ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی.. كەسێك چەقۆ لە ملی خۆی دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێكی 65 ساڵان سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە و داوای لە پاسەوانەكان كردووە رێگەی بدەن بچێتە توالێت، كاتێك دەچێتە ژوورەوە چەقۆیەك لە ملی خۆی دەدات. پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، “ژیانی لە مەترسیدایە”.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو كەسە كاتێك چووەتە لای پزیشكی دادوەریی سلێمانی چەپكێك گوڵی بەدەستەوە بووە، داوای لە پاسەوانان كردووە ڕێگەی بدەن بچێتە توالێت، ئەوانیش ڕێگەیانداوە و چەپكە گوڵەكەیشی هەر لای ئەوان داناوە.

بە وتەی سەركەوت ئەحمەد، كاتێك دوای چەند خولەكێك دەنگی دەرگەی توالێتەكە دێت، پاسەوانەكان دەچنەلای و وادەزانن لەهۆشخۆی چووە، “بەڵام خوێنیان بینیوە، چەقۆیەكیش لە تەنیشتی كەوتووە و ئەو كەسە لە ملی خۆی داوە”.

پۆلیس ناسنامەی ئەو كەسەی ئاشكرا نەكرد، بەڵام ئاماژەی بەوە كرد، خەڵكی سلێمانییە، كەسوكارەكەی ناسراون و گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی “ئێستاش لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە و ژیانی لە مەترسیدایە”.

کوردستان

وەفدێكی تەكنیكی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەفدێكی تەكنیكی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوت كە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوورى هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.

هەر یەكە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامانی وەفدەكەن. بڕیارە لەگەڵ حكومەتی عیراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە، بودجەی ساڵی 2021 و گفتوگۆ بكەن.

ڕۆیشتنی وەفدە تەكنیكییەكەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گفتوگۆكردنە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی دارایی و حكومەتی عیراق بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قاسم ئەعرەجی: سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك و شارەكانی تری عیراق.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە میانی پێشوازیكردن لە ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی ڕایگەیاند، كاری لەپێشینەیان چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی گیانی تۆڵەسەندنەوەیە لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان.

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد:”سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەزموونە لە كەركوك و شارەكانی تری عیراق. حكومەتی عیراقیش هەموو هەوڵێكی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە بۆ سەرانسەری وڵات”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، مەجدوولین جیر ئاردۆ، لێپرسراوی ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی داوای لە ئەعرەجی كردووە كار بكەن بۆ ڕێكخستنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان و ڕێكخراوەكەشیان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی شەنگال.

ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران چاودێریی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگالی كرد كە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێزدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

د.جوان ئیحسان: ئەگەر هەرێم ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت دەست بۆ بژاردەی تر دەبەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”تا ڕێككەوتنی سیاسی هەرێم و بەغدا نەكرێت ئێمەی پەرلەمانتار ناتوانین هیچ بكەین، چونكە ئێستا نەریتی عیراق بە شێوەیەكە دەبێت پێشتر ڕێككەوتنی سیاسی كرابێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی یاسا دەربكرێت و دەنگی پێویست بهێنێت بەتایبەت پڕۆژە یاسای بودجە”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی: ئەگەر ئەمجارە حكومەتی هەرێم نەیەتە پێشەوە و ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت، دەست بۆ بژاردەی تر بەرین كە لە وانەیە بەدڵی هێزە سیاسییەكانی هەرێم نەبێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان