ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

لە دوای چەندێک لە دەست درێژی سیکسی وەرگرتنی سامپڵ سوودی دەبێت؟ بۆچی دەبێت زوو قوربانیەکە ببرێتە لای پزیشک

خێزان

‎لە حالەتی دەست درێژی سیکسی زۆر جار ئیمەی پزیشکی دادوەر توشی کێشە دەبین چونکە حالاتی دەست درێژی سیکسی جگە لە پشکنینی قوربانییەکە کۆمەڵێک نمونە هەیە لەڕووی زانستییەوە دەبی وەربگیریت تاکو بەڵگەکان بەهێزتر بن و ئاسەوار لەسەر جەستە بزر نەبیت. بەڵام لیرە زۆر کاتی پێ دەچی تاکو دەچێتە دادگا پاشان دەنیردریتە پزیشکی دادوەری زۆر شت وون دەبیت.بۆیە داوا دەکەم بە زووترین کات ئەو حالەتانە بگەنە پزیشکی دادوەری…

‎هەندی لەو نمونانەی کە پێویستن وەربگیرین لەکاتی ڕوودانی دەست درێژی سێکسی و تاوانی تر:

‎١-وەرگرتنی نمونەی خوێن و میز: مانەوی کحول و دەرمان لە هەر یەک لە خوێن و میز پشت دەبەستیت بە جۆر و ڕێژەکەی . هەریەک لە کحول و دەرمان تاکو ٧٢ کاتژمێر لەخوێن وەردەگیریت لەدوای ٧٢-٩٦ کاتژمیر تەنها سوود لە میز وەردەگیریت.
‎٢-مووی جەستە بەگشتی:مادەی وشکبۆوە بۆماوەی چەند ڕۆژێک دەمینێتەوە هەرکە تیبینی کرا دەبێ وەک سامپل وەربگیریت بەڵام بۆ پشکنینی دەرمان سوودی نیە تاکو ٤ رۆژ تێپەر نەبیت لەسەر خواردنی دەرمانەکە.
‎٣-وەرگرتنی سامپل لە پێست لە شوینی بەریەککەوتن:
‎ماددەی نامۆ لەسەر پێست تاکو ٤٨ کاتژمێر دەمێنێتەوە هەرچەندە هەندێ تاقیککردنەوە دەڵێن تاکو ١ هەفتە دەمینی بەڵام ئیمە تاقیگەکانمان زۆر پێشکەوتوو نییە بۆیە تاکو ٤٨ کاتژمیر.
‎٤-نمونەی ناو دەم پاش غەرغەرەکردن:سپێرم بەگشتی تاکو ٤٨ کاتژمیر لەناو دەم دەمێنی پاش روودانی دەست درێژییەکە.
‎٥- بەشی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
‎هەمان شێوەی پێست بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر سوودی هەیە بۆ سامپل وەرگرتن.
‎٦- بەشی ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێی مێینە:
‎بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەتوانریت سوودی لێوەرگیریت بۆ سامپل وەرگرتن.
‎٧- پشکنینی ژێر نینۆک : کاتی دیاریکراوی نییە زۆر ماددەی جیاوازی تیدا دەدۆزرێتەوە.

‎لێرە بۆمان دەردەکەویت کە تاوان و دەست درێژی سێکسی نابیت دوابکەویت لە هاتنیان بۆ پزیشکی دادوەری بەڵام بە داخەوە لەم وڵاتە ڕووداوی وا هەبووە دوای دوو سێ مانگ هاتوون بگرە زیاتریش زۆر جار داوامان کردووە کە ئەو دواکەوتنە چارەسەر بکریت بۆ ئەوەی مافی قوربانی نەخوریت بەڵام چارە نەکراوە.

‎بۆیە کاتەکانم لەم بابەتە دانا تاکو خەلک هوشیاری هەبیت و خۆی تاخیر نەکات و بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسە جلی نەگۆریت و خۆی نەشوات و دەمی نەشوات بەگوێرەی ئەو حالەتەی تووشی دەبیت.

‎*سەرچاوەی داتاکان : oxford hand book of forensic medicine.

‎دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
‎پسپۆری پزیشکی دادوەری
‎مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

ریکلام

تەندروستی

پەڵەی مەنگوڵی لە منداڵدا چییە؟ ئایا چارەسەری هەیە؟

خێزان

لە ٢% منداڵی تازە لەدایک بوو پەڵەی مەنگۆلی ( Mongolian Spot) هەیە کە بریتیە لە پەڵەێکی رەنگ شینی مەیلەو رەش یان شینی مەیلەو رەساسی، ئەم پەڵانە لە هەموو بەشەکانی لەش روودەدەن بەڵام بە زۆری لەسەر بەشی خوراوەی پشت و سمت زۆر روو دەدەن.

