ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سۆمۆ: عیراق 18% بەرهەمهێنانی نەوتی كەمكردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایدەكات، لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە عیراق دەستی بە قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

كردووە ‌و ئاماژەبەوەشدەكات، تا مانگی كانوونی یەكەم بەشدار نابێت لە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەمكردنەوەیە.

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە مانگی ئابی 2020وە عیراق دەستی بە قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كردووە‌ و بەڕێژەی 18% بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە.

كۆمپانیای سۆمۆ ڕوونیشیكردووەتەوە، ئاستی پابەندبوونی عیراق بە ڕێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگەكانی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵدا 100% بووە ‌و بڕیارە تا مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەشدار نابێت لە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەمكردنەوەیەدا.

پێشتریش لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە كۆمپانیای سۆمۆ كردبوو كە لەگەڵ ڕێكخراوی ئۆپیكدا دانوستاندن بكات تا ئەو پشكەی عیراق كەمبكرێتەوە كە لە ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆی دیاریكراوە، بەوپێیەی عیراق بە قەیرانێكی قورسی داراییدا تێپەڕ دەبێت.

ئابوری

لە بانكێك بڕی 100 هەزار دینار بەسەر كەمدەرامەتان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ بڕی 100 هەزار دیناری كەمدەرامەتان لە بانكی شێروانە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەموو خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكانی (شارەدێی ڕزگاری) كە لەمانگی ئاب-ی ڕابردوودا ناوەكانیان لەلایەن لیژنەكانمانەوە تۆماركراوە پارەی كەمدەرامەتییان بەسەردا دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سبەی چوار شەممە ۲ی ۱۲ی ۲۰۲۰ سەردانی بانكی شێروانە بكەن لەشاری كەلار بەمەبەستی وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێم كە برەكەی (١٠٠) هەزار دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت هاوولاتیان ڕەگەزنامە و فۆڕمی خۆراك لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە هاوكارییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی خانەنشینان دەكرێت.

دەستەی گشتی خانەنشینی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.

ڕاشیگەیاندووە، مووچەی مانگی كانوونی یەكەم (12)یە و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی 11دا حكومەتی عیراق دوو مووچەی مانگی 10 و 11ی دابەشكرد، بەلام فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی 10 دەكەن لەكاتێكدا بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم مانگانە لەگەڵ عیراق مووچە دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە دیاری دەكات

خەڵك- ئارام سەردار
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیران دوابڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدات.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، بەمنزیكانە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی تایبەت دەكات بە مووچە و بڕیاری تایبەت دەدات سەبارەت بە مووچە.

جەختیشی كردەوە، هەر كاتێك حكومەت بە گونجاوی زانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بچێتە بەغدا و لە بەرژەوەندی هەرێم بوو ئەو كات شاندەكە دەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دواكەوتنی پێدانی مووچە نزیك دەبێتەوە لە دوو مانگ و هێشتا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان