ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ڕەوەز عەبدوڵڵا: کچان نامەم بۆ دەنێرن و منیش ناچارم بلۆکیان بکەم

خێزان

ڕەوەز عەبدوڵڵا کە وەک شاجوانی سلێمانی بۆساڵی ٢٠١٩ خۆی دەناسێنێت و ماوەیەکە بۆتە جێگای باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە کچان زۆر بلۆک دەکات.

ڕەوەز وتویەتی”زۆرجار کچان نامەم بۆ دەنێرن لە فەیسبووکەوە و دەڵێن با یەک بناسین، لەکاتێکدا من دیارم کە کێم، بەڵام بێزارم دەکەن، هەر بۆیە بلۆکیان دەکەم”

ڕەوەز عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەداوە کە لە مەراسیمێکدا بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆتە شاجوانی سلێمانی و خۆی بە قۆزترین گەنجی کوردستان دەزانێت.

 

ریکلام

هەواڵەکان

شاناز زاهیر بەرهەمە نوێکەی بڵاوکردەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند شاناز زاهیر نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (فڕین) بڵاوکردەوە.

شاناز ڕایگەیاندووە کە ئەم بەرهەمەی ئاوازی  لەلایەن  نەوید زەردی دانراوە و شیعرەکەی  ڕەنج سەنگاوی یە و کاری دابەشکردنی لەلایەن  ئەفشین شوکری بۆ کراوە و میکس وماسترینگ لەلایەن مەجید کازمی کراوە”

شاناز وتوشیەتی”ئەو کلیپە لە ناخی دڵەوە بۆ ئێوە دروست کراوە بەشانازیەوە پێشکەشی ئێوەی گوێگرانی شیرین و خۆشەویستی کوردستانی ئەکەم”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ژیلە: ئاستی ڕۆشنبیری کچانی ئەم جیلە هەمووی لە تیک تۆکدا کۆبۆتەوە

خێزان

خانمە ڕاگەیاندکار ژیلە ڕەخنە لە ئاستی ڕۆشنبیری کچانی جیلی نوێ دەگرێت  و بە خراپ ناوی دەبات.

ژیلە وتویوتی”بەداخەوە ئاستی ڕۆشنبیری ئاستی ڕۆشنبیری کچانی ئەم جیلە هەمووی تیک تۆکە، ئەوەندەی کچان لە خوودی کچانی دیکەوە زیانیان پێدەگات و قسەیان پێدەوترێت، لە کوڕانەوە توشی ئەوە نابن”

خانمە ڕاگەیاندکار ژیلە لە ساڵی ٢٠١٤ وە لەبواری ڕاگەیاندن کاردەکات و خاوەنی دوو منداڵە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شەبنم بارانی: باشترینەکان کاریان بۆ کردووم و چاوەڕوانی بەرهەمە نوێکەم بن

خێزان

خانمە هونەرمەند شەبنم بارانی ڕایدەگەیەنێت کە بەمزوانە بەرهەمە نوێکەی بڵاودەبێتەوە.

شەبنم بارانی وتویەتی”باشترینەکان کاریان بۆ کردووم و چاوەڕوانی بەرهەمە نوێکەم بن بەم زوانە گوێتان لە خۆشترین گۆرانی و کلیپی من ئەبێت، کە باشترینەکان کاریان بۆ کردووم”

بەرهەمەکەی شەبنم بەناوی (چیبکەم نایبینی)یە و وەک لە وێنەی پرۆمۆکەیدا دەردەکەوێت شەبنم سەمای شەرقی دەکات، بەتایبەت لەکاتێکدا کە خۆی ئاماژەی بەوەداوە لەو سەمایەدا زۆر شارەزایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان