گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



لە ئیدارەی راپەڕین گروپێکی چوارکەسی دەستگیرکران کە کاریان ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەر بووە .

دەزگای ئاسایشی هەرێمی بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی وورد ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٥بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، گروپێکی ( ٤ ) کەسیان لە هاوڵاتی ناوخۆیی و بیانی دەستگیرکرد ، بە ناوەکانی ( ی ، و ، ح ) بیانی ، ( ن ، خ ، ص ) ، ( ح ، أ ، ح ) ، ( ه ، خ ، خ ) کە کاریان فرۆشتن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانی جۆری ( کریستاڵ ) و ( حەپی تڕاماڵ ) بووە لە سنورەکەدا .

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت:”دەستگیرکراوان بەپێی ماددەکانی ( ٢٦ ) و ( ٣٠ ) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

راگەیەنراوێک لە وەزیری دارایی و ئابوورییەوە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم
پێشت راگەیەنراوێک لە وەزیری دارایی و ئابوورییەوە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم
بڕێكی زۆر دەرمانی كشتوكاڵیی ماوەبەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا
دواتر بڕێكی زۆر دەرمانی كشتوكاڵیی ماوەبەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا
پەیوەندیدار