یەکسەر دووای لە دایک بوو یان چەند رۆژێک دوواتر دەردەکەون، لە وڵاتانی ئەفریقاو ئاسیا زۆرتر روودەدات ، لە کور و کچ وەک یەک روودەدات ، لە تەمەنی ١ ساڵی زۆر بە روونی دەردەکەون لەگەڵ تەمەن ئەگەری هەیە نەمێنێـــت .

هۆکاری ئەم پەڵەیە ئەوەیە لە کاتی دروست بوونی کۆرپەلە ئەو خانانەی کە رەنگی میلانین دەردەدەن ( میلانین ئەو مادەیە کە رەنگی قژ و پێست دیاری دەکات)کۆدەبنەوە لەو شوێنە بە هۆکارێکی نادیـــار.

ئەم پەڵانە نە ئازایان هەیە نە خوروو ، هیچ کێشەێک دروست ناکەن و چارەسەری ناوێت , لەگەڵ تەمەندا دیار نامێنیت ، بە زۆری لە ٣ -٥ ساڵیدا نامێنێت بەڵام هەندێ جار لە کاتی بالغبووندا نامێنێت.

پێ دەوترێ پەڵەی مەنگۆڵ بەڵام بە هیچ شێوەێک پەیوەندی بە نەخۆشی مەنگۆلیەوە نییە تەنها ناوەکەیان لە یەک دەچێــــت.

ئامـادەکــردنــی :
دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پـزیشکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان و هەرزەکاران

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج هۆڕمۆن گەر ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆڕمۆنی گرنگە کە  گەر لە جەستەی خانماندا ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات:

 

ئێسترۆجین

-ئێستڕۆجین  ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات، گەر کەم بێت دەبێتە هۆی لاوازی کۆلاجین و ئیلاستین و ئەوەش جەستە چرچ دەکات، توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کە خواردنی گۆشت دەردانی ئێستڕۆجین لاواز دەکات و پێویستە خانمان کەمی بکەنەوە.

 

هۆڕمۆنی گەشە somatotropin

-گەر ئەم هۆڕمۆنە لە خوێندا کەمی کرد، چەوری زیاتر کۆدەبێتەوە و ناوچەکە چرچ دەبێت، پێویستە بە وەرزشکردن و خواردنی تەندرووست ڕێگری لە ڕوودانی ئەوە بکەیت.

 

هۆڕمۆنی مێلاتۆنین

-مێلاتۆنین  ھۆڕمۆنێکە لەلایەن ڕژێنی کاژی بەرھەمدەھێنرێت، لە شەواندا. بەشداری دەکات لە ڕێکخستنی سووڕە زیندەیییە دیاریکراوەکانی وەکو شێوازەکانی نووستن (خەوتن)، کەمی هۆڕمۆنەکە دەبێتە هۆی لاوازی قژ و چرچی پێست و پەڵە لە ڕوخساردا، خواردنی تەندرووست بخۆ و لە جگەرە و مەشروب دووربکەوەرەوە، دەتواندرێت بە کەپسوول هۆڕمۆنەکە دەستبخرێت.

 

هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ

-کاری سەرەکی ئەم هۆرمۆنە زیادکردنی ڕێژەی شەکرە لە خوێندا، زیادبوونی دەبێتە هۆی شکاندنی خانەکانی کۆلاجین و وشکبوونی پێست و چرچبوونی، قەلەوی هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی هۆڕمۆنەکەیە.

 

هۆڕمۆنی ئەنسۆلین

-ئەنسۆلین ھۆرمۆنێکە کە لەلایەن پەنکریاسەوە دروست دەکرێت. کاری سەرەکی دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی ڕێژەی گلووکۆزە لە خوێندا، نەبوون یان کەمی ھۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکانی شەکرە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی کاریگەر بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ ڕێگایی کاریگەرە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت:

 

– هۆکاری توڕەییەکەت بنوسە و دواتر بیدڕێنە.

– بچۆرە پەنای ڕوەکێک یان دارێک و هەناسە هەڵمژە.

– بنێشت بجوو.

– بچۆ دەرەوە پیاسەیەک بکە یان کەمێ ڕابکە.

– فوو لە پەنجە گەوەرت بکە!

– شتێک بخۆ کە خرمە خرمی بێت.

– گۆرانیەک بڵێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان