ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مامۆستایان بەردەوامن لە بایكۆت
قوتابخانەی ئەلیكترۆنی لە دوو پارێزگای هەرێم لە نیوە تێپەڕی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ڕایدەگەیەنێت، 71.6% خوێندكاران لە دهۆك و هەولێر قوتابخانەی ئەلیكترۆنیان بەكارهێناوە.

وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەهۆی ڕێگریكرنی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وەرزی یەكەمی ئەمساڵ بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی پڕۆسەی خوێندن بەڕێوەدەچێت، بەڵام بڕیارەكە تەنها لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك جێبەجێ دەكرێت و تاكو ئێستا بەشێكی زۆری مامۆستایان دەرگای قوتابخانەكانیشیان بۆ پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 1 و 2ەمی بنەڕەتی نەكردووتەوە و بەهۆی بێ مووچەییەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە.

لەوبارەوە زوهێر محەمەد عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی سەرەتای بەكارهێنانی قوتابخانەی ئەلیكترۆنی لە پارێزگای هەولێر و دهۆك ڕێژەی بەكارهێنەرانی قوتابی 71.6%ی تێپەراندووە و زیاتر لە ٥۰ هەزارجار ئەپڵیكەیشنی ewane لە گۆگڵ ستۆر داونلۆد كراوە .
۳وتیشی”ڕێژەی بینینی وانەكان لەپەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووكی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیییەوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بووە”.
ڕوونیشیكردەوە، ئێستا دەتوانیت لەتێلیگرامی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەییەوە بینەری وانەكانت بیت و بە ئاسانترین شێوە وانەكە داونلۆد بكەیتەناو ئامێرەكەت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، هلز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەم جۆرە خوێندنە بۆ هەرێمی كوردستان شیاو نییە.
وتیشی”هەركات حكومەتی هەرێمی كوردستان توانای دابینكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەبوو، ئەوكات دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە”.

کوردستان

وەفدێكی تەكنیكی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەفدێكی تەكنیكی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوت كە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوورى هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.

هەر یەكە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامانی وەفدەكەن. بڕیارە لەگەڵ حكومەتی عیراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە، بودجەی ساڵی 2021 و گفتوگۆ بكەن.

ڕۆیشتنی وەفدە تەكنیكییەكەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گفتوگۆكردنە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی دارایی و حكومەتی عیراق بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قاسم ئەعرەجی: سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك و شارەكانی تری عیراق.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە میانی پێشوازیكردن لە ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی ڕایگەیاند، كاری لەپێشینەیان چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی گیانی تۆڵەسەندنەوەیە لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان.

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد:”سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەزموونە لە كەركوك و شارەكانی تری عیراق. حكومەتی عیراقیش هەموو هەوڵێكی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە بۆ سەرانسەری وڵات”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، مەجدوولین جیر ئاردۆ، لێپرسراوی ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی داوای لە ئەعرەجی كردووە كار بكەن بۆ ڕێكخستنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان و ڕێكخراوەكەشیان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی شەنگال.

ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران چاودێریی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگالی كرد كە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێزدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

د.جوان ئیحسان: ئەگەر هەرێم ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت دەست بۆ بژاردەی تر دەبەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”تا ڕێككەوتنی سیاسی هەرێم و بەغدا نەكرێت ئێمەی پەرلەمانتار ناتوانین هیچ بكەین، چونكە ئێستا نەریتی عیراق بە شێوەیەكە دەبێت پێشتر ڕێككەوتنی سیاسی كرابێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی یاسا دەربكرێت و دەنگی پێویست بهێنێت بەتایبەت پڕۆژە یاسای بودجە”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی: ئەگەر ئەمجارە حكومەتی هەرێم نەیەتە پێشەوە و ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت، دەست بۆ بژاردەی تر بەرین كە لە وانەیە بەدڵی هێزە سیاسییەكانی هەرێم نەبێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان