کێ دەبێتە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا؟


سبەی لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپادا کە تێیدا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئینتەرمیلان کە نوێنەرایەتیی ئیتاڵیا دەکات رووبەڕووی یەک دەبنەوە، پاڵەوانی ئەم وەرزە دیاری دەکرێت.

یارییەکە کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک دەست پێ دەکات.

ناوبژیوانی پۆڵەندی شیمۆن مارچینیاک یارییەکە بەڕێوە دەبات، پاوێل سۆکۆڵنیکی و تۆماس لیستکیڤیچ’یش وەک یاریدەدەری ناوبژیوان لە یاریگا ئامادە دەبن، ئیستڤان کۆڤاچی رۆمانیش دەبێتە چوارەم ناوبژیوانی یارییەکە.

یارییەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی TV8 و EXXEN پەخش دەکرێت.

لەکاتێکدا مانچستەر سیتی چاوی لەوەیە یەکەم نازناو ببباتەوە، ئینتەر میلان بەدوای نازناوی چوارەمدا دەگەڕێت

لە یاری کۆتاییدا مانچستەر سیتی هەوڵ دەدات بۆ یەکەمجار نازناوەکە بەدەست بهێنێت و ئینتەر میلان’یش دەیەوێت بۆ چوارەمین جار لە مێژووی خۆیدا جامەکە بباتەوە.

یانەی مانچستەر سیتی کە لە وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ یەکەم یاری کۆتایی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدا، بە ئەنجامی ١-٠ دۆڕا.

ئینتەرمیلان لە وەرزی ١٩٦٣-١٩٦٤ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ریال مەدریدی بردەوە و لە وەرزی ١٩٦٤-١٩٦٥ بە ئەنجامی بە ئەنجامی ١-٠ لە بەنفیکای بردەوە، هەروەها لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بە ئەنجامی ٢-٠ لە بایرن میونخی بردەوە و جامەکەی بەدەست هێنا. هاوکات یانە ئیتاڵییەکە لە وەرزی ١٩٦٦-١٩٦٧ بە ئەنجامی ٢-١ بەرامبەر بە سەڵتیک دۆڕا و لە وەرزی ١٩٧١-١٩٧٢دا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی ئەیاکس دۆڕا.

پێشبینی دەکرێت پێکهاتەی یاریزانان بۆ یارییەکەی سبەی شەو بەو شێوەیە بێت:

مانچستەر سیتی: ئیدەرسۆن، کایل واکەر، روبەن دیاس، ناتان ئاکی، جۆن ستۆنز، رۆدری، بێرناردۆ سیلڤا، کیڤن دی برۆین، ئیلکای گوندۆغان، جاک گریلیش، ئێرلینگ هالاند

ئینتەر میلان: ئەندرێ ئۆنانا، ماتیۆ دارمیان، فرانسیسکۆ ئاسێربی، ئەلیساندرۆ باستۆنی، دەنزێل دامفریس، نیکۆلۆ بارێلا، هاکان چاڵهانئۆغڵو، هەنریخ مخیتاریان، فەدریکۆ دیمارکۆ، لاوتارۆ مارتینێز، ئیدین زیکۆ

یەکێتیی تۆپی پێیی ئەوروپا رایگەیاند کە نزیکەی ٧٢ هەزار هاندەر لە یاری کۆتاییدا لە یاریگای ئۆڵۆمپیی ئەتاتورک ئامادە دەبن.

لە یاریگاکەدا شوێنی تایبەت بۆ سپۆنسەر و خاوەن بلیتی VIP ئامادە کراوە.

هاندەرانی ئینتەرمیلان لە بەشی باکووری یاریگاکە دەبن و هاندەرانی مانچستەر سیتی لە بەشی باشووری یاریگاکەدا ئامادە دەبن.

هاوکات ٤٤٧ خۆبەخش کە بۆ یاری کۆتایی دەستنیشان کراون، هاوکاریی هاندەران دەکەن.

لە بازگە و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم رێکار، دژ بە تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر
پێشت لە بازگە و دەروازە سنوورییەکانی هەرێم رێکار، دژ بە تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر
بێنزیما: “دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم”
دواتر بێنزیما: “دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم”
پەیوەندیدار