ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ماوەی 8 ساڵە 20 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت چاوەڕێی مووچە دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ كێشەی‌ (٢٠) هەزار منداڵ ‌و هاووڵاتی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت دەكات، كە (٨) ساڵە چاوەڕوانن حكومەتی هەرێم مووچەیان پێ‌ بدات.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە بۆ بەدواداچوونی كێشەی 20 هەزار منداڵ و خاوەن پێداویستی تایبەت، چاوەڕوانن حكومەت مووچەیان پێ‌ بدات، بەڵام لە 8 ساڵی ڕابردوودا مووچە ڕاگیراوە و هیچ پارەیەك تەرخان نەكراوە.

وتیشی، “بە پێی‌ بڕگەی‌ (دووەم) لە ماددەی‌ (شەشەم)ی‌ یاسای‌ ماف و ئیمتیازاتی‌ كەمئەندام و خاوەن پێداویستی‌ تایبەتەكان، ژمارە (٢٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١١)، هەر منداڵ‌ و هاووڵاتیەكی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت بە زگماك یان بە ڕووداو كەمئەندام بوو، ئەوە بە پێی‌ ڕاپۆرتی‌ پزیشكی‌ مافی‌ خۆیەتی‌ بڕی‌ (150 هەزار) دیناری‌ لەلایەن حكومەتەوە بۆ تەرخان بكرێت، بەڵام لە ساڵی‌ (٢٠١٢)ەوە ئەم تەرخانكردنە بەبێ هۆ ڕاگیراوە”.

ئاشكراشی كرد، حكومەت لە ساڵانی‌ (٢٠١٢ تا ٢٠١٥) كێشەی‌ دارایی‌ نەبووە، هەروەها لەو ساڵانەشەوە تا (٢٠٢٠) زیاتر لە (٢٠) هەزار كەمئەندام لە لیستی‌ هاوكاری‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت دەرهێنراون بە هۆكاری‌ مردن یان پیاچوونەوە یان هەر هۆكارێكی‌ تر وەك سەفەر بۆ هەندەران، واتە بەردەوام ئەو بڕە پارەیەی‌ بۆ هاوكارییە كۆمەڵایەتییەكان تەرخان بووە لێی‌ ماوەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌.

ئابوری

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 11 دیاریکرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە، كە هەر كەسێك سەرپێچی كرد پەیوەندی بكەن بە لیژنەكەمانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نـــرخـــی یـــەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران و شارەدێی دیانا بۆ مانگی (11) لە نیوان (5000) بۆ (6000) دینار دیاری کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، مۆلیدەكانیش بەتێكڕای (135 تاکو 146) كاتژمێر كاریان كردووە، واتە نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەکاتی سەرپیچی ئاگاداری لێژنەکەمان بکەنەوە بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٧٥١٠٦٢٧٤٠٤) یان پەیچەکەمان.

لەم لیستەی خوارەوە نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی گەڕەکەکان بە وردەکاریەوە ڕوونكراوەتەوە:

   

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 5-12-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی تمەنیش بۆ ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 550 هەزار تمەن بووە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەرێم و عیراق ڕێككەوتنە كۆنەكەیان لەسەر مووچە زیندوو دەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ عیراق گەڕاوەتەوە هەولێر و هیچ ڕێككەوتنێكی نوێ‌ واژۆ نەكراوە، بەڵكو تەنها ڕێككەوتوون لەسەر زیندوو كردنەوەی ڕێككەوتنی بودجەی ساڵی 2019، كە پشكی هەرێم دیاریكراوە و خراوەتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندی هەرێم گەڕاوەتەوە هەولێر و ڕێككەوتوون لەسەر زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی بودجەی ساڵی 2019، كە هەرێم لە بەرامبەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان ڕێژەی 12.67%ی بودجەی پێ‌ بدرێت.

ئەگەر هەرێم پابەندی ڕێككەوتنەكەبێت مانگانە بڕی 900 ملیار دیناری لە بەغداوە بۆ دێت و نیوەكەی تری داهاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكانی بۆ دەمێنێتەوە و بەو جۆرەش داهاتی مانگانەی هەرێم دەچێتە زیاتر لە ترلیۆنێك دینار.

جەختیشی كردەوە، كە ئەگەر هەرێم و عیراق پابەندی ئەو ڕێككەوتنەبن و لە پەڕلەمان كێشەی بۆ دروست نەكرێت و بودجەی 2021 تێپەڕێنرێت، ئەوا ساڵی داهاتوو كێشەی مووچە و بودجەی هەرێم نامێنێت.

پێشتر ئەحمەد مولا تەڵال، وتەبێژی پێشووی حكومەتی عیراق ڕایگەیاندبوو، كە ئەگەر هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستكردنی بڕێك نەوت و نیوەی داهاتی سنوورەكان، مانگانە 900 ملیار دیناری بۆ ڕەوانە دەكرێت و لەوەڵامی ئەوەشدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم جەختی كردەوە، كە ئەگەر عیراق ئەو پارەیە بداتە هەرێم ڕێككەوتنی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا ڕێگری ڕادەستكردنی نەوت نابێت.

لای خۆشیەوە، د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە میدیاكانی پارتی ڕاگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەمان ئەو ڕێککەوتنەی پێشوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی بخرێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و دوای رێککەوتنەکە شاندەکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

پێشتر لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی و دواتریش مستەفا كازمی، هەولێر و بەغدا لەسەر پشكی 12.67ی بودجە بۆ هەرێم بەرامبەر نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕێككەوتن، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم لە سەردەمی عەبدولمەهدی بڕی 454 ملیار دینار و لەسەردەمی كازمی بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم دەهات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان