ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 9 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 207 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە 9 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 207 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 8723 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 10299 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشیاری دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە گۆڕینی ئاوی ئەو دەفرەی نێرگەلەی لەسەر جێگیر دەکرێت هۆشیاری دەدات و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت: مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی لێدەکرێت.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکان دەکەنەوە لەدوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی ئەو دەفرە بگۆڕن (قاعیدەی) نێرگەلەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت، چونکە بەهۆیەوە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆب لێدەکرێت.

وتیشی: لەڕێی فوکردن بە قامچیەکە و هەڵمژینی دوکەڵی نێرگەلەکەوە، ڤایرۆس و میکرۆب دەگوازرێتەوە، ئەو دەفرە و ئاوەکەی ناوی و دەبێت بەناوەندێک بۆ بەزیندو هێشتنەوە و گەشەکردنیان و خۆ گواستنەوە بۆناو لەشی کەسێکی دیکە.

وتی: یەکێک لە مەرجەکانی کردنەوەی شوێنەکانی نێرگەلە کێشان، بەکارهێنانی قامچی(سۆندە)ی سەفەرییە، کەتەنها یەکجار و بۆ یەک کەسی نێرگەلەکێش بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

ڕوونیکردەوە: پابەندبون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی یەکێکی ترە لە بنەماکانی کاکردنی کافتریا و شوێنەکانی کێشانی نێرگەلە، بۆیە پێویستە رۆژانە (قاعیدەی) نێرگەلەکان و هەمو ئەو پێداویستیانەی رۆژانە بەکاریدەهێنن بشۆردرێن و بەشێوەیەکی تەندروست پێشکەش بەبەکارهێنەران و نێرگەلە کێشان بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێشتر و لەرێی هۆکارەکانی راگەیاندن و سەردانی لیژنە هاوبەشەکانەوە سەرجەم گازینۆ، کافتریا و کۆپی شۆپی نێرگەلە کێشان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان ئاگادار کراونەتەوە رێگری لە هاتوچۆ کردنی مناڵی خوار تەمەن هەژدەساڵ و نەوجەوان بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەی کحولیان پێشکەش نەکرێت، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.

لەشکر حەمید، راشیگەیاند: مەبەست لە سەردانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ وشوێنە گشتییەکان زیان گەیاندن نیە بەکارو بازاڕی کەس و سزادانی خاوەنەکانیان، بەڵام لەپێناوی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی لیژنەکان ناچاردەبن سەرپێچیکاران روبەڕوی سزای یاسایی بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك؛ بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە ئاستێكی مەترسیداردایە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، لە زۆربەی گەڕەكە كانی ناو شار بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە ئاستێكی مەترسیداردایە، دەشڵێت،”هەوڵەكانیان بۆ رێگری لە فرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو بەردەوامە “.

غالب عەلی ساڵح، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كۆمەڵایەتی كەركوك بە ئاژانسی (ئەنادۆڵی) ڕاگەیاندووە، ماددەهۆشبەرەكان بەشێوەیەكی مەترسیدار لەناو كەركوكدا بڵاوە، بۆیە هەوڵەكانمان خستوەتەگەڕ بۆئەوەی ڕێگری بكەین لە فرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو، كە وەك ماددە هۆشبەرەكان بەكاردەهێنرێن.
ڕاشیگەیاندووە، لە زۆربەی گەڕەكەكانی ناو شار بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە ئاستێكی مەترسیداردایە و لە مادە هۆشبەرە مەترسیدارەكان، زۆرترین كڕین و فرۆشتنی لە كەركوك پێوەدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی فراكسيۆنی پارتی لە بەغدا ؛ جێگیركردنی پشكی هەرێم لە ‌بودجە پەیوەستە بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسێۆنی پارتی لە ‌پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بەردەوامە و تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجە ‌نێوان ئەنجومەنی وەزیرانی و وەزارەتی دارایدایە و دەشڵێت،”جێگیركردنی پشكی هەرێم لە‌بودجەی گشتیی پەیوەستە بەو ڕێككەوتنەی ‌لە نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت”.

د. ڤیان سەبری ، سەرۆكی فراكسێۆنی پارتی لە ‌پەڕلەمانی عیراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، هەوڵەكانی حكومەتی عیراق بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بەردەوامە و تا ئێستا هیچ وادەیەكی دیاریكراو نییە بۆ ڕەوانەكردنی پرۆژەكە بۆ پەڕلەمان لە‌دوای گەیشتنی بە پەڕلەمان خوێندنەوە بۆ بڕگە و ماددەكانی نێو یاسای بودجە دەكرێت، كە ئەمەش بە لایەنی كەمەوە مانگێك یان زیاتری پێویستە‌.

دەشڵێت،”بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای ساڵی داهاتوودا دیاری دەكرێت ، ئێستا شاندێكی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە لە ‌بەغدا بوو ‌و لە‌كۆبوونەوە گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق بەردەوامن بۆ یەكلایكردنەوەی دیاریكردنی پشكی كورد لەنێو پرۆژەیاسای گشتیی بودجە”‌.

ئاشكراشیكردووە، بەپێی ناوەڕۆكی ئەو نامەیەی كە حكومەتی هەرێم له ‌مانگی ڕابردوو ئاڕاستەی حكومەتی عێراقی كردووە دیاری كراوە ئەگەر هەردوولا بگەنە ڕێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەوا هەرێم پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر بە ‌بەغدا لە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ‌و داهاتی نانەوتی جێبەجێ دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان