ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی لەسەر سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا فەرماندەیەكی باڵای لەكارەكەی دوورخستەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە سەر ڕووداوی سووتاندنی بارەگاكەی پارتی لە بەغدا فەرماندەیەكی باڵای لە كارەكەی دوورخستەوە.

بەپێی هەواڵێكی میدیا عیراقییەكان، لەبەرامبەر هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سووتاندنی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ، لیوا جەواد دەراجی فەرماندەی گشتی پاراستنی یاسا كە ئەركی پاراستنی ئەمنی شاری بەغدای پێسپێردراوە و لەكاتی ڕووداوەكەشدا هیچ بەدەنگەوەچوونێكی نەبووە، لەپۆستەكەی دووربخاتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، هەر بەو هۆیەوە 15 ئەندام لە هێزە ئەمنییەكان كە لەنزیك شوێنی ڕووداوەكەبوون و ڕێگەیان لە خۆپیشاندەران نەگرتووە كە بارەگای پارتی بسوتێنن دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.

عێراق

پەڕلەمانتارێكی كورد ئەمڕۆ چی بە كازمی وت؟

خەڵك- ببەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كورد لە پرسەی پەڕلەمانتار (عەلی عەبود) كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، چاوی بە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەوێت و پێی دەڵێت: “مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “كەمێك پێش ئێستا لەمەڕاسیمی پرسەی پەڕلەمانتار علی عەبودی دەرفەتم وەرگرت و بەسەرۆك وەزیران مستەفا كازمیم وت، مووچەی خەڵكی كوردستان، بالەوەزیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شكستخواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”.

ئاشكراشی دەكات، “پێم وت، دەزانم یاسا دەستی گرتویت، بەڵام هەرچۆنێك بێت بەڵكو دەرچەیەك بدۆزیتەوە و 320 ملیارەكە بنێری”.

سەبارەت بە هەڵەبجە و ئەنفال، بەختیار شاوەیس بە كازمی وتووە، نامەیەكی بە زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ناردووە هیوادارم كاری پێ بكەیت، بەتایبەتی كە چەند مانگێكی تر یادی ئەو دوو كارەساتەی میللەتی كوردە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كێشەی سەرەكی نێوان هەرێم و عیراق ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی كوتلەیەكی پەڕلەمانی لە عیراق ئاشكرای دەكات، كە كێشەی سەرەكی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی نەبوونی شەفافیەتە.

یونادم یوسف كەنا، سەرۆكی كوتلەی ڕافیدەین لە پەڕلەمانی عیراق بە كەناڵی (العهد)ی ڕاگەیاندووە، حكومەت پێویستی بە یاسایەكی تایبەتی هەیە بۆ قەرزكردن بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەو پێیەی ئەو پارەیە دەكرێت سوودی لێ‌ وەربگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی عیراق هەفتەی پێشووو پڕۆژە یاسای بودجەی تەواو كردووە، بەڵام بەهۆكارێكی نادیار ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان دواخستووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، قورسكردنی باری سەرشانی وڵات بە قەرزی زیاتر سوودی نییە و ژیانی خەڵك قورستر دەكات، هەروەها حكومەت جدی نییە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و هەڵنەستاوە بە دروست كردنی كەشێكی لەبار بۆ هەڵبژاردن.

وتیشی، “كێشەی سەرەكی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی نەبوونی شەفافیەتە و ئەوەش وای كردووە ڕێككەوتن قورس بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەكانیش، دەنگ لەسەر چوار پڕۆژە یاسا دەدات و خوێندنەوەش بۆ چواری دیكە دەكات.

ئەمڕۆ شەممە 5ی كانوونی یەكەمی 2020، كاتژمێر 12 پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چوار پڕۆژە یاسا دەدات و خوێندنەوەش بۆ چواری پڕۆژە یاسای دیكە دەكات، بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای پەنابەران و پڕۆژە یاسای پەیوەندیكردنی عیراق بە ڕێككەوتنی سنوور، كە بەرپرسە لە داواكاریی دەریایی ساڵی 1976 و دەنگ بە پڕۆژە یاسای پەیوەندیكردنی عیراق بە پڕۆتۆكۆلی ساڵی 2005 هەمواركراوی ڕێككەوتنی ساڵی 1988 لەبارەی نەهێشتنی كارە نائاساییەكانی دژ بە سەلامەتی دەریاوانی دەدرێت، هەروەها دەنگ بە پڕۆژە یاسای پەیوەندیكردنی عیراق بە ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی ساڵی 1992لەبارەی بەرپرسیاریەتی مەدەنی لە زیانی پیسبوون بە ڕۆنیش دەدرێت.

هەر بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای دابینكردنی خەرجیی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق و گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاودێریی ژمارە 138ی ساڵی 1971، هاوكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پەیوەندیكردنی عیراق بە ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی ساڵی 1969 پەیوەندار بە دەریاوانی كاتێك ڕووداوێكی پیسیبوونی ڕۆنی ڕوودەدات، هاوكات خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان عیراق و ئیمارات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان