ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر سێ تەوەر لەکۆبوونەوەدایە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١٠/٢١ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٤٢ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

 

لەکۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرێک باسدەکرێن، کە لەسەرەتادا باس لە پرۆژەی خزمەت دەکرێت، دواتر باس لە گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020 دەکرێت.

 

لەتەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران دەخرێتە بەرباس.

ریکلام

کوردستان

گەرمیان ؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك بریندار دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی شێلانەوە ئۆتۆمبێلێك لە پیاوێك دەدات و برینداری دەكات ، لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆی دەستی پێكردوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ، ئەمشەو شەممە 5-12-2020 لەناو شاری كەلار و لە گەڕەكی گوران لە ڕوداوێكی شێلاندا ئۆتۆمبیلێك لە جوری (نیسان پیك ئاب) لە پیاوێك دەدات و برینداری دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا كەوتنی شەهید هەژار كرا و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆ وە دەستی پێكردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشیاری دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە گۆڕینی ئاوی ئەو دەفرەی نێرگەلەی لەسەر جێگیر دەکرێت هۆشیاری دەدات و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت: مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی لێدەکرێت.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکان دەکەنەوە لەدوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی ئەو دەفرە بگۆڕن (قاعیدەی) نێرگەلەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت، چونکە بەهۆیەوە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆب لێدەکرێت.

وتیشی: لەڕێی فوکردن بە قامچیەکە و هەڵمژینی دوکەڵی نێرگەلەکەوە، ڤایرۆس و میکرۆب دەگوازرێتەوە، ئەو دەفرە و ئاوەکەی ناوی و دەبێت بەناوەندێک بۆ بەزیندو هێشتنەوە و گەشەکردنیان و خۆ گواستنەوە بۆناو لەشی کەسێکی دیکە.

وتی: یەکێک لە مەرجەکانی کردنەوەی شوێنەکانی نێرگەلە کێشان، بەکارهێنانی قامچی(سۆندە)ی سەفەرییە، کەتەنها یەکجار و بۆ یەک کەسی نێرگەلەکێش بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

ڕوونیکردەوە: پابەندبون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی یەکێکی ترە لە بنەماکانی کاکردنی کافتریا و شوێنەکانی کێشانی نێرگەلە، بۆیە پێویستە رۆژانە (قاعیدەی) نێرگەلەکان و هەمو ئەو پێداویستیانەی رۆژانە بەکاریدەهێنن بشۆردرێن و بەشێوەیەکی تەندروست پێشکەش بەبەکارهێنەران و نێرگەلە کێشان بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێشتر و لەرێی هۆکارەکانی راگەیاندن و سەردانی لیژنە هاوبەشەکانەوە سەرجەم گازینۆ، کافتریا و کۆپی شۆپی نێرگەلە کێشان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان ئاگادار کراونەتەوە رێگری لە هاتوچۆ کردنی مناڵی خوار تەمەن هەژدەساڵ و نەوجەوان بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەی کحولیان پێشکەش نەکرێت، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.

لەشکر حەمید، راشیگەیاند: مەبەست لە سەردانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ وشوێنە گشتییەکان زیان گەیاندن نیە بەکارو بازاڕی کەس و سزادانی خاوەنەکانیان، بەڵام لەپێناوی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی لیژنەکان ناچاردەبن سەرپێچیکاران روبەڕوی سزای یاسایی بکەنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك؛ بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە ئاستێكی مەترسیداردایە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، لە زۆربەی گەڕەكە كانی ناو شار بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە ئاستێكی مەترسیداردایە، دەشڵێت،”هەوڵەكانیان بۆ رێگری لە فرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو بەردەوامە “.

غالب عەلی ساڵح، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی كۆمەڵایەتی كەركوك بە ئاژانسی (ئەنادۆڵی) ڕاگەیاندووە، ماددەهۆشبەرەكان بەشێوەیەكی مەترسیدار لەناو كەركوكدا بڵاوە، بۆیە هەوڵەكانمان خستوەتەگەڕ بۆئەوەی ڕێگری بكەین لە فرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو، كە وەك ماددە هۆشبەرەكان بەكاردەهێنرێن.
ڕاشیگەیاندووە، لە زۆربەی گەڕەكەكانی ناو شار بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان لە ئاستێكی مەترسیداردایە و لە مادە هۆشبەرە مەترسیدارەكان، زۆرترین كڕین و فرۆشتنی لە كەركوك پێوەدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان