ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پارێزگاری سەڵاحەدین: خەڵكی پارێزگەكە متمانەیان بە پرۆسەی سیاسی نامێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت، هەڵاتنی تاوانبارانی كوشتارگەكەی ناحیەی فەرحانیە و دەربازبونیان لە چنگی داپەروەریی، دەبێتە مایەی ئەوەی خەڵكى سەڵاحەدین متمانەیان بە پرۆسەی سیاسی نەمێنێت.

عەممار جەبر، پارێزگاری سەڵاحەدین لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان ڕایگەیاند:”كوشتارگەكەی ناحیەی فەرحانیە، كاریگەریی دەبێت لەسەر متمانەی خەڵكی سەڵاحەدین بە پرۆسەی سیاسی، گەر تاوانباران ڕادەستی دادپەروەریی نەكرێن”.

بە وتەی جەبر:”دەبێت حكومەت ئەركی هێزە سەربازییەكان لە ناوچەكاندا دیاریی بكات بۆ پاراستنی مەدەنییەكان”.

لەم ماوەیەی دواییدا، گروپێك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر ناحیەی فەرحانییەی سەر بە قەزای بەلەد لە پارێزگەی سەڵاحەدین و 12 كەسیان لە دانیشتووی ناحیەكە ڕفاند، دواتر تەرمی هەشت لە ڕفێنراوەكان بە كوژراوی دۆزرانەوە، ئەمەش كاردانەوەیەكی فراوانی لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.

عێراق

پەرلەمانی عیراق لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەوە کۆدەبێتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی یەک شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵی ٢٠٢١ی عیراق بەڕێوەبچێت.

 

ڕۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق سبەینێ یەک شەممە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵی ٢٠٢١ عیراق دەکات.

 

ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لەبەشە بودجەى تایبەتى هەر پارێزگایەک دەکرێت و هەروەها پڕۆژەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانیان دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق؛ ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1898 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1885 كەسیش چاكبوونەتەوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 هەزار و 365 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1898 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 54 و هەولێر 17 و دهۆك 218 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1885 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 8 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانتارێكی كورد ئەمڕۆ چی بە كازمی وت؟

خەڵك- ببەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە پرسەی پەڕلەمانتار (عەلی عەبود) كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، چاوی بە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەوێت و پێی دەڵێت: “مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “كەمێك پێش ئێستا لەمەڕاسیمی پرسەی پەڕلەمانتار علی عەبودی دەرفەتم وەرگرت و بەسەرۆك وەزیران مستەفا كازمیم وت، مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

ئاشكراشی دەكات، “پێم وت، دەزانم یاسا دەستی گرتویت، بەڵام هەرچۆنێك بێت بەڵكو دەرچەیەك بدۆزیتەوە و 320 ملیارەكە بنێری”.

سەبارەت بە هەڵەبجە و ئەنفال، بەختیار شاوەیس بە كازمی وتووە، نامەیەكی بە زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ناردووە هیوادارم كاری پێ بكەیت، بەتایبەتی كە چەند مانگێكی تر یادی ئەو دوو كارەساتەی میللەتی كوردە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان