ساڵانەوە لە خوێندنگە دەرهێنراوە”.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیییەكانیش، دایكی پیاوەكە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە كە ڕووبەڕووی كراونەتەوە سەبارەت بە دەستبەسەركردنی نایاسایی كوڕەكەی و زیانپێگەیاندنی بەئەنقەستی جەستەیی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان، ڕووی لە هەڵكشانە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 63 ملیۆن و 589 هەزار و 977 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 63 ملیۆن و 589 هەزار و 977 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 473 هەزار و 927 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سیازدە ملیۆن و 920 هەزار و 38 كەس و 274 هەزار و 332 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فاوچی هۆشداریدەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی.

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان ڕایگەیاند، پێویستە وڵاتەكەی ئامادەبێت بۆ خراپترین ئەگەر و زیادبوونی لە ڕادەبەری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتێكدا ملیۆنان گەشتیار دوای بەسەربردنی پشووی جەژنی سوپاسگوزاری دەگەڕێنەوە ماڵ و شوێنەكانیان.

ئەنتۆنی فاوچی وتیشی، ئەم هەفتەیە بەهۆی پشووی جەژنەوە فڕۆكەخانەكانی ئەمریكا لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە زۆرترین گەشتیان تێدا ئەنجامدراوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمریكا زۆرترین كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرە و تا ئێستا زیاتر لە 13 ملیۆن و 750 هەزار تووشبووی كۆرۆنای تۆماركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان