ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا 85%ی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتۆتە 85% و ڕێژەی مردنیش بۆ 2.4% دابەزیوە، بەڵام تا ئێستا ڤایرۆسەكە مەترسی گەورەی هەیە لەسەر وڵات و هۆشداریش دەدات لە زیادبوونی تووشبووان بە چوونە ناو وەرزی زستان.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی (العیراقیە)ی فەرمی ڕایگەیاند، كە وەزارەتەكەیان پێداویستی تەواوی دابین كردووە بۆ چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە خۆپارێزی پشتگوێ‌ بخرێت.

وەزیری تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “پابەند بن بە ڕێكارەكانی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بەتایبەتیش لە چێشتخانە و مۆڵەكان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پەتای كۆرۆنا تا ئێستا مەترسی گەورەی هەیە لەسەر جییهان و عیراق و تا ئێستا ڕێژەی چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتۆتە 85% و ڕێژەی مردنیش بۆ 2.4% دابەزیوە.

وەزیری تەندروستی عیراق هۆشداریشی داوە لە زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەگەڵ چوونە ناو وەرزی زستان ئەگەر هاوولاتیان پابەندی ڕێكاری خۆپارێزی نەبن و وتیشی، “لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە هەماهەنگی بەردەوامداین بۆ دانانی پلانی پێویست بۆ ڕۆژانی داهاتوو تاوەكو ئامادەكاری تەواو بكرێت بۆ ئەگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەژێر كۆنتڕۆڵدایە و ڕێژەی چاكبوونەوە لەسەر ئاستی جیهان لە باشترین حاڵدایە و جەختیشی كردەوە، كە تا ئێستا هیچ ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسەكە نییە.

عێراق

پەرلەمانی عیراق لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەوە کۆدەبێتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی یەک شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵی ٢٠٢١ی عیراق بەڕێوەبچێت.

 

ڕۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق سبەینێ یەک شەممە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵی ٢٠٢١ عیراق دەکات.

 

ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لەبەشە بودجەى تایبەتى هەر پارێزگایەک دەکرێت و هەروەها پڕۆژەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانیان دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق؛ ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1898 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1885 كەسیش چاكبوونەتەوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 هەزار و 365 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1898 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 54 و هەولێر 17 و دهۆك 218 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1885 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 8 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانتارێكی كورد ئەمڕۆ چی بە كازمی وت؟

خەڵك- ببەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە پرسەی پەڕلەمانتار (عەلی عەبود) كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، چاوی بە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەوێت و پێی دەڵێت: “مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “كەمێك پێش ئێستا لەمەڕاسیمی پرسەی پەڕلەمانتار علی عەبودی دەرفەتم وەرگرت و بەسەرۆك وەزیران مستەفا كازمیم وت، مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

ئاشكراشی دەكات، “پێم وت، دەزانم یاسا دەستی گرتویت، بەڵام هەرچۆنێك بێت بەڵكو دەرچەیەك بدۆزیتەوە و 320 ملیارەكە بنێری”.

سەبارەت بە هەڵەبجە و ئەنفال، بەختیار شاوەیس بە كازمی وتووە، نامەیەكی بە زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ناردووە هیوادارم كاری پێ بكەیت، بەتایبەتی كە چەند مانگێكی تر یادی ئەو دوو كارەساتەی میللەتی كوردە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان