ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شێخ جەعفەر: داعش سەریهەڵداوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داعش به ‌جووڵەیەكی بەهێزەوە دەستی بە چالاكی كردوەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا دۆخی كەركوك لەبار نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “له ‌هەندێك ناوچە داعش بە بەهێزی سەری هەڵداوەتەوە و جێگیر بوون“.

بە وتەی شێخ جەعفەر:”ئێستا چەكدارانی داعش بە شێوەی پارتیزانی پەلاماری هێزەكان دەدەن و هێرش دەكەن، ”بە ‌تایبەتیش لە زنجیره ‌چیاكانی حەمرین و ئەو ناوچانەی كە دەكەونە سنووری بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەشێكیش له ‌پشت ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقەوە جووڵەیان هەیە، واتە لە سنووری سوپای عێراقەوە“.

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت”بە گرنگی دەزانێن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق له رووی هەواڵگری و لێژنەی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە هەماهەنگیان هەبێت، چونكە لە هەموو شوێنەكان مەترسیی داعش هەیە، بە تایبەتیش لە كەركوك و دەرەوەی شاری كەركوك، لە هەموو بارێكەوە لە دۆخەكە دەترسین“.

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی باران بارینی لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڕی باران بارینی لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیەی خواروەیە:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانی 5.3 ملم
پیرمام 0.4 ملم
چەمچەماڵ 7.7 ملم
بازیان 5.6 ملم
دەربەندیخان 9.2 ملم
دوكان 4.8 ملم
هەڵەبجە 1.8 ملم
هەڵشۆ 3.4 ملم
كەلار 3.2 ملم
مەیدان 10.8 ملم
قەڵادزە 5 ملم
چۆمان 0.8 ملم
خانەقین 1 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: گەنجێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا گەنجێك لە كافتریایەكی سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا پۆلیس لە ڕووداوێك كە لە یەكێك لە كافتریاكانی سلێمانی ڕوویداوە ئاگادار كرایەوە و تیمەكانی پۆلیس و بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵگرتنەوەی بەڵگەنامەكان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتیشی: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت ڕووداوەكە خۆكوژی بێت و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە و تەرمی گەنجەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی لەسلێمانی كراوە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڕیار لە كەمكردنەوەی كرێی خوێندی خوێندنگە ئەهلییەكان دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە ھاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كرێی خوێندنی خوێندنگە ئەھلییەكان 15% تا 25% كەم بكرێتەوە.

گەلاوێژ عوبێد بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە:”دوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە كە ھاوشێوەی زانكۆ و پەیمانگاكان كرێی خوێندنی خوێندنگە ئەھلییەكان 15% بۆ 25% كەم بكرێتەوە”.

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی: “چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەكەین بڕیار لەوبارەیەوە بدات و بڕیارە ئەوانیش تاووتوێی داواكارییەكە بكەن و وەڵامی ئێمە بدەنەوە، بەڵام گەشبینین كە وەڵامیان ئەرێنی دەبێت و كرێیەكە بەھۆی ئەو دۆخەوە كەم دەكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان