ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کوالیتی پەرداخی پلاستیکی ئاو دروستدەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمیقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریدا لیژنەیەکی زانستی پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی زانستی لەتەندروستی و ژینگە و کوالیتی کۆنتڕۆڵ و نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو  و نوێنەری کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو لیژنەیە دەبێت لەماوەى دوو هەفتەدا ڕاپۆرتى خۆی پێشکەش بکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، گواستنەوەی ئاو دەبێت بەشێوازێکی تەندروستبێت و نابێت پلەى گەرماش لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی پێی دەگوازرێتەوە و کۆگاکانیش لە ٢٥ پلەی سیلیزی زیاتر بێت، هاوکات نابێت تیشکی خۆر لێی بدات.

 

جەختی لەئەوەشکردەوە، نابێت مارکێتەکان ئاو لەبەردەم مارکێتەکە دابنێن، و ئەگەر پێوەی پابەندنەبن، ئەوا سزای یاسایی دەدرێن.

 

ریکلام

ژینگە

بەفر بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان. دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

ئەم مانگە دیاردەیەكی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سێ‌ یەكی كۆتایی ئەم مانگەدا دیاردەیەكی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات، كە بە 400 ساڵ جارێك ڕوودەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە گەردوونییەكان، لە سێ‌ هەفتەی داهاتوودا و لە ڕۆژی دوو شەممە 21-12-2020 دیاردەیەكی دەگمەنی گەردوونی ڕووئەدات، كە لە ساڵی (1621/07/17)ەوە ڕووی نەداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكان، دیاردەكە بریتیە لەوەی هەریەكە لە هەسارەی موشتەری و زوحەل لەئاسماندا ئەكەونە یەك خاڵەوە بەجۆرێك وەك یەك ئەستێرەی زۆر درەوشاوەیان لێ دێت، بەڵام لە بنەڕەتدا زۆر لەیەكەوە دوورن و لە زەویەوە بەو جۆرە دەبینرێن.

ئەمە لەكاتێكدا، كە ماوەی 400 ساڵە ئەو دیاردەیە ڕووینەداوە و لە چارەكی كۆتایی ئەم مانگەدا دەبینرێت و هاووڵاتیان بە ئاسانی دەتوانن لەكاتی شەودا بیبینن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەكات.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی نەخشەکان و دواین گۆڕانکارییەکانی كەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین دەرکەوتووە بۆ دوای 16ی ئەم مانگە لەگەڵ ئەگەرەکانی بەفر بارین لەناوچەکەمان.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕوونی كردەوە، سبەی شەممە ٥ی١٢ی٢٠٢٠ کەش و ھەوای ھەرێم بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیر ئەبێت و لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو ئاسمانی ناوچەکان لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆیەک لە (دەریای سوور)وە ئەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو و پلەکانی گەرما بەڕێژەی ١-٢ پلەی سیلیزی ڕوو لەنزمبوونەوە دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی با لەناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ناوچە بەرزەکان چالاک دەبێت بە ئاڕاستەی باکور و باکوری ڕۆژھەڵات بەخێرایی ١٠ تا ٢٠ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا.

ڕاشیگەیاند، لەکاتەکانی شەو درەنگ بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٦-١٢-٢٠٢٠ ئەگەری بڕێک بارانبارین ھەیە بەڕێژەی ٢ بۆ ٤ ملیمەتر لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی ڕۆژھەڵات و باکوری ڕۆژھەڵات بەفر بارین ئەبێت بە ڕێژەی کەم و جیاجیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان