“ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكی له‌ مافی‌ خه‌ڵك، به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه‌”



لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت؛ “ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه‌”.

 

ستران عه‌بدوڵڵا  لێپرسراوی مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێکدا رایگەیاندووە: “ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ قه‌زیه‌ی‌ بودجه‌ ئیستیحقاق خه‌ته‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، شاره‌كانی‌ كوردستان سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه‌”.

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی  ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: “ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌عریفێك بده‌ن به‌ كوردستان كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ زوڵم و زۆر، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ پێنه‌دانی‌ مووچه‌ی‌ خه‌ڵك، یه‌كسانه‌ به‌ پاشه‌كه‌وت یه‌كسانه‌ به‌ قوتدانی‌ قوتی‌ خه‌ڵك”.

«چەند پێشنیارێک، لە یاسای بودجەدا، بارگرانین بۆ سەر شانی خەڵک»
پێت «چەند پێشنیارێک، لە یاسای بودجەدا، بارگرانین بۆ سەر شانی خەڵک»
«با فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، خوێنی شه‌ھیدان و ئه‌نفال و كیمیابارانیان له‌بەر چاو بێت»
دوات «با فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، خوێنی شه‌ھیدان و ئه‌نفال و كیمیابارانیان له‌بەر چاو بێت»
پەیوەندیدار