ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

زانست: لە سۆڤین جیابوومەتەوە و نامەوێت کەس نان و پیازی پێوە بخوات

خێزان

کوڕە مۆدێل زانست ئاشکرای دەکات کە لە هاوسەرەکەی (سۆڤین) جیابۆتەوە و نەیانتوانیوە بەیەکەوە ژیان بەسەر بەرن.

زانست وتویەتی”لە ژیانی هاوسەرگیریدا جیابوونەوە هەیە و من و سۆڤینیش جیابوینەتەوە و نامەوێت کەس نان و پیازی پێوە بخوات، من هیوای سەرکەوتن بۆ سۆڤین دەخوازم و هیوادارام هەمیشە وەک ئێستا سەرکەوتوو بێت”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پیشتر زانست ڕایگەیاندبوو ئەو بەتاتۆ ناوی (سۆڤین)ی لەسەر دڵی کێشاوە

سۆڤین و زانست دوو کچ و کوڕ بوون کە بۆیەکەمجار وەک دوو خۆشەویست لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەرکەوتن و بەهۆی ئەوەشەوە ناوبانگێکی زۆریان پەیدا کرد.

 

ریکلام

هەواڵەکان

ڕۆژانە تەنها ١ خولەک ئەم وەرزشە بکە و ببەرە خاوەنی سکێکی فلات

خێزان

ڕاهێنەرێکی ژاپۆنی ڕاهینانێکی ناوازەی داناوە کە بەوتەی خۆی ڕۆژانە تەنها پێویستی بە ١ خولەک هەیە و لەتوانایدا هەیە بەتەواوەتی بتکاتە خاوەنی سکێکی ڕێک و فلات بەبێ ورگ.

 

چۆنیەتی وەرزشەکە:

 

– پشت بە میزێک یان کەوانتەرەوە بنێ و ملت ڕێک ڕابگرە وەک لە وێنەکەدا دەیبینیت.

 

– قۆڵەکانت بەرز بکەرەوە و بەرز و نزیمیان پێبکە هەر قۆڵە و ٤ جار.

 

– پاشان کەمەرت بۆ لای ڕاست و چەپ بجوڵێنە و دەست بدە لە مێزەکە، بۆ وردەکاری زیاتر تەماشای ڤیدیۆکە بکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

لۆکە زاهیر: لەمەودوا ناوە هونەریەکەم شاناز دەبێت و لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکەم

خێزان

خانمە هونەرمەند لۆکە زاهیر ڕایدەگەیەنێت کە لەمەودوا ناوە هونەریەکەی شاناز دەبێت و لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکات.

لۆکە زاهیر وتویەتی”لە ڕاستیدا ئەو دوو ناوە هەردووکی هەر ناوی ئەسڵی خۆمەو خێزانە جوانەکەم پێیان بەخشیوم بە هەردوو ناوەکەشەوە ئەوپەڕی شانازی دەکەم، تەنها حەز دەکەم لەمەودوا ناوە هونەریەکەم شاناز زاهیر بێت و بەوناوە لە خزمەتاندابم. ناوو ناوبانگ کاتێک لای من گرنگە کە ئێوە چێژ لە دەنگم و بەرهەمەکانم وەربگرن. ئێوە بە هەر یەک لەو دوو ناوە کە حەز دەکەن بانگم کەن”

لۆکە زاهیر وتوشیەتی”لێرەشەوە بە گوێگرە شیرینەکانمی ڕادەگەیەنم، ئەلبومێکی زۆر جوانمان بۆ ئامادەکردون بە سوپاسەوە لەگەڵ (NZ production) ڕێکەوتین کە خاوەنەکەی برای شیرین و بەتوانام کاک نەوید زەردیە و کارێکی ناوازە و تایبەتمان بەرهەم هێناوە کە باشترین و شارەزاترین ژەنیارەکان و دابەشکەرەکان و دەرهێنەرەکان ڕۆحی هونەری و توانای داهێنانی خۆیان ئاوێتەی یەک کردووە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم ئەلبومە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ڤیدیۆ؛ ئەژدیهاکەی چین کەوتەوە کار

خێزان

بەرزترین بەرزکەرەوەی دەرەکی کە لەپارکی ژانگیاگی ناوەڕاستی چینە، پاش وەستانی بە ڕووی گەشتیاراندا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی بەکار کردەوە.

ئەم بەرزکەرەوەیە بە بەرزکەرەوەی 100 ئەژدیها ناسراوە درێژیەکەی 362 مەترە، لەسەر کەندەڵانێک دروستکراوە، کە بەسەر دیمەنێکی  جوان و بێهاوتای سروشتیدا دەڕوانێت.

توانای بەرزکەرەوەکە تا لوتکەکەی 88 چرکە کاتی دەوێت و ڕۆژانە بەر لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دا، 8 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە و بلیتی سەرکەوتنیش 19 دۆلارە.

ئەو بەرزکەرەوە چینییە خاوەنی سێ تۆماری پێوانیەیی جیهانی گینیسە و خێراترین و بەرزترین و درێژترین بەرزکەرەوەیە.

بەرزکەرەوەکە لە دوو ژووری شوشەیی جیا پێکهاتووە کە هەر یەکەیان تا 50 کەس لە یەک کاتدا لە خۆ دەگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان