ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكایی نازناوی خێراترینی جیهان دەباتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكایی، ژمارەی پێوانەیی وەك خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەشكێنێت و نازناوی خێراترین لە (بۆگاتی شیرۆن) دەستێنێت.

بەپێی ماڵپەڕی (بلۆمبێۆرگ)، ئۆتۆمبێلی (تواتارا) كە لەلایەن كۆمپانیای (ئێس ئێس سی) ئەمریكاییەوە پەرەیپێدراوە، خێراترینی تۆماركرد و خێراییەكەی گەیشتە 508.73 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەمەش لەكاتی تاقیكردنەوەیدا لە ڕێگەیەكی بیابانی خێرا لە لاس ڤیكاس.

ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەری 8 بستۆنی لەسەرە كە تواناكەی دەگاتە 1750 ئەسپ، دیزاینی ئۆتۆمبێلەكەش دە ساڵی پێچووە و لە دیزاینی فڕۆكە جەنگییەكانەوە وەرگیراوە.

كۆمپانیاكەی بەنیازە تەنیا 100 ئۆتۆمبیل لەو ئۆتۆمبێلە ناوازەیە بەرهەم بهێنێت و بیفرۆشێت  بەوانەی لە جیهاندا خواستی كڕینیان هەیە.

پێشتر ژمارەی پێوانەیی خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بە ناوی ئۆتۆمبێلی (بۆگاتی شیرۆن)ی ئیتاڵییەوە بوو كە خێراییەكەی گەیشتە 490 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ماڵئاوا بەنزین، ئۆتۆمبێلێك بە ئاوی سوێر كاردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای Nanoflow Cellی ئەڵمانی، پێشوەخت پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی Quant 48Volt هەڵدەداتەوە كە سیمایەكی جوان و قەشەنگی هەیە و بە تەواوەتی كارەباییە، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی كۆمپانیاكە یەكەم ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت لە جیهاندا كە بە ئاوی سوێر كاردەكات.

وەك ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانیا بڵاویكردۆتەوە، ئەم ئۆتۆمبیلە بە دۆستی ژینگە دادەنرێت و 350 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبڕێت بەبێ‌ ئەوەی بەنزین بەكاربهێنێت، بەڵكو بە ئاوی سوێر كاردەكات و دەتوانێت لەماوەی 2.8 چركەدا لە سفرەوە بگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هێزی بزوێنەرەكەی 920 ئەسپە.

ئۆتۆمبێلەكە تەكنیكی ناردنی كارەبا لەڕێی چوار بزوێنەرە كارەباییەكانی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بەكاردەهێنێت كە بە هەمان شێوازیی كاریی شانەی سوتەمەتی هایدرۆجینی كاردەكات و شلە بۆ عەمباركردنی وزە لە ئاوی سوێرەوە بەكاردەهێنێت، شلەكەش لەڕێی توێژاڵی عەمبارەكانییەوە دەڕوات و دەبێتە مایەی دروستكردنی بارگەیەكی كارەبایی كە عەمباری دەكات و بە بەسەر دەرچەی خێراییەكاندا دابەشی دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە دوو تانكی هەیە كە 200 لیتر ئاو دەگرن و بوار بۆ ئۆتۆمبێلەكە خۆش دەكەن ماوەی 600 كیلۆمەتر بڕوات، درێژیی ئۆتۆمبێلەكە 5.25 مەتر و پانییەكەی 2.2 مەترە، ئەستوری تایەكانی 22 بۆسەیە، دەرگاكانیشی دوو دیوە وەك باڵی فڕۆكە.

كۆمپانیای Nanoflow Cellی كە بارەگاكەی لە لیختنشتاینە، پلانی هەیە ئۆتۆمبێلەكە بۆ ڕێگە گشتییەكانی ئەڵمانیا هەڵببژێرێت و لە هەندێك شوێنی تری ئەوروپادا بیانخاتەگەڕ، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمپانیاكە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەك لەو ئۆتۆمبێلە ئامادەكردووە.

جینز پیتەر ئەڵیرمان، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكە دەڵێت، پلانیان هەیە و ئێستا لە بواری جێبەجێكردندایە بۆ ریكڵامكردن بۆ دروستكردنی ئەو ئۆتۆمێلانە كە بە باشترین دادەنرێن لەڕووی بەكارهێنانی وزە، لە هەمان كاتدا دەكرێت بزوێنەرەكانی بۆ گواستنەوەی دەریایی و هێڵی ئاسنین و فڕۆكەوانیش بەكاربهێنرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مازدا ئۆتۆمبێلێکی زۆر سەرنجڕاکێش رادەگەیەنێت

 

ئۆتۆمبێل

مازدا CX-30ی ئاشکرا کرد، کەیەکێک لەجوانترین و پێشکەوتوترین ئۆتۆمبێلەکانی ساڵە لە مێژووی بەرهەمەکانیدا.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی مازدا شێوەیەکی ناوازە و چەماوەی هەیە، هەیکەلەکەی 4 مەتر و 39 سم درێژەو 185 ملم نێوانی ڕاگرەکەیەتی لەگەڵ زەویدا

ئەم ئۆتۆمبێلە لە دیزاینی دەرەوەیدا هاوبەشە لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی مازدای CX-5ی نوێ.

لە ناوەوە ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینێکی بێ هاوتا جیای دەکاتەوە لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی هاوپۆلی، داشبۆرد و شاشەی تایبەت بە پێوانەی 8.8 ئینچ کە توانای هەڵدانەوە و دادانەوەی هەیە لەناو داشبۆردەکەدا، سوکانەکەی بە چەرم رووپۆش کراوە و لەخۆگری چەندین دووگمەی کارپێکەری بەشە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلەکەیە.

ئەم ئۆتۆمبێلە هەردوو سیستمی هەڵسوڕێنەری تەگەری پێشەوەو دواوەی هەیە، سیستمی هەڵپەسێرانی پێشکەوتووی تێدایە کە جێگیرییەکی بەهێزی پێدەدات لەسەر ڕێگاوبانەکان، سیستمی پاشەکەوتی سووتەمەنی لەکاتی وەستان لە قەرەباڵغی یان لە ترافیک لایتەکان، هەروەها سیستمی کارەبایی بۆ گەرمکردنەوەی کوشنەکانی، سیستمی لێخوڕینی جۆراوجۆر بۆ جۆرە جیاوازەکانی ڕێگاوبان لەخۆ دەگرێت.

مازدای نوێ، 7 تورەکەی هەوای بۆ پاراستنی سەرنشینەکان لە کاتی ڕووداودا تیا جێگیر کراوە.

ئەم نەوە نوێیەی مازدا، بە بزوێنەری بەنزین لە جۆری  Skyactiv بەردەست دەبێت، کە توانای 150 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێربۆکسی ئۆتۆماتیکی  6 نمرەیی کراوە.

توانای بزوێنەرەکە بەجۆرێکە لە ماوەی 9 چرکەدا خێرایی لە 0 بگاتە 100 کم لە کاتژمێرێکدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرهەمهێنانی ئایفۆن 12و پرۆ چەندی تێدەچێت؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

تاقیگەیەکی ژاپۆنی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕەقە کاڵاکان، تێچووی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی دوو جۆری مۆبایلی نوێی کۆمپانیای ئەپڵی ئاشکرا کردووە، کە بڕی تێچووەکەیان بەراورد بە فرۆشتنەوەیان زۆر کەمترە.

 

تاقیگەی دیاری ژاپۆنی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاندووە؛ تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 12 لە 373 دۆلار تێناپەڕێت، ئایفۆن پرۆش 406 دۆلار تێچووەکەیەتی .

 

ئەم تێچووانەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە کاتێکدایە، ئایفۆنی 12 نرخی دەسپێکی 829 دۆلارە لە بازاڕداو، ئایفۆنی پرۆ 999 دۆلارە .

 

تاقیگە ژاپۆنییەکە بەرزترین نرخی ڕووکاری مۆبایلەکەی بە 90 دۆلار و شاشەکانی لەجۆری بە 70 دۆلار و ماددەی پارێزەری ڕووکارەکەی بەنزیکەی 40 دۆلار، RAM  بۆ هەر تەلەفۆنێک 12.8 دۆلار خەمڵاندووە.

پێداویستییەکانی مۆبایلی ئایفۆن لە هەریەکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی ٪28.6 و ژاپۆن بە ڕێژەی ٪6.3 بەرهەمدێن و ئەمریکاش بەشدارە بە بەرهەمهێنانی ڕێژەی ٪21.9ی پێداویستییە سەرەکییەکانی مۆبایلەکانی ئایفۆن و چینیش رۆلین گرنگ دەبینێت لە بەستنی تێکڕای پارچەکانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان