ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پارێزگاری پێشووی نەینەوا لە هەولێر دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی دەستپاكی عیراق دەستگیركردنی پارێزگاری پێشووی نەینەواوی ڕاگەیاند كە پێشتر بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی تۆمەتبار كرابوو و بۆ هەولێر هەڵهاتبوو.

ڕاگەیاندنی دەستەی دەستپاكی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ 19/10/2020 توانرا فەرمانی دەستگیركردنی نەوفەل عاكوب پارێزگاری پێشووی نەینەوا جێبەجێ بكرێت و دەستگیر بكرێت، ئەویش دوای رەزامەندی دادگای تایبەتمەند بەپێداچوونەوە بەدۆسیەی دەستپاكی لەو پارێزگایە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشكراوەتەوە، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە دواتر وردەكاری جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنەكە بڵاودەكاتەوە، ڕاشیگەیاندوە: جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنەی پارێزگاری پێشووی نەینەوا پشتی بەستووە بەبڕیاری ژمارەی 160ی ساڵی 1983ی دەستەی لێكۆڵینەوەی دادوەری و فەرمانی ژمارەی 126ی ساڵی 2020 كە تایبەتە بەپێداچوونەوە بەدۆسیەی گەندەڵییە گەورەكان.

لەبەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: پێشتر تیمێكی لێكۆڵینەوەی باڵا پێكهێنراوە بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو پارانەی لەلایەن پارێزگای دوورخراوەی نەینەواوە ڕاكێشراوە، هەروەها ژمارەیەك لێپرسراو فەرمانبەری دیوانی پارێزگاش لەسەر بەهەدەردانی پارەی دەوڵەت دەستگیركراون كە بڕی پارەكەش بەپێی بەو بەڵگەنامانەی دەستیان بەسەردا گیراوە زیاتر لە 76 ملیار دینارە.

ڕۆژی 21ی ئاداری 2019 بەهۆی نقومبوونی بەلەمێك لە ڕووباری دیجلە لەناوچەی جزیرەی گەشتیاری موسڵ زیاتر لە 103 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی تریش بێسەروشێون بوون، ناڕەزایەتی گەورەی دژ بەپارێزگاری لێكەوتەوە كە كەمتەرخەمبووە، دواتریش لەكاتی سەردانیدا بۆ شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن كەسوكاری قورنیانی ڕووداوەكە و خەڵكی موسڵەوە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگاری پێشووی نەینەوا بەردباران كرا.

دوای رووداوەكەش، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆبوونەوەی خۆیدا كە ڕۆژی 24ی ئادار بەڕێوەچوو، لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتەی عیراق بەزۆرینەی دەنگی نوێنەران متمانەی لە نەوفەل عاكوب و جێگرەكەی وەرگرتەوە و پارێزگار و جێگرەكەی لەپۆستەكانیان دورخرانەوە و دواتر بۆ هەولێر هەڵهات.

هەر لەسەر ئەو دۆسیەی گەندەڵیانەی لەسەر پارێزگای پێشووی نەینەوا ئاشكرابوون كە پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارهێنابوو، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای نەینەوا دووجار لە ڕۆژانی 26ی ئادار و 2ی نیسانی 2019دا داواكاری فەرمانی دەستگیركردنی پارێزگاری پێشووی نەینەوای ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر كرد كە فەرمانەكە جێبەجێ بكەن و پارێزگارە هەڵهاتووەكە دەستگیربكەن و ناونیشانی نیشتەجێبوونیشیان لەهەولێر دیاریكرد بوو تا ڕادەستی دادگای نەینەوای بكەنەوە بەهۆی ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی و بەكارهێنانی پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەسەر كراوەتەوە.

عێراق

پەرلەمانی عیراق لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەوە کۆدەبێتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی یەک شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵی ٢٠٢١ی عیراق بەڕێوەبچێت.

 

ڕۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویکردەوە، ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق سبەینێ یەک شەممە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵی ٢٠٢١ عیراق دەکات.

 

ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لەبەشە بودجەى تایبەتى هەر پارێزگایەک دەکرێت و هەروەها پڕۆژەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانیان دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق؛ ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1898 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1885 كەسیش چاكبوونەتەوە و 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 هەزار و 365 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1898 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 54 و هەولێر 17 و دهۆك 218 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1885 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 24 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 8 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانتارێكی كورد ئەمڕۆ چی بە كازمی وت؟

خەڵك- ببەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە پرسەی پەڕلەمانتار (عەلی عەبود) كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، چاوی بە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەوێت و پێی دەڵێت: “مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “كەمێك پێش ئێستا لەمەڕاسیمی پرسەی پەڕلەمانتار علی عەبودی دەرفەتم وەرگرت و بەسەرۆك وەزیران مستەفا كازمیم وت، مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

ئاشكراشی دەكات، “پێم وت، دەزانم یاسا دەستی گرتویت، بەڵام هەرچۆنێك بێت بەڵكو دەرچەیەك بدۆزیتەوە و 320 ملیارەكە بنێری”.

سەبارەت بە هەڵەبجە و ئەنفال، بەختیار شاوەیس بە كازمی وتووە، نامەیەكی بە زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ناردووە هیوادارم كاری پێ بكەیت، بەتایبەتی كە چەند مانگێكی تر یادی ئەو دوو كارەساتەی میللەتی كوردە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان