ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نزیكەی 120 بەكرێگیراوی توركیا لە ناگۆرنۆ قەرەباغ كوژراون

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایدەكات، نزیكەی 120 چەكداری بەكرێگیراوی توركیا لە ناگۆرنۆ قەرەباغ كوژراون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: 119 چەكداری بەكرێگیراوی سوریا كە توركیا بۆ بەشداریكردن لە شەڕەكانی ناگۆڕنۆ قەرەباغ ڕەوانەی ئازەبایجانی كردوون كوژراون.

ڕوانگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: توركیا زیاتر لە 400 چەكداری بەكرێگیراوی تری لە گروپ و میلیشیاكانی سوریا ئامادەكردووە بۆ بەشداریكردن لەشەڕەكانی ئازەربایجان دژی ئەرمینیا و تا ئێستاش هەزار و 450 چەكداری بەكرێگیراوی لایەنگری توركیا ڕەوانەی ئەو شەڕانە كراون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئوەشی خستووەتەڕوو، لاشەی 78 چەكداری كوژراوی سوریا لە شەڕەكانی ناگۆرنۆ قەرەباغ لە ئازەربایجانەوە ڕەوانەی سوریا كراونەتەوە و لاشەی بەشێكی تری كوژراوەكانیش لە ئازەربایجان ماونەتەوە.

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 66 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 66 ملیۆن و 310 هەزار و 189 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 66 ملیۆن و 310 هەزار و 189 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 526 هەزار و 234 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چواردە ملیۆن و 774 هەزار و 167 كەس و 285 هەزار و 656 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا: ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت ، دوای تیرۆركردنی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران ، ئەو وڵاتە لەوەی ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم.

جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بە (CNN) یڕاگەیاند ، لەئێستادا ، كانا نزیكبووەتەوە لە بدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی ، بتایبەت پاش توردیخر
وتیشی “ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، سەیربكەن سەرۆكی ئەمریكا (تڕەمپ) بە سیاسەتەكەی چەندە زیانی گەیاندووە، پاشەكشەی كرد لە ڕێككەوتننامەكە و لە بەرامبەردا تاران ڕێژەی وەبەرهێنان و تواناكانی بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی زیاتركرد “.
ئاشكراشیكرد، دۆسیەی موشەكەكانی ئێران بوونی هەیە، كە پێموایە ئەو شتانە زۆر سەخت دەبن بۆ مامەڵەكرد لەگەڵی ، ناتوانین ئەوە بەتەنها ئەنجامبدەین و بەوهۆیەوە پێویستە بەشێك بین لە كۆمەڵەیەكی گەورە كە تەنها لەگەڵ تاران نا ، بەڵكو لەگەڵ هەریەك لە ڕوسیا و چینیش كۆمەڵە دۆسییەیەك تاوتوێ و چارەسەر بكەین .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ڕوسیا كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە لە شاری مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیا هەڵمەتی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ڤاكسینی (سپوتنیكv) دەستی پێكرد و بڕیاریشە لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە لە بەریتانیا دەست پێ بكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (RT)ی ڕوسی، ئەمڕۆ شەممە لە شاری مۆسكۆ هەڵمەتی كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی (سپوتنیكv) دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێكرد و لە ئێستادا 70 نۆرینگە كراونەتەوە بۆ لێدانی ڤاكسینەكە لە هاووڵاتیان و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی نۆرینگەكان بكرێتە 100 نۆرینگە.

لە ئێستادا ڤاكسینەكە دەدرێت لەو هاووڵاتیانەی بە قورسی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە مامۆستایان و كارمەندانی كەرتی پەروەردە و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان.

ئێوارەی دوێنێ‌، سێرگی سوبیانین ڕایگەیاندبوو، كە 5 هەزار هاووڵاتی لە ماوەی كاتژمێری یەكەمی كردنەوەی دەرگای خۆتۆماركردن ناویان تۆماركردووە بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان