ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سلێمانی بەرهەمهێنانی ئاوی پەرداخ ڕاگیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی سلێمانی لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی پەرداخی ئاوی پلاستیكی تا دڵنیابوونەوە لە كوالێتییەكەی و جەختیشدەكاتەوە، كە جۆری (ئاوی بتڵ)ی لە دەبەنراو ڕێگەپێدراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەماوەی ڕابردوودا لە سلێمانی ٥ كارگە بەھۆی خراپی كوالێتی بەرھەمھێنانی ئاوی لە دەبەنراو داخراون و سزای ماددی دراون.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم لایەنە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی خەڵكەوە ھەیە و بەپێی ئەو پشكنین و بەدواداچونە زانستیانەی، كە لیژنە تایبەتمەندەكان لە سلێمانی كردوویانە دەركەوتووە بەشێكی زۆر لەو ماددە پلاستیكیانەی كە لە دروستیكردنی دەبەی ئاو لە لەكارگەكان بەرھەمدەھێنرێت مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكانیان تێدا نیە و لە ڕووی كوالیتیەوە لە ئاستێكی پێویستدا نیە بەتایبەت ئەو جۆرە پلاستیكەی كە لە دروستكردنی جۆری ئاوی (پەرداخ) بەكاردەھێنرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیاردرا بەرھەمھێنانی ئەو جۆرە ئاوە (پەرداخ) ڕابگیرێت تا ئەو كاتەی بە كوالیتیەكی بەرز و بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان بەرھەمدەھێنرێت و ماوەی دوو ھەفتەش مۆڵەت بدرێتە كارگەكان، بەڵام جۆری (ئاوی بتڵ)ی لە دەبە نراو بەپێی مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان ڕێگە پێدراوە.

لای خۆشیەوە، د. ئومێد قادر، مامۆستای زانكۆ وتی، “ئەمە كێشەیەكی جیھانییە و ھۆكاری چەندین نەخۆشی كوشندەیە لە نێویاندا شێرپەنجە و بەوھۆیەوە ئێستا لەسەر ئاستی دونیا كار لەسەر كەمكردنەوەی ماددە پلاستیكيیەكان دەكرێت و خۆشبەختانە ئەم ھەوڵەش لە ھەرێمی كوردستان بە تایبەت لە شاری سلێمانی دەستی پێكردووە.

د.بینایی كامەران، پسپۆڕی خۆراك بەووری باسی لە مەترسییە گەورەكانی ماددە پلاستیكییەكان كرد بۆ سەر تەندروستی وتی، “ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەھۆی زۆری بەكارھێنانییان ماددە پلاستیكییەكان مەترسییەكان لە زیادبووندان و بەھۆیەوە ژیانی ھەزاران كەس لە كوردستان لە بەردەم مەترسیدایە و پێویستە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت و بەكارھێنانی ماددە پلاستیكییەكان بە تایبەت لە ھەڵگرتنی ماددە پلاستیكییەكان تەواو سنووردار بكرێت”.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی شەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بە چوونە ناو وەرزی زستان لە ناوچەكانی هەرێم بەفر بارین دەستپێدەكات و بارانێكی بەخوڕ دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ پێنج شەممە ڕەوشی كەش و ھەوای ھەرێم سەقامگیر ئەبێت و ئاسمان ساماڵ و ھەندێك كات پەڵە ھەوری جیا جیا ئەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

ڕاشیگەیاند، خێرایی با ئاسایی بۆ مامناوەند (٥ تا ١٥) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت بە ئاڕاستەی باكور و باكوری ڕۆژھەڵات .

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، پێشبینی دەکرێت بەگشتی و لەهەرێمی کوردستان لەدوای ڕێکەوتی 26_12_2020 بەفربارین دابەزێتە سەنتەری شارەکان.

وتیشی، “پێشبینی دەکەین دوای چەند ڕۆژێک لەدوای ئەو وادەیە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەستەی گەشتوگوزار، هانی وەبەرهێنەران دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەردانی سەرۆكی نوێی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ” بڕیار دراوە چاوخشاندنەوە بە پڕۆژە گەشتیارییەكاندا بكرێت بە مەبەستی هاندانی وەبەرهێنەران بۆ چوونە ناو ئەو كەرتە “.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەمڕۆ سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كردووە و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئەمەل جەلال، سەرۆكی نوێی دەستەكە كردووە و دەشڵێت: “پێمان وایە ئەمەل جەلال كەسێكی لێهاتوو شارەزایە و دەتوانێت گۆڕانكاری جەوهەری لە بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوگوزاری بكات”.

ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بەڵێنی هەماهەنگی درا لەنێوان یەكێتی وەبەرهێنەران و دەستەی گەشتوگوزار و سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار پێی ڕاگەیاندوون، كە چاوخشاندنەوە دەكەن بە پڕۆژەكان و گۆڕانكاری گەورە ئەنجام دەدەن بەمەبەستی كارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران بەمەبەستی هاندانیان لە پڕۆژەكانی گەشتوگوزار.

ئاشكراشی كرد، كە سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار وتویەتی، كە ئاسانكاری دەكەن بۆ هاتنی گەشتیاران لە وڵاتانەوە و لە شارەكانی عیراقیشەوە و وتیشی، “گفتوگۆمان كرد سەبارەت بەو بەربەست و ڕێگریانەی لەبەردەم كەرتی گەشتوگوزاردان”.

یاسین مەحمود وتیشی، “دوو خاڵی گرنگ هەبوو هەردووكمان هاوكۆك بووین لەسەری، ئەوانیش دروستكردنی ئەنجوومەنی باڵای گەشتوگوزار، كە لەلایەن خاتوو ئەمەل-ەوە ئەم پێشنیارەکراوە، هەروەها لەو نشینگانەی هاوسنووری شارەكانی عیراقن ئۆفیسی گەشتوگوزار بكرێتە بەمەبەستی ئاسانكاری زیاتری گەشتیاری”.

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەران جەختیشی كردەوە، كە بڕیار دراوە چاوخشاندنەوە بكرێت بە خزمەتگوزاری ناو پڕۆژە گەشتیارییەكان تاوەكو گەشتیاران زیاتر بێنە هەرێم.

یاسین مەحمود وتی، “بەڵێنم بە سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار داوە، كە ئەگەر لیژنەیەكی باڵا دروست بكرێت بۆ سەردانی وڵاتان بە مەبەستی پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار ئەوا هەموو ئەركێكی دەخەنە سەر یەكێتی وەبەرهێنەران بە مەبەستی پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەل جەلال لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەستبەكاربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان