ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە گەشتى ئاسمانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى دەست پێ دەکاتەوە.

 

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە پێی ئەو نامەى ئەلکترۆنییەى کە لەلایەن هێڵی ئاسمانى تورکش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى ‏نێردراوە وا بڕیارە ٢٦ مانگە گەشتى نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى سلێمانى دەست پێ بکاتەوە.

 

باس لەئەوەشکراوە، بە پێ ‏ئەو پلانەی کە لەئێستادا دایاناوە، هەفتانە بە دوو گەشت بەردەوامییان ئەبێت دواى دیراسەکردن و بە پێی خواست ‏گەشتەکان زیاتر دەکات.

ریکلام

کوردستان

وەفدێكی تەكنیكی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەفدێكی تەكنیكی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوت كە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوورى هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دەكات.

هەر یەكە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامانی وەفدەكەن. بڕیارە لەگەڵ حكومەتی عیراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە، بودجەی ساڵی 2021 و گفتوگۆ بكەن.

ڕۆیشتنی وەفدە تەكنیكییەكەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گفتوگۆكردنە لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی دارایی و حكومەتی عیراق بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قاسم ئەعرەجی: سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ ڕێككەوتنی كەركوك و شارەكانی تری عیراق.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە میانی پێشوازیكردن لە ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی ڕایگەیاند، كاری لەپێشینەیان چارەسەركردنی كێشەكان و نەهێشتنی گیانی تۆڵەسەندنەوەیە لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان.

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد:”سەركەوتنی ئەزموونی ڕێككەوتنی شەنگال ڕێگەخۆشكەرە بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەزموونە لە كەركوك و شارەكانی تری عیراق. حكومەتی عیراقیش هەموو هەوڵێكی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیرییە بۆ سەرانسەری وڵات”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، مەجدوولین جیر ئاردۆ، لێپرسراوی ڕێكخراوی پڕۆمیدیاسیۆنی فەڕەنسی داوای لە ئەعرەجی كردووە كار بكەن بۆ ڕێكخستنی گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان و ڕێكخراوەكەشیان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی شەنگال.

ڕۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران چاودێریی ڕێككەوتنی تایبەت بە شەنگالی كرد كە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵیی لەو شارە بەهێزدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

د.جوان ئیحسان: ئەگەر هەرێم ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت دەست بۆ بژاردەی تر دەبەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. جوان ئیحسان، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”تا ڕێككەوتنی سیاسی هەرێم و بەغدا نەكرێت ئێمەی پەرلەمانتار ناتوانین هیچ بكەین، چونكە ئێستا نەریتی عیراق بە شێوەیەكە دەبێت پێشتر ڕێككەوتنی سیاسی كرابێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی یاسا دەربكرێت و دەنگی پێویست بهێنێت بەتایبەت پڕۆژە یاسای بودجە”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی: ئەگەر ئەمجارە حكومەتی هەرێم نەیەتە پێشەوە و ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت، دەست بۆ بژاردەی تر بەرین كە لە وانەیە بەدڵی هێزە سیاسییەكانی هەرێم نەبێت و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان