ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

کۆرۆنا ئەوروپا هاوتای هێرۆشیماو ناکازاکی دەکات

خەڵک

کیشوەری ئەوروپا یەکێکە لەو کیشوەرانەی زۆرترین کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنای بەسەرەوەیەو تادێت ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لەهەڵکشانە تیادا و مەترسی لەناوچوون و توشبوونی نوێ ڕوو لە زیاد بوونە.

لە ئێستادا، تەنیا ئەوروپا چارەکە ملیۆنێکی ئەو گیانلەدەستدانانەی بەردەکەوێت کە تۆمارکراون لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ژمارەی کوژراوانی بۆردومانە ئەتۆمییەکەی سەر هیرۆشیما و ناکازاکی لە ژاپۆن لەمیانی جەنگی جیهانی دووەمدا.

بە گوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، کە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، بڵاویکردووەتەوە، تا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو زیاتر لە 250 هەزار کەس لەئەوروپادا، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ژمارەی گیانلەدەستداوانی کارەساتی هیرۆشیما نزیک بووە لە 140 هەزار کەس، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 1945 یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە مێژوودا بەسەر ئەو شارە ژاپۆنیەدا بەردایەوە، هاوکات، کاتێک بۆمبی ئەتۆمی دیکە بەسەر ناکازاکی دا درا، گیانلەدەستاوان لەنێوان 40 بۆ 80 هەزار کەس بوون، بۆیە ژمارەی کوژراوانی هەردوو ڕووداوەکە نزیک دەبێتەوە لەچارەکە ملیۆنێک کەس، ئەم ژمارەیەش بەرامبەر گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا تا ڕادەیەک هاوتایە.

لەو 7 ملیۆن حاڵەتەی توشبوون کە تۆمار کراوە، بەرزترین رێژەی مردن لەبەریتانیایە، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی حاڵەتەکانە، بەدوایدا ئیتالیا ( 36 هەزار ) ، ئیسپانیا ( 33 هەزار ) ، فەڕەنسا ( 33 هەزار ) و ڕووسیا ( 24 هەزار ) .

لەچەند رۆژی ڕابردووشدا، زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی مردن لە ئەوروپادا بە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە بەرزترین ڕێژەی مردنە.

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیەکانی کۆرۆنا، هاوکاتە لەگەڵ ترس و هۆشدارییەکان لەوەی “شەپۆلی دووەم” خراپتر دەبێت، لە ئێستاشدا حکومەتەکانی کیشوەری ئەوروپا ڕێوشوینی توندی خۆپارێزی و تەندروستیان گرتووەتە بەر و تەنانەت هەندێک لە حکومەتەکان دووبارە کەرەنتینەی گشتی دەسەپێنن بۆ سنووردارکردنی تەشەنەی ڤایرۆسەکە.

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 66 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 66 ملیۆن و 310 هەزار و 189 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 66 ملیۆن و 310 هەزار و 189 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 526 هەزار و 234 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چواردە ملیۆن و 774 هەزار و 167 كەس و 285 هەزار و 656 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا: ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت ، دوای تیرۆركردنی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران ، ئەو وڵاتە لەوەی ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم.

جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بە (CNN) یڕاگەیاند ، لەئێستادا ، كانا نزیكبووەتەوە لە بدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی ، بتایبەت پاش توردیخر
وتیشی “ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، سەیربكەن سەرۆكی ئەمریكا (تڕەمپ) بە سیاسەتەكەی چەندە زیانی گەیاندووە، پاشەكشەی كرد لە ڕێككەوتننامەكە و لە بەرامبەردا تاران ڕێژەی وەبەرهێنان و تواناكانی بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی زیاتركرد “.
ئاشكراشیكرد، دۆسیەی موشەكەكانی ئێران بوونی هەیە، كە پێموایە ئەو شتانە زۆر سەخت دەبن بۆ مامەڵەكرد لەگەڵی ، ناتوانین ئەوە بەتەنها ئەنجامبدەین و بەوهۆیەوە پێویستە بەشێك بین لە كۆمەڵەیەكی گەورە كە تەنها لەگەڵ تاران نا ، بەڵكو لەگەڵ هەریەك لە ڕوسیا و چینیش كۆمەڵە دۆسییەیەك تاوتوێ و چارەسەر بكەین .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ڕوسیا كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە لە شاری مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیا هەڵمەتی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ڤاكسینی (سپوتنیكv) دەستی پێكرد و بڕیاریشە لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە لە بەریتانیا دەست پێ بكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (RT)ی ڕوسی، ئەمڕۆ شەممە لە شاری مۆسكۆ هەڵمەتی كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی (سپوتنیكv) دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێكرد و لە ئێستادا 70 نۆرینگە كراونەتەوە بۆ لێدانی ڤاكسینەكە لە هاووڵاتیان و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی نۆرینگەكان بكرێتە 100 نۆرینگە.

لە ئێستادا ڤاكسینەكە دەدرێت لەو هاووڵاتیانەی بە قورسی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە مامۆستایان و كارمەندانی كەرتی پەروەردە و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان.

ئێوارەی دوێنێ‌، سێرگی سوبیانین ڕایگەیاندبوو، كە 5 هەزار هاووڵاتی لە ماوەی كاتژمێری یەكەمی كردنەوەی دەرگای خۆتۆماركردن ناویان تۆماركردووە بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان