ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارەگای بارزانی: داستانی پردێ، داستانی پاراستنی قەوارەی كوردستانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بارەگای بارزانی سەبارەت بە شەڕی پردێ-ی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك بلاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە “داستانی پردێ، داستانی پاراستنی قەوارەی كوردستانە”.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ ساڵ بە سەر “داستانی پردێ” دا تێدەپەڕێت، لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە بە هیممەتی بەرز و فیداكارییەوە توانی پلانی لەناوچوونی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان پوچەڵ بكاتەوە.

ڕاشیگگەیاندووە، بەرگری كەم وێنەی پێشمەرگە و زەبر وەشاندنی لە پەلاماردەران، نەك هەر هاوكێشەی سەربازی، بەڵكو هاوكێشە سیاسییەكەشی گۆڕی، پێشمەرگە دوپاتی كردەوە، كە هەر قەڵغانە پتەوەكەی پاراستنی كوردستانە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەم یادە پڕشانازییەدا، سڵاو لە خۆڕاگری و خۆنەچەماندنی پێشمەرگە قارەمانەكان، دروود بۆ گیانی شەهیدانی ئەو نەبەردییە مەزنە.

دوابەدوای ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلول لە ساڵی 2017دا، عیراق گەمارۆی زەوی و ئاسمانی لە دەروازەكان و فڕۆكەخانەكانەوە خستە سەر هەرێم و هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان دەستپێكرد و لە 16ی ئۆكتۆبەر داگیری كردن و هێزی پێشمەرگەی گەڕاندەوە بۆ سنووری ساڵی 2003 و دوای شەڕەكانی كەركوك لە پردێ-ش شەڕێكی قورس لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق ڕوویدا و ناسرا بە “شەڕی پردێ‌”.

کوردستان

یەكێتی و گۆڕان سێ‌ بڕیاریان دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی دەباشان لە سلێمانی كۆتایی هات و هەردوو حزبەكە سێ‌ بڕیاریان دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، “بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی ھەرێم پێكبهێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجە و مووچەی ھەرێمی كوردستان”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ئەمڕۆ یەكشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو .

تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو ، لەسەر دواین گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەكانی ھەرێم و عێراق ، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم ، كەبەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووە ، دواتریش بەدیاركراوی دوای دەركردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پەیوەندیدار بە كورتھێنانی بودجە و وەرگرتنی قەرز قەیرانەكە قوڵتربووەتەوە .

سەڕەڕای جەختكردنەوە، لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا ، بەپێویست زانرا ھەنگاوی كرداری خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بنرێت ، ھەروەك ھاوڕابووین لەسەر ئەم ھەنگاو و بڕیارانەی خوارەوە.

1- بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی ھەرێم پێكبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی كوردستان ، لەھەمانكاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەكی پتەو بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢١ فیدڕاڵی

2- پێشوازی لەھەنگاوەكانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی دەكەین ، ھەروەك لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمدا ھاتووە.

3- زەمینەخۆشكردن بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە .

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بزووتنەوەی گۆڕان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەمترین ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 304 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 539 كەسیش چاكبوونەتەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4380 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 98 كەس و سلێمانی 72 كەس و لە گەرمیان 18 كەس و دهۆك 105 و هەڵەبجە 9 و ڕاپەڕین 2 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 539 كەس چاكبوونەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی هات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و گۆڕان لەدەباشان کۆتایی هات.

 

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەبارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى نێوان یەکێتی و گۆڕان بڵاوبکرێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەكان یەكێتی و گۆڕان لە كۆبونەوەكەیاندا تاوتوێی رەوشی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و قەیرانی موچە و كێشەی نێوان هەرێم و بەغدایان کردووە.

هاوكات بڕیارە دوای كۆبونەوەكە، یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ هەریەكە لە كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامیدا كۆببنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان