ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە تا کەمتر بخەویت کەمتریش لای خەڵک سەرنجڕاکێشیت

خێزان

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە تا کەمتر بخەویت کەمتریش لای خەڵک سەرنجڕاکێشیت، ئەمەی خوارەوە دیارترین هۆکارەکانیانە:

 

-کەسانی خەواڵو کەمتر تەندروستن و کەمتر سەرنجڕاکێش دەردەکەون

بەپێی ئەو لێکۆڵینانەی کە کراون ئەو کەسانەی کەم دەخەون و خەواڵون کەمتر کۆمەڵایەتین چونکە خەڵکی کەمتر لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەدا هاوڕێیەتی دەکەن و کەمتر سەرجڕاکێش و تەندروستن بەڵام کەم خەوی کار ناکاتە سەر ئەوەی ئایە کەسەکە باوەڕپێکراوە دەردەکەوێت یان نا.

 

-کاتێک هیلاکیت،خراپیت لە پەیوەندی دروست کردندا

خەڵکی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەدا دروست دەکەن کە ئەرێنی دەردەکەون بەڵام ئەو کەسانەی هیلاک دەردەکەون و ژێر چاویان ڕەش بووە و پێڵوەکانی چاویان ئاوساوە کەمتر کۆمەڵایەتی و گەشبینن و گران تێدەگەن و خراپن لە دەڕبڕینی هەستەکانیان. 

 

-خەواڵویەتی نیشانی خەڵکی دەدات کە کەسێکی ناتەندروستی 

کەسانی ناتەندروست زۆر کات هیلاکن،ئەگەر تەنانەت ئەو کەسەی کە هێلاکە کەسێکی تەواو تەندروستیشبێت شێوە خەواڵوەکەی شێوەیەکی نەرێنیان دەداتێت ئەمەش وادەکات هەندێک کەس بێئاگاداری خۆیان ئارەزووی ئەو کەسانە نەکەن کە خەواڵون.

ریکلام

تەندروستی

پەڵەی مەنگوڵی لە منداڵدا چییە؟ ئایا چارەسەری هەیە؟

خێزان

لە ٢% منداڵی تازە لەدایک بوو پەڵەی مەنگۆلی ( Mongolian Spot) هەیە کە بریتیە لە پەڵەێکی رەنگ شینی مەیلەو رەش یان شینی مەیلەو رەساسی، ئەم پەڵانە لە هەموو بەشەکانی لەش روودەدەن بەڵام بە زۆری لەسەر بەشی خوراوەی پشت و سمت زۆر روو دەدەن.

یەکسەر دووای لە دایک بوو یان چەند رۆژێک دوواتر دەردەکەون، لە وڵاتانی ئەفریقاو ئاسیا زۆرتر روودەدات ، لە کور و کچ وەک یەک روودەدات ، لە تەمەنی ١ ساڵی زۆر بە روونی دەردەکەون لەگەڵ تەمەن ئەگەری هەیە نەمێنێـــت .

هۆکاری ئەم پەڵەیە ئەوەیە لە کاتی دروست بوونی کۆرپەلە ئەو خانانەی کە رەنگی میلانین دەردەدەن ( میلانین ئەو مادەیە کە رەنگی قژ و پێست دیاری دەکات)کۆدەبنەوە لەو شوێنە بە هۆکارێکی نادیـــار.

ئەم پەڵانە نە ئازایان هەیە نە خوروو ، هیچ کێشەێک دروست ناکەن و چارەسەری ناوێت , لەگەڵ تەمەندا دیار نامێنیت ، بە زۆری لە ٣ -٥ ساڵیدا نامێنێت بەڵام هەندێ جار لە کاتی بالغبووندا نامێنێت.

پێ دەوترێ پەڵەی مەنگۆڵ بەڵام بە هیچ شێوەێک پەیوەندی بە نەخۆشی مەنگۆلیەوە نییە تەنها ناوەکەیان لە یەک دەچێــــت.

ئامـادەکــردنــی :
دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پـزیشکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان و هەرزەکاران

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج هۆڕمۆن گەر ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆڕمۆنی گرنگە کە  گەر لە جەستەی خانماندا ناهاوسەنگ بێت هەرزوو ژنان پیر دەکات:

 

ئێسترۆجین

-ئێستڕۆجین  ھۆڕمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات، گەر کەم بێت دەبێتە هۆی لاوازی کۆلاجین و ئیلاستین و ئەوەش جەستە چرچ دەکات، توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کە خواردنی گۆشت دەردانی ئێستڕۆجین لاواز دەکات و پێویستە خانمان کەمی بکەنەوە.

 

هۆڕمۆنی گەشە somatotropin

-گەر ئەم هۆڕمۆنە لە خوێندا کەمی کرد، چەوری زیاتر کۆدەبێتەوە و ناوچەکە چرچ دەبێت، پێویستە بە وەرزشکردن و خواردنی تەندرووست ڕێگری لە ڕوودانی ئەوە بکەیت.

 

هۆڕمۆنی مێلاتۆنین

-مێلاتۆنین  ھۆڕمۆنێکە لەلایەن ڕژێنی کاژی بەرھەمدەھێنرێت، لە شەواندا. بەشداری دەکات لە ڕێکخستنی سووڕە زیندەیییە دیاریکراوەکانی وەکو شێوازەکانی نووستن (خەوتن)، کەمی هۆڕمۆنەکە دەبێتە هۆی لاوازی قژ و چرچی پێست و پەڵە لە ڕوخساردا، خواردنی تەندرووست بخۆ و لە جگەرە و مەشروب دووربکەوەرەوە، دەتواندرێت بە کەپسوول هۆڕمۆنەکە دەستبخرێت.

 

هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ

-کاری سەرەکی ئەم هۆرمۆنە زیادکردنی ڕێژەی شەکرە لە خوێندا، زیادبوونی دەبێتە هۆی شکاندنی خانەکانی کۆلاجین و وشکبوونی پێست و چرچبوونی، قەلەوی هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی هۆڕمۆنەکەیە.

 

هۆڕمۆنی ئەنسۆلین

-ئەنسۆلین ھۆرمۆنێکە کە لەلایەن پەنکریاسەوە دروست دەکرێت. کاری سەرەکی دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی ڕێژەی گلووکۆزە لە خوێندا، نەبوون یان کەمی ھۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکانی شەکرە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی کاریگەر بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ ڕێگایی کاریگەرە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەت بکەیت:

 

– هۆکاری توڕەییەکەت بنوسە و دواتر بیدڕێنە.

– بچۆرە پەنای ڕوەکێک یان دارێک و هەناسە هەڵمژە.

– بنێشت بجوو.

– بچۆ دەرەوە پیاسەیەک بکە یان کەمێ ڕابکە.

– فوو لە پەنجە گەوەرت بکە!

– شتێک بخۆ کە خرمە خرمی بێت.

– گۆرانیەک بڵێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان